شێخ سه‌فه‌ر حه‌والی و كوڕه‌كانی ده‌ستگیركران
له ڕیازی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئال سعود و له زنجیره‌ی ده‌ستگیركردن و بێ سه‌روشوێنكردنی زانایانی خواویست ئه‌مرۆ دكتۆر سه‌فه‌ر حه‌والی و سێ له كوڕه‌كانیشی ده‌ستگیركران.
هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن چالاكوانانی سعودیا جه‌ختی لێ كراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ش به‌وه كراوه كه باری ته‌ندروستی شێخ سه‌فه‌ر ناجێگیره. ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت كه زیندانەکانی سعودیە بوون بە هەوارگەی زانایانی دیدو ڕێ پاک و دوور لە دەسەڵات.
باس له‌وه ده‌كرێ كه هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی دكتۆر سه‌فه‌ر حه‌والی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌رچوونی كتێبێكی كه له‌م دواییانه‌دا بڵاوبوویه‌وه، به‌ناوی (المسلمون والحضارة الغربية) و سێ هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه و تێیدا له چه‌ند ووته‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئالسعود له‌سه‌ر پێشوازیهكهیان له دۆناڵد تره‌مپ گرت هه‌روه‌ها چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی ئه‌و زانایانه‌شی كردبوو كه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نزیكن(دینیان بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتداران بەکارهێناوە)..ئەوەش دەسەڵاتی سعودی توڕە کردووە و خۆی ڕانەگرتووە لەبەردەم ڕەخنەکانی شێخ سفر الحوالی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئال سعود ئەوە جاری یەکەمیان نییە کە زانایانی دیدو ڕێ پاک دەستگیر دەکەن و دەیانخەنە سوچی زیندانەکان، پێشتریش هەریەکە لە زانایان:
عبدالعزیز الطریفی
سلمان العودة
محمد موسی الشریف
ابراهیم السکران
سليمان بن ناصر العلوان
خالد را‌شد
عائض القرني
أحمد بن عمر الحازمي
وە چەندانی تریان دەستگیر کردووە.
هاوكات شێخ سه‌فه‌ر حه‌والی كه ته‌مه‌نی 68 ساڵه و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیی هه‌یه له‌م دواییانه‌شدا تووشی جه‌لته‌ی ده‌ماغ هاتووه و میلیشاكانی ئالسعود به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستگیریان كردووه.
|