رێپۆرتاژ

توركستان خاكێكی ئیسلامی داگیركراوی له‌بیركراو

لەو کاتەوەی ڕووناکی ئیسلام لە ئاسیای ناوەڕاست بڵاوبویەوە لەسەر دەستی قائیدی گەورە قوتەیبەی کوڕی موسلیمی باهلی زۆرینەی تورکستانییەکان هاتنە ناو دینی پیرۆزی ئیسلامەوە و ئیسلامییان وەکو دین و دیدی خۆیان قبوڵ کرد، وە ئەو ناوچەیە بووە خاڵی پەیوەندی لە نێوان ئیسلام و شارستانییهتهكانی دەورووبەری، وە نەخشەی ئیسلام ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبوو.

دوای ئەوەی تورکستان دابەشکرا بۆ دوو پارچە: بەشی ڕۆژئاوای لە ژێر دەسەڵاتی ڕوسدا بوو و شیوعیەکانی سۆڤیەت کردیان بە پێنج (کۆمار) جمهوریەت لەساڵی 1922، بەشی ڕۆژهەڵاتیشی لەژێر سێبەری دەسەڵاتی چیندا مایەوە لە ساڵانی 1876 ەوە، وە هەستان بە گۆڕینی ناوەکەی بۆ "شینجانگ" یان "سکیانگ‌" کە بە واتای "استعماری نوێ‌" دێت.

تورکستانی ڕۆژهەڵات کە ڕووبەرەکەی دەگاتە 1.828.417 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئاسیای ناوەڕاست، لە بەشی باکورەوە دەورەدراوە بە هەر یەکە لە مەنگۆلیا و ڕوسیای یەکگرتوو، وە لە بەشی ڕۆژئاواوە کازاخستان و قیرغستان و تاجیکستان و ئەفغانستان دەورەیان داوە، لە باکوریشەوە پاکستان و کشمیرو تبت، وە لە بەشی ڕۆژهەڵاتیشیەوە چین دەورەی داوە، کە  دەناڵێنێت بەهۆی دەسەڵاتی چینەوە بە سەپاندنی کۆمەڵێک بەربەست و دروستکردنی کێشە و ناڕەحەتی بۆ دانیشتوانی.

ڕۆژنامەی ئیندەپیندنت (The independent)ی بەریتانی  باس لەوە دەکات کە چین ڕێگرە لەوەی ئافرەتانی موسوڵمان پەچە بپۆشن و پیاوانیش ڕیشیان درێژ بکەن "ڕێگری دەکات لێیان بە ڕێگایەکی نا ئاسایی"، لە هەرێمێکی زۆرینە موسوڵماندا، بە بیانووی "هەڵمەتی دژی توندڕەوی دینی".

لەم دواییانەدا ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە دەسەڵاتی چین ڕێگا نادات بە پۆشینی لهچك بۆ ئافرەتانی موسوڵمان و هێشتنهوهی ڕیش بۆ پیاوانیان لەهەرێمی تورکستانی ڕۆژهەڵات (شینگیانگ) کە زۆرینەی موسوڵمانە. تهنانهت بۆ ئافرهتانی موسڵمان ههر جلێكیش  قهدهغهیه كه لهخوار كهمهریانهوه بێت!

لەگەڵ دروست کردنی چەندان بەربەست و کێشە بۆ هاوڵاتیانی توررکستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندنەکانی حکومەت باس لە ڕێگریکردن دەکەن لەوەی هەرێمی "ئیگۆر"  سەربەخۆیی وەربگرێت لهكاتێكدا بەپێی سەرژمێری ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵ  10ملیون هاووڵاتین.

لە هەفتەی ڕابردوودا (کۆتایی مانگی مارس) دەستکرا بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی نوێ کە فەرمانبەری حکومی لە فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی شەمەندەفەر و  شوێنە گشتیەکان  پەیوەست دەکرێن بە دورخستنەوەی ئافرەتانی پەچە پۆش لەو شوێنانەوە، جگە لە هەواڵدان لێیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

یاسا تازەکان ڕێگری دەکەن لە درێژکردنی ڕیش و ئازادی ناولێنانی منداڵان بە هەموو ناوێک.

لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی چین قوڕساییەکی زۆر دەخاتە سەر تورکەکانی هەرێمی "ئیگۆر‌" تورکستانی ڕۆژهەڵات کە داوای سەربەخۆیی دەکەن لە چین، کە پێش 64 ساڵ لەمەوبەر وڵاتەکەیان داگیر کراوە، هەرێمەکە لە ساڵی 2009ەوە ڕووبەڕووی چەندان کاری توندوتیژی بووەتەوە کە بۆتە هۆی کوشتن و بریندار بوونی سەدان کەس.

مێژوو و قوربانی دانی مافی بوونی توركستانی ئیسلامی:

دوای ئازادکردنی وڵاتی فارس و خوڕاسان، موسڵمانهكان هەستان بە ئازادکردنی وڵاتە دوورەکان لە ساڵی 94 ی کۆچی،

پاشان هێزی سەربازی موسوڵمانان بە سەرکردایەتی قوتەیبەی کوڕی موسلیمی باهلی ڕووی کردە ڕۆژهەڵات تاوەکو گەیشت بە کاشگیر "‌پایتەحتی تورکستانی ڕۆژهەڵات‌" ساڵی 95ی کۆچی فەتح کرا.

