بیروڕا

شەری خاچپەرستان کۆتای نایە تا رۆژی قیامەت



دڵ ڕەشانی خاچ پەرست بە درێژای مێژوو چاویان بە ئاینی پاکی ئیسلام هەڵنەهاتووەو بەردەوام دژایەتیان کردووەو بەربەست بوونە لە بەردەم بانگەوازی خوایدا.رۆچوون لە دینی باتڵ و شیرکی بێ ماناو هەزم نەکردنی خوا بەیەك ناسین. چاویان کوێرای داهاتووە بەوەی رۆژ لە دوای رۆژ کەنیسەکانیان چۆڵ ئەبێت و هەراج ئەکرێن و ئەفرۆشرێن. یان بە چۆڵی ئەمێننەوەو بونەتە جێگەی هەوەسبازی قەشە گومڕاکانیان. لەهەمان کاتدا دەبینن مزگەوتەکان تا دێت قەرەباڵغ ئەبن و بۆتە مایەی کۆکردنەوەی موسڵمانان و پابەندیان بە دین و خواپەرستیان و بە ئاگا بونیان لە حاڵی یەکتری.
سەدان ساڵە هەموو ئامرازێك بەکار دێنن بۆ گۆڕین و ناشرینکردنی ئیسلام و پیلان ئەگێڕن بەوەی موسڵمانان لەدینەکەیان دوربخەنەوە بەڵام تەنها ماندو بون و رسواییان بۆ ماوەتەوەو ئەمێنێتەوە.
کوشتنی بە ناحەقی ئەم موسڵمانانە لە غەریبیدا کارێکی هەتا بڵێی قێزەون بوو هاوشێوەی کاری ئەو سەربازە خاچ پەرستانەی ئەمریکاو کلکەکانی کە دەرهەق بە منداڵان و ئافرەتانی بێتاوانیان ئەنجام دا لە ئەفغانستان و عێراق. ئەم کارە هیچ جیاوازییەکی نییە لەو حەملە صەلیبییەی کراو ئەکرێتە سەر ڕەش و روتانی گەمارۆدراوی شام. هەموو رۆژێك منداڵ و خوشکەکانمان لە ژێر قەسفی ئاگرو ئاسنی دوژمنانی دینەکەمانن و ئەکوژرێن بە ناهەق و هیچ رێکخراوێکی بە ناو مافی مرۆڤ و هیچ دەزگایەکی راگەیاندن داکۆکیان لێناکات و باس لە حاڵ و گوزەرانیان ناکات کە خراپترە لە حاڵی ئاژەڵ!
ئەم حاقیدانە کۆڵ نادەن لە دژایەتیمان و ئەمە یەكەم کاریان نییەو ئاخر کاری دڕندانەو ئیرهابیانەیان نابێت.چونکە ئەوان ناتوانن پەیامی خوای قبوڵ بکەن و بانگخوازو شوێنکەوتەکانیان نەترسێنن و نەکوژن چونکە میراتێکە لە باپیران و مامۆستاکانیان بۆیان ماوەتەوە. بەڵام خەیاڵیان خاوە، چونکە دینی بەحەقی ئیسلام ڕەگی بە هێزی بە ناخی ئەرزدا رۆچووەو تا دێت زیاد دەکات و پەل دەهاوێت بەروبومی شیرینی دەبەخشێتەوە.

ئەمە وەعدە
ئەمە وەعدێکە خوای گەورە بە ئێمەی شوێن کەوتەی دینەکەی داوەو مانەوەو پاراستنی دینەکەی و سەرکەوتنی موسڵمانانی مسۆگەر کردووە با موشریکان و کافران پێیان ناخۆش بێت و شەق بەرن.. هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ..

هەموو تاساین
ڕشتنی خوێنی ئەو موسڵمانانەی ئەمڕۆ دڵگرانی کردین و وەكو هەمو برینەکانی تری جەستەمان ئازارەکەیمان چەشت. بیرچوونەوەی زەحمەتە و تۆمارە لە مێژودا هەروەك هەموو تاوانەکانی تری خاچ پەرستان، لە بیرمانە لەسەردەمی باپیرەمان سەڵاحەدینی ئەیوبی خاچ پەرستان رێگەیان گرت لە پیرە پیاو ئافرەتانی موسڵمان کە بۆ فەریزەی حەج ئەڕۆشتن و لە رێگادا خوێنیان رژێنرا. بەڵام رشتنی ئەو خوێنە باپیرە سەڵاحەدینی بە هیممەتتر کردو رزگارکردنی قودس و وەدەرنانی خاچ پەرستانی کردە قەرەبوی ئەو خوێنە.

هەر ئێمە براوەین
بکەرانی ئەو کوشت و بڕەی ئەمڕۆ دۆڕان و خەسارەتمەندی هەر دوو دنیان. براو خوشکەکانی ئێمەش سەربەرز بون بە ئیزنی خوا بەوەی:
یەکەم: عاقیبەت خێر بوون و مردنەکەیان لە رێی خوادا بوو.
دووەم: لە رۆژێکی گەورەدا گەڕانەوە لای خوای گەورە کە جومعەیەو، جومعەش ئەو رۆژەیە کە یەهودو نەصارا ئاواتەخوازین رۆژی ئەوان بوایە.
سێهەم: خوێنیان وشک نەبۆتەوە خەڵكێك بە هۆی مردنیانەوە ئیسلامی ناسی و هاتە بازنەی دینەکەیانەوە هاوشێوەی ئەصحاب الأخدود و بەردەوام خەڵكێكی دیکەش دێن بەرەو ئیسلام.
چوارەم: بە ئیزنی خوا پلەی شەهیدیان بەدەست هێنا کە گەورەترین پلەیە و موسڵمان ئاواتی بۆ دەخوازێت.
کەواتە با کافران بزانن دینی خوا بە فو ناکوژێتەوە. موسڵمانی بەحەقیش بە گرتن و کوشتن ناترسێت و پاشگەز نابێتەوە... يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ...

زانا هەمەوەندی

2633 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-16
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.