په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان شیعه‌و جوله‌كه
ماڵپەڕی التأصیل
خزمەتگوزاری دووربين
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه ئاگراویانهی له لایه‌ن مه‌لاكانی ئێران له دژی ئیسرائیل وجوله‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دووبارهكردنهوانهی كه ئیسرائیل دوژمنی یه‌كه‌می شیعه‌یه، به‌ڵام له راستیدا پێچهواكهی راسته، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه هه‌یه رۆژ له دوای رۆژ ئاشكراتردهبن كه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز هه‌یه له نێوان شیعه‌و ئیسرائـیل، و پرسی دوژمانه‌یه‌تی نێوانیان ته‌نها سیناریۆیه، له ماوه‌یه‌كى نزیك هه‌ردوولا فه‌زح ده‌بن، به تایبه‌ت دوای هه‌ڵگیرسانی شۆرشی سوریا، به‌تایبه‌ت نوێترین بابه‌تێك كه پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌یگوازنه‌وه، ئه‌ویش پیرۆزبای كردنی پێشوه‌ختی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێستای ئێرانه بۆ سه‌رجه‌م جوله‌كه‌ی جیهان به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت: (روش هشناه) كه ده‌كاته سه‌ری ساڵی عیبری، كه ئه‌مه شوێنه‌وارێكى پرگفتوگۆی جێهێشت له سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی كیانی سه‌هیۆنی.
له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روحانی ته‌مه‌نای رۆژێكى خۆشیان بۆ ده‌كات، كه ده‌ڵێت: له‌وكاته‌ی كه رۆژئاوا ده‌بێت له ئێران من خۆشی ده‌خوازم بۆ گشت جوله‌كه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له ئێران ده‌ژین.
ئه‌م بروسكهیەی سه‌رۆكی ئێرانی ئابروبردێنێكى دیاره، كه له‌وكاته‌ی ئیسرائیل پێشڵی هه‌مو پیرۆزیه‌كی قودس ده‌كات ئه‌ویش پیرۆزبای له جوله‌كه ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆژی جومعه‌ی رابردوو جوله‌كه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌قسا به گازی فرمێسك رێژ مسوڵمانیان بڵاوه پێ كرد، كه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ گواستیانه‌وه كه ده‌یان كه‌س برینداربوون به‌هۆی پێكدادانه مه‌یدانیه‌كان و له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریه‌وه چاره‌سه‌ركران، سه‌رچاوه‌یه‌كیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه زیاتر له په‌نجا كه‌س بریندار بوون بیست كه‌سیان به‌هۆی برینه‌وه بوو، سی كه‌سی تریان به‌هۆی غازهكهوه بوو.
ئێران چۆن بانگه‌شه‌ی دوژمنایه‌تی جوله‌كه‌و ئیسرائیل ده‌كات، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئێران پیرۆزبای له جوله‌كه ده‌كات، كه به‌هۆی ئه‌م جه‌ژنه چه‌ندین بێ رێزی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا كراوه، هه‌روه‌ك ده‌یان كه‌س بریندار بون له هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك له پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه سه‌رۆكی ئێرانی به جلێكى جوله‌كه له مەعبەدێك له ته‌هران نوێش ده‌كات، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى رونه كه شیعه گرنگی ته‌واو به جوله‌كه ده‌ده‌ن له ئێران، كه به یه‌كێك له كه‌مایه‌تیه خۆشگوزه‌رانه‌كان دا ده‌نرێن ئێران باشترین هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌م پیرۆزبايیهی شیعه ته‌نها لە لایه‌ن سه‌رۆكی ئێرانی نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبای كردوه، رایده‌گه‌یه‌نێت هیوای رۆژی خۆشتان بۆ ده‌خوازم، له به‌شێكى تری قسه‌كانیدا ئێمه هه‌رگیز ئینكاری هۆڵۆكستمان نه‌كردوه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی نازیه‌كان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سه‌ی كه دانی به‌مه دانه‌ده‌نا رۆیشت ئێستا بونی نیه، كه مه‌به‌ستی پێی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده، شتێكى ئاشكرایه ئێران زیاتر له سی هه‌زار جوله‌كه‌ی لێ نیشته‌جێیه، هه‌مو مافێكى مادی ومهعنەوی پێداون، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كى زۆرباشه له ژێرچاودێری ئه‌وانن هه‌مو گرنگیه‌كیان پێ ده‌درێت، له‌میانه‌ی ئه‌مه‌دا چه‌ندین كارئاسانیان بۆ كراوه، كه ئه‌مه هه‌ندێكیانه:
1ــ رێگادان به فێربونی زمانی عیبری.
2ــ رێگادان به كردنه‌وه‌ی ده‌ستگاو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت وكتێبخانه
3ــ ئازادی گه‌شتكردن ته‌نانه‌ت بۆ كیانی سه‌هیۆنیش.
4ــ دان پیانان به جوله‌كه وه‌ك كه‌مایه‌تیه‌كى ئاینی په‌یڕه‌وی دروشمهئاینیهكان بكه‌ن.
5ــ رێگادان به‌كردنه‌وه‌ی په‌رستگاو كنێس له ته‌هران 36 په‌رستگا هه‌یه و لە تەواوی ئێران80 په‌رستگا هه‌یه.
6ــ رێگادان به دانانی كه‌ناڵی ئاسمانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بیرۆبۆچونهكانیان.