ئه‌مرۆ شێخ سعید بن علی بن وھف القحطان كۆچی دوایی كرد
ئه‌مرۆ شێخ سعید بن علی بن وھف القحطان كۆچی دوایی كرد
ناوی ته‌واوی (سعيد بن علي بن وهف بن محمد القحطان)ـه،له ساڵی 1951 له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی پازده ساڵی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، و ماجستێرهكهی به ناونیشانی: " الحكمة في الدعوة إلى اللَّه" به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها دكتۆرانامه‌كه‌ی به ناونیشانی: " فقه الدعوة في صحيح الإمام البخاري"ـیه‌و هه‌ردووكی به پله‌ی نایاب به‌ده‌ست هێناوه
خاوه‌نی نزیكه‌ی هه‌شتا كتێب و ده‌یان ده‌رسی ده‌نگییه، دیارترین نوسراوی نامیلكه‌ی "حصن المسلم" كه كوردیه‌كه‌ی "قه‌ڵای موسڵمان"ـه، له ساڵی 1989 یه‌كه‌مین چاپی په‌خشبووه، و تا ئێستا بۆ زیاتر له بیست زمانی جیاواز وه‌رگێڕدراوه، جگه له‌وه‌ی كراوه به چه‌ندان به‌رنامه‌و ئاپی ئه‌لیكترۆنی
دكتۆر سه‌عید قه‌حتان ئه‌مرۆ 1/10/2018 له شاری ریازی پایته‌ختی سعودیه به هۆی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌وه، له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت
|