بیروڕا

ئەو ئیشەی (نەوشیروان مصطفی) دەبوو بیکردایەو نەیکرد چی بوو!؟

نووسینی: شوان سلێمانی

ھیچ گومان لەوە نیە کە نەوشیروان مصطفی پیاوێکی سیاسی و شوڕشگێڕێکی ڕاستگۆبوو لەگەڵ ئەو مەبەدەئەی كه خۆی باوهڕی پێی بوو. ناشمانهوێ باس لە مێژوی بکەین کەچی کردووە و چی نەکردووە، بهڵكو باس لە کۆتا وێستگهی ژیانی سیاسیی دەکەین بریتیبوو لەو دەساڵەی تەمەنی کە دامهزراندنی (بزوتنەوەی گۆڕان) بوو.

نەوشیروان لەدوای ئەوەی رێبازی شوڕشگێڕی ھەڵبژارد دژی حیزبی بەعسی ئیشتیراکی، بە مەبەستی ڕزگارکردنی میللەتی کورد لەژێردەستی زوڵم و ستەمی بەعس ھەتا ساڵی ١٩٩١ کە کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی بەعس ڕزگاری بوو، ئەو لەسەر شۆڕشگێڕی خۆی بەردەوام بوو، بەڵام بەھاتنی حوکمەتە کوردیە یەک لەدوای یەکهکان، کە ھەریەکەیان جگە لە دزی و ماشینەوەی خێروبێری وڵات بۆ گیرفانی کۆمەڵێ مافیای خاڵی له ههموو قیهمێكی دینی و عه‌شایه‌ریی كوردی.، ھیچ خزمەتێکی وایان نەکرد کە شایەنی باس كردن بێت، لە چاو ئەو ھەموو سامانەی بەفیڕۆدراو دزرا بۆ گیرفانی بهرپرسهكان، ئەمە جگەلە جاشایەتی و فرۆشتنی خاکی کوردستان بە دوژمنان. نەوشیروان ھەستی بەم کێشانە دەکرد و دەیزانی کە داھاتوی کوردستان بەرەو وێرانکاریەکی ترسناک دەچێ بۆیە ھەوڵیدا لە ڕێی پەرلەمان و حوکمەتەوە بەر بەم وێرانکاریە بگرێ، سەرەتای گۆڕان توانی چەند ئیشێک بکات لەوانە ھۆشیارکردنەوەی میللەت لە داھات و سامانی ئەم وڵاتە، پاشان دەرخستنی ڕووی شاراوهی دەسەڵاتدارو کاربەدەستانی حکومەت و جوت حیزبە دیکتاتۆرەکە کە بریتین لە (یەکێتی و پارتی)، بەڵام بۆ ئەوەی گۆڕان بەردەوام بوایە دەبوو نەوشیروان حسابی ئەوەی بکردایە کە ئەم جوت حیزبە رێگەنادەن بەو شێوەیە گۆڕان بەردەوام بێت، مەگەر ئەوەی دەبێ گۆڕانیش بێتە ژێر رکێفی خۆیان. وەک دەڵێن نەوشیروان باوەڕی بەوە نەبووە کە شۆڕشی چەکداری بکات بەرامبەر بەم دەسەڵاتە، جا بە حسابی ئەوەی کە پێی وابووە نابێت جارێکی تر خوێنی میللەت بڕژێ یان باوەڕی بەکاری چەکداری نەماوە، یان پێی وابووە کە ئەم دوو دەسەڵاتە بەم شێوازە مەدەنیە دەتوانن لە ناوی بەرن! لەکاتێکدا ھەموو دەزانین کە گۆڕان دەیویست حوکمڕانی بگرێتەدەست، با ئەمە بەجێ بھێڵین بۆ گۆڕان خۆی، بەڵام  نەوشیروان مصطفی ئەو ئیشەی دەبوو بیکردایەو نەیکرد دروستکردنی ھێزێکی چەکدار بوو بۆ پاراستنی گۆڕان لەم دەسەڵاتە و وە گەیشتن بە ئامانجەکەی خۆی، ھێزی چەکدار زۆر زەرور بوو بۆ گۆڕان بۆ ئەوەی ھێزو جەماوەری خۆی بھێڵێتەوە پاشان ھاوسەنگی سیاسی و ھێزی خۆی بپارێزێ، وە دروستکردنی ھێزی چەکداری بە نھێنی بێت یان ئاشکرا بۆ گۆڕان زۆر ئاسانترو لەبارتر بوو وەک لەوەی ھێزێکی ئیسلامی دروستیبکردایە، چونکە لە ئێستادا وڵاتە زلھێزەکان حیزبی ئیسلامی بێ چەکیان قبوڵ نیە چ جای چەکدار بێت، بینیمان ئیخوانولموسلیمین کە بێ چەکیشە لە میصر ھاتە سەرحوکم و ھەر بە فیتی وڵاتانی زلھێز ھێنرایە خوارێ.

 ئێستاش گۆڕان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پوکانەوە دەچێت، سەرەتا جەماوەرەکەی لەدەست ئەدات و پاشان ئەندامان و کادیرانی، بۆیە پێم وایە ھەرھێزێک بیەوێ لەم وڵاتە بێتە پێشەوە (ئیسلامی یان نیشتیمانی) بێت بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە بڕوخێنێ دەبێت بیرلەوەبکاتەوە کە ھێزێکی چەکداری ھەبێت ھەتا ئەم میلیشیاو مافیایانە مافی پێشێل نەکەن.

لەکۆتایدا دەڵێـم ھەر میللەت و وڵاتێک سەرکردەو کاربەدەست و حوکمڕانەکانی وەک ئەوانەی لای ئێمە بن ئەو وڵاتە بۆگەن دەبێت بە گەندەڵی و دزی، چونکە ھەر شتێک سەرەوەی خەڵکانی جەردەو مافیا کە پێش ئەوەی بچنە شاخ وابون لەوێش ھەمان ڕێچكهیان گرتە بەر کە داشبەزینە خوارێ لەسەر ھەمان رێباز ئەم وڵاتەیان برد بە ڕێوه برد.

4223 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-07-23
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.