رێپۆرتاژ

ئێران و ئه‌مریكا كێبركێی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن

تایبه‌ت به‌ دووربین

رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كان له‌ جموجوڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئاراسته‌ی دژبه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی كاریگه‌ر خسته‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌كیان ئامانجی خۆیان نه‌پێكاوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان نه‌گه‌یشتوون، وه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ دانانی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ پێگه‌ گرنگه‌كانی عێراق.

دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق له‌ مانگی ئایاری رابردوو، نوێنه‌ری كۆشكی سپی "برێت ماكگۆرك"، له‌گه‌ڵ "قاسم سوله‌یمانی" سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران، ڕكابه‌رایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پشتوانی بۆ كاندیده‌كانیان له‌ په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت. هه‌ردوكیشان له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌دابوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ناكۆكانی شیعه‌ و سوننه‌و كورد بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ زاری عه‌باس كازمه‌وه‌ (كه‌ مێزوونووس و چاودێرێكی سیاسی عێراقیه‌) رایگه‌یاند " ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بیانییه‌ به‌ده‌ستی خۆی خۆی له‌ناو ده‌بات، له‌ كۆتایی خولانه‌وه‌كه‌دا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران ده‌بزوێن بۆ دژایه‌تی كردنی یه‌كتر، هه‌ر یه‌كێكیش له‌وان كار ده‌كات بۆ له‌كارخستنی ئه‌وی تر، تا به‌ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی بگات". كازم ئه‌وه‌شی ووت: له‌ هه‌ڵبژادنه‌كانی رابردووی عێرقدا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران كه‌وته‌ ناو مامه‌ڵه‌یه‌كی گرژیی ژێربه‌ژێرییه‌وه‌ به‌هۆی داننه‌نانی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌رزیرانی ئه‌وی تر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت: هه‌ر یه‌كێك له‌ سه‌رۆك وه‌زیره‌كان ده‌بنه‌ جێی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران".

وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌م ساڵدا به‌رپرسه‌ ئه‌مریكی و ئێرانییه‌كانیه‌كان شوێنپێه‌ك نه‌دۆزنه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حوكمه‌تی داهاتووی عێراق. رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ووت كه‌ دیمه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ئالۆزه‌ به‌هۆی توڕه‌یی دانیشتوان له‌ نه‌بوونی یه‌كسانی و گونجاویی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها به‌هۆی گوتاره‌ دوژمنكارییه‌كانی نێوان واشنتۆن تاران.

قاسم سوله‌یمانی زۆرینه‌ی كاته‌كانی له‌ هه‌وڵی هاندانی لایه‌نه‌ شیعییه‌كاندا بوو بۆ پشتگوێ خستنی ناكۆكیه‌كانیان و له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌یان بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، هه‌روه‌ها سوله‌یمانی به‌رده‌وامه ‌له‌ ڕێكخستنی سیاسه‌تی شیعه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ و مامه‌ڵه‌و هاریكاریی كردنی میلیشا چه‌كداره‌كان كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ پشتوانی ده‌كرێن. هه‌روه‌ها رۆڵێكی كاریگه‌ری گێڕا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ له‌ ناو بردنی ڕێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له‌ عێراق ئه‌مه‌ش پێگه‌ی به‌هێزتر كرد، به‌ڵام "قاسم" هه‌روه‌كو له‌ رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌دا هاتووه‌، شكۆی سیاسیی شكاوه‌ و كاندیده‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تكرایه‌و پاشه‌كشه‌ی كرد له‌وه‌ی پێشوو.

به‌لای هه‌ندێ له‌ عێراقیه‌كانەوە وه‌نه‌بێ "ماكگۆرك"یش كه‌ نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی جەنگی "ته‌نزیمی ده‌وله‌ی" كرد، حاڵی باشتر بێت له‌ناو به‌غدا، چونكه‌ ئه‌ویش بۆته‌ ئه‌و رووه‌ی كه‌ سه‌نگ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراقدا.‌ سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌‌ ته‌قلیدییه‌كه‌ی واشنتۆن له‌سه‌ر زۆرێك له‌ سیاسییه‌ سوونی‌ و كوردیه‌كان، "ماكگۆرك" نه‌یتوانی پشتوانی ته‌واوی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعی دۆستی ئه‌مریكا بكات، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژادنه‌كانی دوایش به‌هێز نه‌بوو.

