ھاوسەنگی لە نێوان «سیاسەتی شەرعیی» و «وەلاء و بەراء» دا
نووسینی: هادی شارباژێڕی
واقعی ئەمڕۆی موسوڵمانان ناھاوسەنگیەکی زۆر دەبینرێت بەم دوو زاراوەیەوە .
پێم وایە ئێستا دوو جۆر بیرکردنەوە زاڵە بەسەر ئەم واقیعەمان ، بیرکردنەوەیەکیان ئەوەیە کە ئەوەندە تێگەیشتن لە وەلاء و بەراء ی فراوانکردوە کە مەجالی بۆ کاری سیاسەی شەرعی نەھێشتۆتەوە ، ئەم جۆرە بیکردنەوەیە لە ئەنجامی ترسێکی زۆر لە پاراستنی عەقیدەی موسوڵمانان ئەم بیرکردنەوەیان بۆ دروست بووە ، کەخۆی کارێکی زۆر باشە کە موسوڵمان ھەموو کات پابەندبێت بە عەقیدەکەیەوەو بیپارێزێ لەھەموو کاتێکدا ، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە کە مەجالی فکرو سیاسەتی شەرعی کە بەشێکە لە ئیسلام بچوک بکرێتەوەو مەجالی کار کردنی تێدا نەھێڵرێت ، چونکە پێغەمبەر «صلی اللە علیە وسلم »و ھاوەڵە بەرێزەکانی ئەم دوو جۆر زاراوەیان بە ھاوسەنگی پاراستوە سیاسەی شەرعیان ئەنجام داوەو پاشان پابەندیش بون بە عەقیدەکەوە .
بەھەمان شێوەش کۆمەڵێک تر ھەن کە تێگەیشتن لە سیاسەی شەرعی ئەوەندە فراوان کردوە کە عەقیدەکەیان کردۆتە قوربانی بۆ ئەو سیاسەت و فکرە و ھاوسەنگیان لەدەست داوە ، ھەتا ھەندێک کەسیان نزیک بونتەوە لە سنوری کوفرو یان چونەتە ناو کوفرەکەوەو پێشیان وایە کە ئەمە سیاسەی شەرعیە .
ھۆکاری دروستبونی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش پەیوەندی بە خودی ئەو قوتابخانەیەوە ھەیە کە ئەم کەسانەی لەسەر پەروەردەبون ، ئەو مەنھەج و قوتابخانانەی کە لایەنی عەقیدەکە وافراوان دەکەن کە بێجگەلەو زانستە بەلای ھیچ لە فکرو سیاسەت ناڕۆن و گرنگی پێ نادەن ، بەدڵنیایەوە ئەو کات کەسانی پەروەردەی ئەم مەنھەجە نە لە سیاسەی شەرعی شارەزادەبن و نەتێیدەگەن و دەبنە رێگرو ئاستەنگیش بۆ خەڵکانێکیتر کە دەیانەوێ مومارەسەی کاری سیاسی و فکری بکەن .
بەھەمان شێوەش ئەگەر وردبینەوە لەو قوتابخانانەی کە لایەنی فکرو سیاسەت فراوان دەکەن و عەقیدەکە گرنگی پێ نادەن ، ئەمانیش لەبەر شارەزانەبون لەو باسانەی عەقیدەو لەسەری پەروەردە نەبون ، زۆر بە ئاسانی دەکەونە ھەڵەی مەنھەجیەوە ، پاشان زۆر بە ئاسانی بەرەی کوفرو عەلمانیەتەکە بەکاریان دەھێنێ لە پرۆژەی خۆیان و ئەمانیش وادەزانن کە کارەکە ئاساییەو ناشەرعی تێدانیە ، لەکاتێکدا جاری واھەیە ھیچ سیماو دیدو رێیەکی ئیسلامیان پێوە نەماوە تەواو نغرۆبون لەناو کارە عەلمانیەکەدا .
لەبەر ئەوە بۆ پاراستنی ھاوسەنگی لەنێوان ئەم دوو جۆر بیرکدنەوەیەدا باشترین کار ئەوەیە کە لەسەر مەنھەجێکی
عەقائیدی و فکری رەسەن خۆمان و خەڵکی لەسەر پەروەردە بکەین کە ئەم ھاوسەنگیە بەجوانی بپارێزێت و کاروباری موسوڵمانان بەرەو پێشکەوتن و بەھێز بون بڕوات .
مەنھەجێک بێت رەسەن و نوێخواز بێت ، رەسەن واتا لەسەر دیدورێی سەلەفی ئومەبێت ، نوێخواز واتا لەگەڵ واقعی ئێستاماندا بگونجێت .