هەواڵ

جارێکی دیکە دادگایی مامۆستا کرێکار دواخرایەوە


ئیتالیا: ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگایی مامۆستا کرێکار دواخرایەوە
٢٠١٨/١٢/١٠
لە دانیشتنێکدا لە گەڵ مامۆستا کرێکار نزیکەی ٣ هەفتە پێش ئێستا، "مێلینگ"ی پارێزەرەکەی وتی کە دوو نامە ئاڕاستەی حکومەت و موخابەراتی نەرویج دەکات. ئیتر بە فەرمی نامەکانی نارد و لە یەکەمدا داوای لە حکومەتی نەرویج کرد کە پاسپۆرت بدات بە مەلا کرێکار بۆ ئەوەی لە دانیشتنی دادگای ئیتالیا کە ئەمڕۆ بوو، ئامادەبێت، یان بەو پاسپۆرتە بچێتە باڵوێزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ ئەوەی پاسپۆرتی عێراقی دەربهێنێت و بتوانێت سەفەری ئیتالیای پێ بکات.
لەنامەی دووەمیشدا مێلینگ داوای لە موخابەراتی نەرویج کردووە کە ناوی مەلا کرێکار لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربهێنێ بۆ ئەوەی بتوانێت سەفەری ئیتالیا بکات و لە دادگایی کردنەکەیدا ئامادە بێت.
هەفتەی ڕابوردوو دەنگوی ئەوە هاتە ئاراوە کە وەزارەتی دادی نەرویج ڕازی بووە بە پێدانی پاسپۆرت بە مەلا کرێکار، ئەگەر بیەوێت بچێت بۆ ئیتالیا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی حکومی و خودی پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکاریش لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە نەدا.
ئەمڕۆ مێلینگ جەختی لەوە کردەوە کە مەلا کرێکار هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنەگەیشتووە کە بتوانێت پێی بچێت بۆ ئیتالیا. ئاماژەی بەوەش داوە کە مەلا کرێکار یەک تاکە وشەشی لە حکومەتی نەرویجەوە لەسەر ئەو بابەتە نەبیستووە.
مامۆستا کرێکار پیشتر لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە ڕایگەیاندبوو کە دەچێت بۆ شاری (بولزانۆ)ی ئیتالیا و ئامادەی دادگاییەکە دەبێت و منەتی بە کەس نییە، بەڵام دەبێ گەرەنتی ئەوەی هەبێت کە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ نەرویج لێ نەگرن، یان وەک ئۆجەلان لە ئیتالیاوە ڕادەستی ئەمریکا یان ئەردەن یان عێراق نەکرێتەوە. بۆ چوونەوەش بۆ عێراق مامۆستا کرێکار خۆی چەندجارێک ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت بە ئازادی بگەڕێتەوە.
خاتوو (ئێنریکا فرانزینی) پارێزەری مامۆستا کرێکار لە ئیتالیا لە کۆتایی هەفتەی ڕابودوودا ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ داوا دەکات دادگاییەکە دوابخرێت، چونکە مامۆستا کرێکار ناتوانێت ئامادەی دانیشتنی دادگا ببێت.
خالد ڕەنجدەر

4606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-10
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.