ڕۆحانی ده‌وێت له عێراق چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی خۆی بكات
كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی ڕایگه‌یاند كه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ناوی "برایه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق" كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی له‌م چه‌شنه‌یه بۆ عێراق.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی رۆحانی به‌په‌یامێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی له‌ناوچه‌كه لێكده‌درێته‌وه، به‌وه‌ی كه‌وا ئێران پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌به‌غداد ده‌كات، كه بووه‌ته گۆڕه‌پانی موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان تاران و واشنتۆن.
حه‌سه‌ن رۆحانیش له‌فرۆكه‌خانه‌ی مه‌هر ئابادی تاران ووتی: "پرۆژه‌ی كاریگه‌رمان پێیه‌و له‌م سه‌ردانه‌دا تاوتوێی ده‌كه‌ین".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌وا سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بۆ عێراق واژووی كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنی له‌بواره‌كانی: ووزه‌و گواستنه‌وه‌و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ته‌ندروستی، به‌دوادادێت.
گه‌وره به‌رپرسێكی ئێرانیش كههاوڕێیهتیی رۆحانی لهگهشتهسیاسیهكهییدا ده‌كات ووتی: عێراق كه‌ناڵێكی تره بۆ ئێران تابهرپهرچی سزاسه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران بداته‌وه، ئه‌م سه‌ردانه‌یش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری گرنگ بۆئێران.
سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌سه‌ر داوه‌تی به‌رهه‌م ساڵحهو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
|