لە ساڵی 332ی کۆچی لە سەردەمی دەسەڵاتی عەباسیەکان پاشا ستوق بگراخان ـ دامەزێنەری دەوڵەتی قاراخان‌ـ هاتە ناو دینی پیرۆزی ئیسلامەوە ، بەهۆیەوە کوڕەکانی و پیاوە گەورە و ناودارەکانی دەوڵەتەکەیشی لەگەڵیدا موسوڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند، لەو کاتەوە دینی پیرۆزی ئیسلام دینی ڕەسمی تورکستانە، وە قوڕئان بۆ زمانی تورکستانی وەرگێڕدرا و چەندان مزگەوت بنیادنرا لە جێگای کەنیسە، تەنها لە شاری کاشگیر 300 مزگەوت دروستکرا.

بەم شێوەیە خوای گەورە وڵاتی تورکستان و خهڵكهكهی ڕێزدار کرد بە ڕێزلێنانیان بە ئیمان و ئیسلام، ڕۆڵەکانی لە پێناو ئیسلام تووشی ناڕەحەتی و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر بوونەوە، چەندان بانگخوازیان تیادا هەڵکەوت بۆ بڵاوکردنەوەی دینی پیرۆزی ئیسلام، وە موجاهیدی ڕێگای خوا لە فتوحاتەکاندا، وەکو چۆن کەڵە زانای وایان تیادا هەڵکەوت کە بە نووسین و کتێبەکانیانەوە کتێبخانەی ئیسلامییان بوژاندیانەوە لە هەموو جۆرە عیلم و بابەتێكدا، گهیشتنه ترۆپكی زانست و زانیاریی، کتێبخانەی ئیسلامیان دەوڵەمەند کرد بە نووسینە پڕ بەهاکانیان، فێرخوازانی موسوڵمان لە هەموو لایەنەکانی جیهانی ئیسلامییەوە دەهاتن بۆ کاشگیر بۆ خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان و مرۆییهكان و زانستە سەردەمییەکان، تاوەکو کاشگیر ناسێنرا بە "بوخارای بچوک‌".

لەو کاتەوە خهڵكی تورکستانی ڕۆژهەڵات موسوڵمانن، وە تورکستان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی ئیسلامی مایەوە بۆ ماوەی 10 سەدە ، بەم شێوەیە و بە بەردەوامی ئوممەتی موسڵمان لە ئاسیادا بەرەو فراوانی دەڕوات و هێشتاش بەشێکە لە جیهانی ئیسلامی و لێی جیا نابێتەوە.

مانشور ـ‌کە دەسەڵاتدارانی چین بوون‌ـ هەستا بە جەنگ دژی  تورکستانی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1759، کە بووە هۆی زیاتر لە یەک ملیۆن قوربانی، تورکستان لە ماوەی داگیرکردنیدا 42 شۆڕشی نیشتیمانی گەورە و بەهێزی بەخۆوە بینی، تاوەکو سەرەنجام لە ساڵی 1863 گەلی تورکستان سەرکەوتوو بوون لە دەرکردنی هێزەکانی مانشور و چین، وە دەوڵەتێکی سەربەخۆیان دامەزراند بە سەرۆکایەتی بدولت یعقوب بەگ، کە 16 ساڵ بەردەوام بوو.

بەریتانیەکان لە ترسێکی بەردەوام دان لە فراوانبوونی ڕوسیای قەیسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بە تایبەت دوای داگیرکردنی بەشی باکوری تورکستانی ڕۆژهەڵات، هێزەکانی بەریتانیا لە یارمەتیدانی بەردەوامی چیندا بوون بۆ داگیرکردنی تورکستانی ڕۆژهەڵات، کە هێزەکانی چین بە سەرکردایەتی "زو زونگ تانگ" لە ساڵی 1878 چوونە ناو تورکستانی ڕۆژهەڵات و حوکمی سەربازی تورکستانی ڕۆژهەڵاتیان هەڵوەشاندەوە، وە تورکستانیان کردە بەشێک لە چین و ناویان گۆڕی بۆ سینکیانگ یان شینجانگ لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1884ی زاینی.

شۆڕشەکان دژی حوکمەتی چین بەردەوام بوون، سەرەنجام موسوڵمانانی تورکستان سەرکەوتنێکی گەورە و دڵخۆشکەریان بەدەست هێنا و یەکەم حوکمەتی نیشتیمانیان لە کاشگیر لە ساڵی 1933 پێکهێنا، وە دووەم حوکمەتیان لە غولجە ساڵی 1944 پێکهێنا، بەڵام یەکێتی سۆڤیەت کە هەرگیز نەیدەویست دەوڵەتێکی ئیسلامی سەربەخۆ بوونی ههبێت، یارمەتی جەنگیی دا بە چین بۆ شەڕکردن له دژی موسوڵمانەکان و ڕوخاندنی دەوڵەتە تازەکەیان.

کاتێک کە حکومەتی نیشتیمانی چین (کومنتانگ) شکستی هێنا کە ژەنەڕاڵ "شینگکای شیک"سەرۆکایەتی دەکرد لەسەر دەستی شیوعیەکانی چین بە سەرۆکایەتی "ماو تسی تۆنگ"، بەهەمان شێوە تورکستانیش لەسەر دەستی شیوعیەکان تووشی شکست هات لە ساڵی 1944، هێزە سەربازیەکانی چین ملکەچی شیوعیەکان بوون، بەڵام گەلی موسوڵمانی تورکستان بەردەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی شیوعیەتدا بوو تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت.

 

وهرگێران و ئامادهكردن: موسلیم بهرزنجی

تایبهت به دووربین

4577 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-07-20
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.