شیکار

سەرانی کوردایەتی باجی شەقاوەیەتییەکەیان دەدەن

هه‌واڵ و شیكاری دووربین

     لەو نهێنییانەی لە دانیشتنەکانی وەفدی سەرانی کوردو سەرۆکی حکومەتی مەرکەزیی دزەیان پێکراوە: ناچارکردنی وەفدی کوردە بۆ واژۆکردنی بیناکردنەوەی 78 گوندی عەرەبنشینی قەزای حەویجە.. سەرەتای ئەم هەفتەیە وەفدی کوردی کە پێکهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی پوکاوەی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگریی و فوئاد حسێنی سەرۆکی پێشووی دیوانی سەرۆکایەتی ئیلغاکراو (کە شیعەیە) دوای واسیتەکاریی حکومەتی فەرەنساو داوای ئەمریکا لە عێراق و دوای سێ مانگ تکای کوردو تەسلیمبوون بە سوپاسەوە، حەیدەر عیبادیی سەرۆک حکومەتی شیعەی عێراقی بە کۆمەڵیک مەرجەوە پێشوازیی لێکردن. پێگەی هەواڵی دووربین لە سەرچاوەکانی خۆیەوە لە حەویجەو کەرکوکەوە ئەو زانیارییەی دەستکەوتووە کە وەفدی کوردیی رازیبووە ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوندانەی لە لایەن پێشمەرگەکانی یەکێتییەوە لە حەویجە رمێنراون، هەموویان لەسەر بوجەی شارەکانی هەرێم دروست بکرێنەوە.. .. ئەمانە کە نزیکەی هەشتا گوندی عەرەبنشینن و سەر بە قەزای حەویجەن لە کاتی هێرشکردنی حەشدی شەعبی و یەکێتیدا بە فەرماندەیی عەدنانی حەمەی مینەو مەحموود سەنگاویی بۆ سەر تەنزیمی دەولە (ناسراو بە داعش) کە بە پلانی قاسم سولەیمانی بەرپرسی نیرووی قودسی ئێرانی بوو، دوای دەرکردنی دەولە لەوێ هەموو ماڵەکانیان روخێنراون.. ئەوا ئێستا عیبادیی بەرپرسیتی ئەو کارە هەمەجییە لە بەرپرسانی ئێران و سەرانی حەشد دووردەخاتەوەو ناشیخاتە سەر سەرانی یەکێتی دۆستیان، بەڵکو دەیخاتە سەر بوجەی شارەکانی هەرێم تا لە لایەکەوە پارتی چاوشۆڕتر بکات و لە لایەکی تریشەو بە سوننە عەرەبەکان بڵی مافتان بۆ وەردەگرمەوەو بە شیعەکانیش دەڵێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی حەشدی خۆمان وێرانیان کردووە ناخەمە سەر بوجەی حکومەتە شیعییەکەمان!

 

500 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/01/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.