فیکر

ئەرکی پێشەوایەتی و سەیروسەمەرێتی هەندێک مەلای کورد

نووسینی: ئازاد گەرمیانی

هەموو کەس لە ژیانیدا بە دوو قۆناغ تێپەڕ دەبێت: -
قۆناغی پێش پێگەیشتن و ژیری، قۆناغی دوای ئاوەز و بڕیار لەدەست بوون. هەموو کەسیش لە دوای چاوکرانەوە و عەقڵ پێشکانی بڕیاری ئەرکی خۆی لە کۆمەڵگە دەدات و کۆڵی بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ، لە هەموو کۆمەڵگەیەکیشدا چەند کەسانێك بەرپرسیارێتی و دەم سپێتی و پێشەوایەتی و ئاراستەوانی کۆمەڵگەیان لەسەرشانە. ئەم ئەرکەش  کە دە درێت بەسەر ھەرکەسێکدا لێبڕان و ماندوو بوونی لێ دەخوازێت. ئەو کەسانەش کە ئەرکەکە ھەڵدەگرن لەناو کۆمەڵگەدا گوێیان بۆ دەگیرێت و دەستیان لەسەر سنگ بۆ دادەنرێت. بە درێژایی مێژووش لە هاتنی ئیسلامەوە تا ئێستا ئەم ئەرکە بە پلەی یەکەم بە دەسەڵات داران نا بەڵکو بە زانایان سپێراوە. وەکو ئەبو ئەسوەدی دوئەلی رحمە اللە دەفەرمووێت:(پاشاکان فەرمانڕەوان بەسەر خەڵکیە، بەڵام زاناکان فەرمانڕەوان بەسەر پاشاکانەوە). بۆیە لەم مەیدانەدا زانایان زۆر جار لەگەڵ سەرکردە یەك لە دوای یەکەکانی وڵاتانی موسوڵمان تێکگیراون و لەبەرەی خەڵك بوون و لە هەر کاتێک ستەمێك کرابێت، چونکە هەمیشە ئەوان هەست بەو مەترسیانە زوو دەکەن کە روو لە کۆمەڵگەدەکات   وەك لە کەسانی ئاسایی. کاریگەری ئەم چینەش بەرز و نزمی دیوە بە پێی ئاستی گۆڕانکاریەکانی نێو کۆمەڵگە و هەستی قیامەتخوازیان. بەڵام هەرگیز لە هیچ سەردەمێکدا نەبووە کە وەكو ئێستا پەراوێز خرابن و پەراوێز کەوتبن.هەرگیز ئاوا بەتاڵ نەبوون لە هەستی بەرزی بەرپرسیارێتی، لە هەستی قیامەتخوازی و گۆڕانکاری، لە خواویستی و بۆ خوا لێبڕان. نەبووە هەرگیز زانا و مەلاکان بەم شێوەیە بێ مەرجەع و بێ کۆدەنگی و بێ کاریگەری و بێ پەیام بن! نەبووە کە ئاوا پێگەی کۆمەڵایەتیان لاواز بێت، لە ڕوودا پیاوی بەڕێز و لە پشتە ملە نوکتەیان لەسەر دەربکرێت. چونکە هەرگیز نەبووە و ڕووینەداوە کە زانا و مەلاکان، کە پێشەوا و چاوساغی کۆمەڵگە و ئوممەتی موسوڵمانن ئاوا بێئاگابن لە ناوەڕۆکی ئیسلام! و لە ئەرك و مافیان کەچیە. ئەمەش لە دوای هاتنی ئیستیعماری ئەوروپی و ئیحتیلالی ئەمریکایی بۆ خاکی موسوڵمان و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئیسلام و کەنارخستنی سەروەری شەرع و حوکمی خوا هاتە دی. پیلانێکی تۆکمەیان دانا بە کوشتن و کەنارخستنی زانایان و دروستکردنی نەوەیەکی نوێی بێ پێشەوا کە نەتوانن خۆشیان ئاراستە بکەن!، کاتێک پێگەی زانایانیان لاوازکرد یان نەیان هێشت بووە ھۆی دروستبونی جۆرە گەڕەلاوژەیەکی بێ سەروبەر لەنێوان لاوانی پێگەیشتوی کەم زانست و زانایانی بێ ڕۆڵ و خەساو لەژێر زەختی دەسەڵاتی دیکتاتۆری عەلمانیدا، دەرەنجامی ئەمەش مەلا وەک وەزیفەیەکی حکومی لە نێو کۆمەڵگەدا سەیردەکرا و خەڵکێك بۆ مەعاشی مەلایەتی و هەندێك بۆ کوێخایەتی و هەندێك دروستکراوی حیزبە عەلمانیەکان و لەم نێوەندەشدا مەلایانی ڕاستگۆ لەگەڵ خوا و خەڵك و پەیامەکەیان نامۆ کەوتن. چونکە هەموو حوجرەکان لە ژێر زەبر و سانسۆری دووژمناندا مەلایان دروست دەکرد کە ئەوەی ئەوان ئەیانەویست ئەخوێندرا! مەلای کوردیش لەم واقیعەدا  خۆی بینیوە، بۆیە ھەندێکیان بەداخەوە بوونە خۆشکەری مەجلیسی بەرپرسان. لێمان دیارە چۆن ئەوقاف کۆیاندەکاتەوە بۆ مەبەستی خۆیان بەکاریان دەھێنێت. بەداخەوە ئەمجارەش دەڵێین کە بەرپرسان ھەرجارەو بەناوی شتێکەوە کۆیان دەکەنەوەو مەبەستە گڵاوەکەی خۆیان بە زانایان بەڕێدەکەن، ئەوەی جێی سەرنجیشە کە زانایان ناتوانن خۆیان ھەستن بەو کارە کۆببنەوە و ھەوڵی گەڕانەوەی پێگەی خۆیان بدەن بۆ ئەو پلە بەرزەی کۆمەڵگە کە خوای گەورە پێی بەخشیون لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە لە ئاستی یەکیشدا ئەم مەلایانە بەداخەوە دڕدۆنگ و بێبەزەیی و ڕقنن. ئەمانەش شتانێك نین هەمووی بخرێتە ئەستۆی دووژمن. هەر دەبێت زاناکانمان دووبارە بگەڕێنەوە پێگەی خۆیان لە نێو کۆمەڵگە، پێگەی پێشەوایەتی و چاوساغی و ئاراستەکەری قیامەتیانەی خەڵك و بانگەوازکاری یەکتاپەرەستی بە حاکمیەتی شەرعیشەوە! ئەمەش بە تاکڕەوەی و خۆگری و (منێتی) نایەتە دی. شتێکیش نیە کەسیان بتوانن خۆیانی لێ سەرکز کەن و بە (ئەوانێتی) بێتە دی. بەڵکو پێش هەموو کەس لە ئەستۆی خۆیانە کە بە دروستکردنی مەرجەعی فەتوای ئەهلی حەلل و عەقد دێتە دی. مەرجەعیەتێك کە هەموویان کۆبکاتەوە بۆ ئاراستەکردنی حەکیمانەی کۆمەڵگە و موسوڵمانان

3192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-10
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.