هەواڵ

به‌ شێوه‌یه‌كی بەرنامە بۆداڕێژراو مزگەوتەکان به‌ئامانج ده‌گیرێن!


لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێکدا ئەمریکا نزیکەی ۳٤مزگەوتی لەسوریا رووخاندووە، بەتێکڕای دوو مزگەوت لەمانگێکدا، لەڕەقە هاوپایمانی ۲۹مزگەوتی وێرانکردووە، نزیکترینیان مزگەوتی"الشراکسە"بوو پێش ساڵێك، هەروەکو هاوپایمانی مزگەوتی "خالد بن ولید"ی لەگوندی"المراشدە" لەگوندەواری"دیرالزور" کاولکرد پێش چەند مانگێك، وە لەئازاری ۲۰۱۷ هاوپەیمانی مزگەوتێکی لە" الجینە" لەگوندەواری باشوری حەلەب ڕووخاندووە، وە لەئابی ۲۰۱۷ هاوپەیمانی مزگەوتی گوندی"الجزاع"ی لەنزیکی "الشدادی" بۆردومانکرد.
پێش چەند هەفتەیەكی کەم، ئەمریکا مزگەوتی "الهشیم"ی لە"السوسە" بۆردومانکرد، بەمەش کارەکانی تەواوکرد بەڕووخاندنی مزگەوتی "السوسە".
بەپێی یاسا مرۆڤایەتیە نێودەوڵەتیەکان، بەئامانجگرتنی هاوڵاتی و پەرستگاکان تاوانی جەنگە و نابێت ڕووبدات!
بەڵام کێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، پارێزی یان پێشێلکاری ئەم یاسایانە، بەئامانجگرتنی مزگەوتەکانی سونە بەرنامەی بۆداڕێژراوه‌و دیاره‌ كه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌سته‌، لەلایەن ڕووسیا و ئەمریکاو و میلیشیاکانی ئەسەد و ئێرانەکان، ئەوانەی کە ڕێز له‌ شكۆی مزگەوت ناگرن، بە بەهانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هه‌وڵی رووخانیان ده‌ده‌ن.
پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئەگەر لەجیاتی مزگەوتەکان کەنیسە یان حوسەینیە بۆردومان بکرایە، ئایا هەروەکو ئێستا بێدەنگی شیعە یان مەسیحی مان دەبینی؟، وەکو بێدەنگی سونیەکان لەئێستادا، ئەوانەی بەئامانجگرتنی مزگەوتەکان لەژێر هەر بیانوو بەهانەیەك دەشەرعێن، بێگومان ئەوانە بەشدارن لەو تاوانە گەورەدا کەڕووخاندنی مزگەوتەکانە.
]وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ[ [البقرة : 114[

و: عبدالله گەرمیانی

328 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/10/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.