پێش ئه‌م مانگه‌، پارێزگاری پێشووی شاری ئه‌نباری سوننی "محمد الحلبوسی" بووە سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر حسابی وەزیری پێشووی بەرگریی خالد العبیدي کە كاندیدكراوی ئه‌مریكا بوو. دیاركردنی حه‌لبوسی ده‌رئه‌نجامی ناوبژیكاریی ناوه‌خۆی عێراقی بوو، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌توانێت كار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ئێران و ئه‌مریكا بكات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ "یوسف الكیلابی"یه‌وه‌ كه‌ جێگری په‌رله‌مانی و هاوڕێی عه‌بادییه‌ ووتی:" لێره‌دا كێبڕكێیه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئێران، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وا كه‌ دووره‌ له‌ چاوی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: " هه‌ردوو لایان هێزی خۆیان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێبڕكێه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا نازانم كێ ده‌یباته‌وه‌، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یدۆڕێنێت خه‌ڵكی عێراقه‌!". رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كاتی زیاترو دانه‌مه‌زرانی حكومه‌تی نوێ، فشاره‌ سیاسیه‌ تونده‌كان ده‌په‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌ستدرێزی و زه‌برو زه‌نگ.

هه‌ر له‌م مانگه‌شدا، گڕی ناڕه‌زاییه‌كانیش له‌ شاری به‌صره‌وه‌ كونسوڵخانه‌ی ئێرانی گرته‌وه‌، شاره‌زیان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ به‌ هۆی توڕه‌یی خه‌ڵك له خراپی ڕۆڵی ئێران له‌ سیاسه‌تی عێراقدا و پشتوانییه‌كانی ئێران بۆ میلیشا عێراقییه‌كان تا ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرن بۆته‌ هۆی ئه‌و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ تونده‌، هاوئاوازه‌كانی قاسم سوله‌یمانیش لۆمه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی له‌ به‌صره‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌ هاوكاریی خۆپیشانده‌ران و هاندانی تێكده‌رانی ناو جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و بانگه‌شانه‌یان پێ نیه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ باسی لێوه‌كردووه‌.

له‌هه‌مان كاتدا، چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی له‌ به‌صرهو سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا‌ کرا.  به‌لام هیچ یه‌كێك له‌ دەزگا دیبلۆماسه‌كانی ئەو ناوچەیە به‌رنه‌كه‌وتن، به‌رپرسێكی رۆژئاوایش ده‌ڵێ: ئه‌و موشه‌كانه‌ی میلیشیا شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران ئاراسته‌ی كونسولخانه‌ی ئه‌مریكایان كرد ئه‌وه‌ی نیشاندا كه‌ تاران ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت له‌سه‌ر كاره‌ سیاسیه‌كان له‌ عێراق، دیسانه‌وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرا له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی یان تارانه‌وه‌ فه‌رمانی بۆ ده‌كرابێت.

ئه‌و بەرپرسه‌ كه‌ نه‌یده‌ویست ناوی ئاشكرابكرێت ئه‌وه‌شی باسكرد كه‌: " ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئه‌و هه‌موو هێزە ناکۆکانەوە ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌كات له‌ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌، ئه‌وا زه‌ره‌رێكی زۆر تووشیان دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێی كه‌ له دروستكردنی كوتله‌کەیان گرتووه‌ "

به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ووت: كه‌ وا په‌سه‌ندتره‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له‌ ناوه‌ندێكی سیاسیه‌وه‌ ده‌رچێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ سیستانی بێت، و ئه‌ویش پیاوێكی ئاینی شیعه‌یه‌و، بانگه‌شه‌و قسه‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆری عێراقی به‌گشتی و سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌جوڵێنێت، گۆمی مه‌نگی سیاسی ده‌شله‌قێنێت، چونکە سیستانی رایگەیاند كه‌ دەبێ سه‌ركرده‌ی داهاتووی عێراق كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆبێت و به‌هیچ جۆرێك پێشتر پۆستێكی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتبێت.

پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین

214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/09/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.