مه‌به‌ست له‌م فلیمه چیه؟!
عه‌لی سیرینی:
واز له فیلمی هیندی بێنه. یه‌كسه‌ر وه‌ره بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌ده‌وێت بیپێكیت. مه‌به‌ستت لم فیلمه چیه؟
ئه‌م كوشتنه كوشتنی تیرۆر و تهصفیهیه. هێرشبه‌ره‌كان ڕیشدارن و به ده‌مانچه هێرشیان كردووه‌ته ناو پارێزگای هه‌ولێر و هه‌تا قاتی دوو و سێ نه‌وه‌ستاون و...هتد، كاكه ئه‌م قسانه بۆ ئێمه مه‌كه، چونكه شوكر بۆ خودا بایی ئه‌وه‌نده عه‌قڵ هه‌یه بزانین فرت و فێڵهكانتان هی ئه‌وه نین باوه‌ڕتان بێ بكه‌ین. بڕۆ ئه‌م قسانه بۆ خێڵه‌كانی ئه‌مازۆن بكه!
دیقه‌ت بده هه‌واڵه‌كه ده‌ڵێ چی؟ ده‌ڵێ سێ كه‌س به چه‌كه‌وه تا ناو پارێزگا نه‌وه‌ستاون، چوونه‌ته ژووره‌وه، قات قات سه‌ركه‌وتوون كه‌چی مێشێكیان پێ نه‌كوژراوه! دیاره به دوای نه‌سته‌له كه‌وتوون وایان زانیوه له قاتی سه‌ره‌وه‌یه!
ئێ به‌رده‌وام به بڵێ!
ده‌ڵێت بارمته‌شیان هه‌بووه و پۆلیسێكیشیان به سوكیی بریندار كردووه!
سه‌یره سێ تیرۆریست بچنه ناو جه‌رگه‌ی پارێزگا، به چه‌كه‌وه، كه‌چی كه‌سیان پێ نه‌كوژراوه! ئێ ده‌باشه مادام جه‌نابت ئاوا لێزانیت له ڕێكخستنی دراما، ئه‌ی خێره نه‌ختێك بواری سینه‌ما نابه‌یته پێشه‌وه؟! خۆ پاره‌ی نه‌وتی دزراو زۆره! هیچ نه‌بێت ئۆسكارێكی پێ حاسڵ ده‌كرێت.
به كورتیی، ئه‌مانه ته‌صفیه كراون و به په‌لكێشی بۆ ناو پارێزگا هێنراون و له‌وێ كوشتوویانن، یان له‌وانه‌یه ئه‌سڵه‌ن كوشتنه‌كه كۆن بێـت و له‌وێ نمایشه‌كه كراوه و هیچی تر. چی ده‌گوزه‌رێت له پشت په‌رده‌وه ئهجێنداكان چین؟ له‌وانه‌یه ئاشكرا ببن، یان هه‌ر به نهێنی بمێننه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كوشتنی بێ مه‌حكه‌مه‌ی ئه‌مانه بزر بكرێـت. چونكه به پێی كه‌ناڵی ڕووداو سێیه‌م كه‌س بریندار بووه و بارمته‌ی هه‌بووه، كه‌چی ئه‌ویش كوژراوه، كه ده‌كرا ده‌ستگیر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت بۆچی ئه‌م هێرشه‌یان كرده‌وه. ئه‌ی بۆ ناپرسن ئه‌م سێ كه‌سه چۆن چوونه ژووره‌وه كه پرسگه‌ی پارێزگا چه‌ندین پاسه‌وانی چه‌كداری لێیه؟! خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش توانی دزه بكاته ناو پارێزگا، خۆ ناكرێـت دوو كه‌سی تریش به هه‌مان شێوه خۆیان بخزێننه ناو ئه‌م شوێنه، كه ئاساییشه‌كه‌ی ته‌واو موحكومه. ئاساییه، ئه‌م دزه‌كردنه بۆ ناو چاخانه‌ی مه‌چكۆ به‌م شێوه‌یه بكرێت، به‌ڵام بۆ ناو پارێزگا، به‌س له فیلمی هیندی ده‌كرێت!
به كوشتنی ئه‌م سێ كه‌سه نه ناسراوه، هه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كه بزر ده‌كرێـت و ڕیوایه‌ته‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕووداوه پڕ له مه‌ته‌ڵه! ئه‌مه له كاتێكدا، ئه‌گه‌ر فیعله‌ن سێ كه‌س هه‌بن كوژرا بن، چونكه ئه‌مه‌ش بۆخۆی پرسیارێكی تره، ئایا وایه سێ كه‌س هێرشیان كردووه؟! ئه‌گه‌ر وابێـ پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه جێگای تێڕامانن.
بیروڕای ئازاد. تایبه‌ت به پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین