بزاڤی ئیسلامی له دیدی رۆژئاواییه‌كانه‌وه
نووسینی: حه‌مدی عبدالعزیز
وه‌رگێڕانی: ئازاد هه‌ولێری
ئه‌وه‌ی بۆته دیارده‌ی زه‌ق و رواڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه رۆژئاواییه‌كان ده‌رباره‌ی بزاڤ و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان ، ئه‌و بێلایه‌ن نهبوونهیانه كه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئیسلام به تیرۆره‌وه ببه‌ستنه‌وه ، یان به ئه‌نقه‌ست كه زاراوه‌و چه‌مكه‌كانی بزاڤه ئیسلامییه‌كان تێكه‌ڵ به توندڕه‌وی ده‌كه‌ن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان هه‌ر به دیدو بیری سیاسی هه‌ر نابینن ! هه‌ر وای حسێب ده‌كه‌ن كه ئه‌و دیارده ئیسلامیانه‌ی ده‌رده‌كه‌ون هه‌موویان كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و بارودۆخه سه‌ختانه‌ن كه بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كانیان دووچاری هه‌ن ، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه سادهبیرییه ، چونكه پێكهاته‌و په‌یدابوونی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان به سروشتی خودی ئیسلامه‌وه هه‌یه به‌و سیفه‌ته‌ی كه دینێكهو گیانی ره‌سه‌نێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی له خۆگرتووه ، له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامێكی سروشتی ئه‌و بهرهبهرهكانێ و دهبهڕێك راچوونه ده‌ره‌كی و ناوهكیانهشه كه رمانی خیلافه‌تی ئیسلامی و ته‌نگژه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی دوای ئه‌و هێنایه كایه‌وه
له ساڵی 1979 به دواوه رۆژئاواییه‌كان زیاتر كه‌وتنه بایه‌خ دان به دیارده‌ی ئیسلامی دوای ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ئیسلامی له ئێران سه‌ركه‌وت و توانی شای سه‌ر رۆژئاوا بڕمێنێت و حوكمێكی ( ئیسلامی ) له‌وێ دامه‌زرێنێت . رۆژئاوا نه‌یده‌ویست وا بڕوانێته ئه‌و شۆڕه كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لێكی موستهزعهفه ، به‌ڵكو شۆڕهكهی وا ده‌بینی و واشی پێناسه ده‌كات كه سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا به گشتی و هی ئه‌مریكایی به تایبه‌تی !
ئینجا له ساڵانی 1987 ـ 1991 دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستینیش بایه‌خیان به دیارده‌ی ئیسلامی زیاتر بوو ، ئه‌میشیان هه‌ر به هۆی كاریگه‌رییه زهقیهكهی میدیا زایۆنیستییهكانهوه بوو ، كه ئه‌وه‌نده‌ی تر رق و تۆقینی رۆژئاوایان له بزوتنه‌وه‌و گرووپه ئیسلامیه‌كان زیاتر ده‌كرد و مقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینییان وا پێناسه ده‌كرد كه ( ئیرهابی ئیسلامی ) یه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسییه بۆ دیدو نه‌ریتی رۆژئاوا .. ..
به رمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن له كۆتا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابوردوو ، گۆڕانێكی سه‌ره‌كی له په‌یكه‌ری سیستمی نێو ده‌وڵه‌تی روویدا به‌مه‌ش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه تاكه هێزی سه‌ركردایه‌تی ، ئیدی ئه‌و جیهانبینییه‌ی كۆنیش گۆڕا ، ده‌بوو پێناسه‌ی نوێی دوژمنی نوێ بێته كایه‌وه ، رۆژئاوا به گشتی و ئه‌مریكا به تایبه‌تی پێویستی بوو ( دژواری سووری كۆمۆنیزم ) به ( دژواری سه‌وزی ئیسلامی ) بگۆڕێته‌وه !
بۆیه ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ووت : ئیسلامی سیاسی بوو به سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی دژواری ! نووسین و لێكۆڵینه‌وه زۆر بوو ، هه‌موو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و باسه ئه‌كادیمییه‌كان كه‌وتنه پێناسه‌و باس و خواسی ( ئیسلامی سیاسی ) و راده‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه هه‌ر ته‌نها بۆ سیاسهتمهدارو بیرمه‌ندانی ئه‌مریكای به تایبه‌ت دروست ده‌كات ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو رۆژئاوا و بۆ روسیاش ! دژوار ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یمانی ناتۆش !!
دوای روداوه‌كانی یازده‌ی سێپتهمبهرو گۆڕانكارییه دراماتیكییه‌كانی ، لێكۆڵینه‌وه‌و باسه نوێكانی دیارده‌ی ئیسلامی و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ، ئاڕاسته‌یه‌كی تری زۆر ناحه‌زانه‌ی وه‌رگرت ، ده‌بوو هه‌موو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و نووسینی مه‌ڵبه‌نده پشتیوانه‌كانی بڕیار ، ده‌بوو هه‌موو بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانی به ئوسولیگهری ( فهندامهنتالیست ) بناسێنن .
ئه‌و باس و لێكۆڵینه‌وانه‌ی دوایی ، نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا به‌و شێوه ناحه‌زانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێناسه كات و به‌شداری داڕشتنی سیاسات و هه‌ڵوێست و بڕیار بێت ! به‌ڵكو كه‌وته پلان دانان بۆ گۆڕینی دینێكی جیهانی ! بۆ داڕشتنه‌وه‌و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ئیسلام !! بۆیه دیمان مه‌ڵبه‌نده نوێكانی دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌و باس ناویان ( مه‌ڵبه‌ندی ئیسلامی مام ناوه‌ندی ) ده‌بوو ! وه‌كو ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌زگا خاچپهرستهكهی ( راند ) ی ئه‌مریكایی هاوكاری دارایی كردبوو ، كه به ناوی ( ئیسلامی مه‌ده‌نی دیموكراسی : هاوبه‌ش و سه‌رچاوه‌و ستراتیژی ) بڵاو كرایه‌وه ، كه داوای ئه‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندی پته‌وتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه ببه‌سترێت كه رۆژئاوایان خۆش ده‌وێت ، وه‌كو سۆفیه‌كان و سكۆڵهریستیهكان ( عالهمانیهكان )و نوێخوازه‌كان .. ره‌نجی یه‌كێكی وه‌كو دانیال یابیسی جوله‌كه له‌م مه‌یدانه‌دا ئاشكرایه چ هی خۆی چ هی ( په‌یمانگا ئیسلامیی) یه‌كه‌ی كه به ناوی ده‌زگاكه‌ی ( مه‌ڵبه‌ندی پێشخستنی ئیسلامی ) كار ده‌كات !! كاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ـ به ده‌ردی خۆیان ده‌ڵێن ـ به‌رگری كردن له ئیسلامی میانڕه‌وو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكارییه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ، كه ئه‌و ناویان ده‌نێ ( جه‌نگاوه‌ره ئیسلامیه‌كان )..
ئوسوڵیگهرییه یان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ؟!
مالیس رۆنتینی نوسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ( ئوسوڵیگهری ، توێژینه‌وه‌ی مان ـ له بڵاو كراوه‌كانی ساڵی 2004 ی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیایه ـ ) كه زاراوه‌ی ئوسوڵیگهری پێناسه ده‌كات ، وای باس ده‌كات كه بریتییه له ( كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیاری كراوی سه‌رده‌مه كه وه‌كو تۆمه‌تێكی نێگه‌تیڤ ( سلبی ) ده‌درێته پاڵ بیروباوه‌ڕێك یان پاڵ رێبازێك یان شێوازێكی دینی ژیان كه دینداره‌كان ستراتیژییه‌ك بۆ خۆیان داده‌ڕێژن ، تا له‌و رێیه‌وه بتوانن پارێزگاری ناسنامه‌ی خۆیان به رووی سكۆڵهریستی ( عاله‌مانیه‌ت ) دا وه‌كو گه‌لێك یان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بكه‌ن ..
زاراوه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به خۆوه دیتووه ، بۆته روانگه‌یه‌ی زۆر گرنگ كه له‌وه‌وه ته‌ماشای جیهانی ئیسلام ده‌كرێت ، بۆته زاروهیهكی پۆلێن كردنی گه‌ل و مه‌زهه‌ب و ئاڕاستهكان ، بیرۆكراسیه‌كانی ده‌زگا موخابه‌راتی و توێژینه‌وه فیكری و سیاسییه‌كانی رۆژئاوا‌و توانیوویانه زاراوه‌كه بچه‌سپێنن ، توانیویانه ئه‌وه له مێشكی هه‌مواندا بچه‌سپێنن كه مادام بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌لگری پرۆژه‌ی ( ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ) یه ، كه‌وابوو گه‌وره‌ترین دژواریییه له رێی بوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاواونوێنهری راسته‌قینه‌ی تیرۆریستیه !!
هه‌ر چه‌نده زاراوه‌كه ـ به‌و مانایانه‌ی ئێستا بۆ موسوڵمانانی به كار ده‌هێنن ـ له‌م ماوانه‌ی دواییدا له تاقیگه‌كانی موخابه‌راتی رۆژئاواوه داهێنرا ، به‌ڵام پێشتر وه‌كو زاراوه‌و ووشه‌ی دین بۆ دیندارانی تریش به‌كار ده‌هات ، وه‌كو ژیل كیپل , گاروودی ئاماژه به ئوسولچیگهری مه‌سیحێتی و جوله‌كه ده‌كه‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نوێیه ئه‌وه‌یه كه دینداری به ئوسوڵیگهری و هه‌ردووكیشیان به تیرۆره‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێنه‌وه ! یه‌كێكی وه‌كو برنارد لویسی به‌ریتانی و فواد عه‌جمی لوبنانی و ئیسرائیلییه‌كان هه‌میشه زاراوه‌كه بۆ ئه‌م سێ شته ( كه گوایه هه‌ر سێكیان هه‌ر یه‌كن ) به‌كار ده‌هێنن ! ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌كو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له كتێبه‌كه‌یدا ( رۆژئاوا چۆن ده‌توانێ سه‌ركه‌وێت ) دا ده‌ڵێ : عه‌ره‌ب و موسوڵمان و تیرۆیستی یه‌ك شتن ! به‌ڵام كه‌سانی وه‌كو ئهسپۆزیتۆو ئیفۆن حه‌دداد به توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه ..
لایه‌نێكی تریش هه‌ن هه‌ر زاراوه‌كه بۆ گرووپه ئیسلامیه‌كان ره‌فز ده‌كه‌نه‌وه ، چونكه زاراوه‌كه وه‌كو پێناسه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ناچه‌سپێت . جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ستییه‌ك نییه له نێوان ئوسوڵیگهری و دیندا .. بۆیه هه‌ندێك له‌م لایه‌نه ئاڕاسته‌یه زاراوه‌ی تر بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داده‌نێت ، وه‌كو جاك بێرك كه پێی ده‌ڵێ : ( ئیسلامه‌وی ) یان فرانوا بورجا پێی ده‌ڵێ : (ئیسلامی سیاسی ) . رۆجه‌ر ئه‌وییش پێی دهَێ : ( ئیسلامی رادیكالی ) !!
ده‌شێت دیارده‌كه ( بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ) به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی به سێ ئاست بناسێنین ، كه بریتین له : بانگه‌وازو بزوتنه‌وه‌و ته‌نزیم .. گه‌رچی هه‌ر سێكیشیان په‌یوه‌ندی تێكه‌ڵییان به‌یه‌كیشه‌وه هه‌یه .. بانگه‌واز له ئیسلامدا ، ئه‌ركێكی سه‌ر شانی تاك تاكی موسوڵمانانه‌و هه‌موو موسوڵماێك له‌سه‌ری فه‌رزه به گوفتارو كردار پێی هه‌ستێت ، ئینجا كه هه‌ستی به‌رپرسێتی ئه‌م فه‌رزه له تاكه‌كانه‌وه ده‌بێته كۆمه‌ڵكاری و ته‌وژمێكی بانگه‌وزی گۆڕانكاری لێوه په‌یدا ده‌بێت ، ده‌بێته ته‌عبیرێكی كۆمه‌ڵی ( تعبیر جمعی ) گۆڕینی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌م زه‌خیره زۆره دواتر ده‌بێته زه‌مینه‌ی شیاو‌و سه‌رچاوه‌و پشتیوانی ئه‌و بزاڤه ئیسلامییه‌ی له ئاستی سێیه‌مدا پێك دێت ، كه بریتی ده‌بێت له وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و هه‌موو ووره‌و ووزه‌یه‌ی له‌و زه‌مینه ئیسلامییه‌دا كۆبۆته‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی بزاڤه ئیسلامیه‌كه له ئاستی سێیه‌میدا دروستی كردووه ، كه ده‌یه‌وێت هه‌موو ووزه‌كان بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی ئیسلامی بخاته كار
دوای ئه‌م حاڵه‌تانه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌بێته ته‌عبیری سیاسی بزاڤی كۆمه‌ڵگه‌كه ، ئینجا له تێۆرێكی روون و به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كراوی بانگه‌وازه‌كه‌وه خۆی نیشان ده‌دات كه ده‌یه‌وێت سیستم و ده‌وڵه‌تێك له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دید و بانگه‌وازه ئیسلامییه دابمه‌زرێنێت ، هۆكارو شێوازی كۆمهڵگاریهكهشی بۆ هه‌موان روون ده‌كاته‌وه ، كه ده‌یه‌وێت به چ رێگایه‌ك ئه‌و پرۆژه كۆمهڵكارییهی كۆمه‌لگه‌كه‌ی بگه‌ێنێته مه‌ڵبه‌ندی بڕیار .. ئه‌مه‌شه كه موسولماننی ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن : پرۆژه‌ی ئیسلامی ..
هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی چوست و چالاكانه‌و ئاسانتر بتوانێت هه‌نگاوه‌كانی به‌روه ئامانجی ئیسلام هه‌ڵێنێته‌وه ، ده‌بێت حه‌وت توخم له خۆ بگرێت :
1ـ عه‌قیده : بریتییه له‌و رێبازه فیكری و ێرۆژه ئیسڵاحی و گۆڕانكاریه‌ی كه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه به بنكه‌و سهركردایهتیانهوه باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌و به بزوتنه‌وه‌یه‌كی واقیعی ده‌یخه‌نه گه‌ڕ ..
2ـ دیدو بۆچوون : واته هه‌بوونی وێنه‌یه‌كی روون و ئاشكرای ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌یه‌و هه‌روه‌ها روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی وایان كردووه ئه‌و واقیعه ڕه‌ت كرێێتهوه
3ـ پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی وگۆڕانكاری : واته هه‌بوونی وێنه‌یه‌كی روون و ئاشكرای ئه‌و واقیعه‌ی كه به ئومێدن بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیانی بهێننه دی ، هه‌روه‌ها ئه‌و .هۆیانه‌ش كه وای لێ كردوون واقیعه ئومێده‌كه به په‌سه‌ندتر ببینن و هه‌وڵ بۆ هێنانه دی بده‌ن ..
4ـ به‌رنامه‌و پرۆگرام : واته ناساندن و نه‌خشه ئه‌و شێواز‌و هۆكارانه‌ی له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا ده‌گیرێنه به‌ر ، ئه‌مانه‌ش ئامێرن و واقیعی یه‌كه‌میان پپێ ده‌گۆڕرێت بۆ واقیعی دووه‌م كه جارێ هه‌ر ئومێد‌و هیوایه ..
5ـ ئیراده‌ی سیاسی : واته نه‌فه‌س درێژییه‌كی ته‌واو سوور بوون له‌سه‌ر رێ و كۆڵ نه‌دان و هه‌بوونی وویستێكی حه‌قیقی قوربانی دان له پێناوی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی گیراوه‌ته به‌ر ، هه‌روه‌ها خۆگری و گوێ نه‌دان به به‌ربه‌ست و كهندو كۆسپێكی رێ ، له هه‌ر قۆناغ و بۆ هه‌ر ئاستێك بێنه رێ ..
6ـ په‌یكه‌ری ته‌نزیم : واته : هه‌بوونی رێكخستنێكی گورج و گۆڵ و پته‌وو كه بتوانێت ووزه‌كان به گه‌ڕ خات و هی نوێش به‌رهه‌م بێنێت ، په‌یكه‌رێك بێت كاره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به گوێره‌ی ناسینی عهقیدهكهو پابه‌ندی و شاره‌زایی و پسپۆڕی به‌سه‌ر ئه‌نداماندا دابه‌ش كردبێت , تا بتوانێت قۆناغه‌كانی گه‌یشتنه ئامانج نزیكتر بكاته‌وه ..
7ـ سه‌ركردایه‌تی : ئه‌میش ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه له رووی بیرودیدی فه‌لسه‌فی و فیكرییه‌وه بۆچوون و پێناسه‌كان دیاری ده‌كات ، له رووی سیاسیشه‌وه هه‌ڵوێسته‌كان به گوێره‌ی پرۆژه ئیسڵاحیهكهی خۆیان دیاری ده‌كات ، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسه له لانه‌دان و له‌ت نه‌بوونی بزوتنه‌وه‌كه‌و گه‌شبینی و بانگه‌واز و نه‌خشه‌و پلان دانان و ره‌نگ رێژی قۆناغ به قۆناغی كۆمه‌ڵكاری ، دیسان ئه‌و ده‌بێت پاسه‌وانی حه‌قیقی هه‌موو هه‌ست و نه‌ست و گه‌ش و نه‌ش ونمایهكی گروپه‌كه بێت ..
راجوێیی رۆژئاواییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌یه
ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه رۆژئاواییه‌كان تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نوسراون و ئه‌و مهقالانهش كه ده‌رباره‌یان له بلاڤۆكه خوولییهكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه ، هه‌موویان سه‌ر به ده‌زگای سیاسیین ، نه‌ك دینی ! ئه‌مه‌ش ره‌هه‌نده ئایدیۆلۆژیهكه نیشان ده‌دات ، كه‌وابوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بزاڤه ئیسلامیه‌كان بۆته جێ بایه‌خی ده‌زگا سیاسیه‌كانن ، ئه‌وانن كه پلانی دژی بۆ داده‌نێن ، ئه‌وانن شێوازه‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیاری ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا مه‌ڵبه‌نده‌كانی كڵێساش زیاتر بایه‌خیان به چالاكیه ئیسلامییه‌كان داوه‌و زیاتر به سۆراغیهوهن ، چ ئه‌و كڵێسایانهی سه‌ر به مه‌ركه‌زه دینییهكانی رۆژئاوان ، چ ئه‌وانه‌ی وان له بنده‌ستی سیاسهتمهرانیاندا ..
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین ئه‌و باس و لێكۆڵینه‌وه‌و نووسینانه‌ی رۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر دیارده‌ی ئیسلامی‌یان نووسیوه ، بخوینه دوو خانه‌وه :
خانه‌ی یهیكهم : ئاڕاسته ئه‌كادیمییه‌كان : ئه‌مه‌ش له كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌و باس و توێژینه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سۆراغ و دهورییات و بازنه زانیاری ( ئینسكلۆپیدیا )یه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مانیش جاری وا هه‌یه ـ كه‌م یان زۆر ـ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری دیدو بۆچوونی فیكری خۆیانه‌وه ، یان به گوێره‌ی چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی مه‌نهه‌جی خۆیان ده‌نووسن ، بۆیه جاری وا هه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و گرنگ نیشان ده‌ده‌ن كه شایانی ئه‌وه‌نده بایه‌خه نییهكه به هۆكارو لایه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌درێت .، كه‌چی جاری وا هه‌یه كێشه‌یه‌ك سه‌ره‌كییه و زۆر كاریگه‌ره ئه‌مان هێنده‌ی لێ ناكۆڵنه‌وه ، چونكه به‌لای خۆیانه‌وه ، یان له دید خۆیاندا گرنگ نییه ، یان كه‌متر خزمه‌تی ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌كات ..
خانه‌ی دووه‌م : ئاڕاسته گشتییه‌كان : وه‌كو هه‌ڵوێستی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری وه‌كو جیسكار دیستانی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ، كه هه‌ڵوێستی لایه‌نگرانه‌ی له زۆربه‌ی كێشه‌ی ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا ده‌رده‌بڕی ، هه‌ر چه‌نده له مه‌سه‌له‌ی بوونی توركیا به ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، هه‌ڵوێستێكی زۆر پێچه‌وانه‌ی ـ له‌به‌ر ئیسلامێتییهكهی توركیا ـ نواند ، یان وه‌كو هه‌ڵوێستی میدیاوانهكان كه خۆیان وه‌كو پسپۆڕ‌و ( رۆژهه‌ڵاتناس ) خۆیان دێننه پێش ! ئه‌مانه‌ن كه به‌رده‌وام كه له‌سه‌ر ئیسلام ده‌نووسن به دینی توندوتیژی ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م ، وای ده‌ناسێنن كه گوایه ئیسلام له ره‌نجێكی به‌رده‌وامیدایه بۆ به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و نفوزی ! یان گوایه ئیسلام ناتوانێت هاوشان له‌گه‌ڵ غه‌یره موسوڵماندا بژی ! به‌م پێناسه‌و باسانه‌ش وێنه‌یه‌كی دزێو‌و ناشیرین بۆ ئیسلام و بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان داده‌تاشن و به‌و شێوه دڕندهگهرێتییهش ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست خه‌ڵكی .. ئه‌م وێنه دزێوه‌ش هاوڕێیه له‌گه‌ڵ ئه‌و مهقالانهدا كه هه‌ی ئاگادار بن ، به‌حه‌زه‌ر بن له‌و مه‌ترسییه‌ی رووی له شارستانێتی رۆژئاوایهو وا به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر مل ده‌نێت !!
دیسان ده‌كرێت ئه‌م ئاڕاستانه به پێی پله‌ی بابه‌تی و واقیع بینی خۆیان بكرێنه‌وه به دوو پۆل:
ده‌توانرێت ئاڕاسته رۆژئاواییه‌كان به پێی هه‌ڵوێست و پله و ئاستی بابه‌تی (مه‌وزوعی ) انه‌ی خۆیان ده‌رباره‌ی بزاڤه ئیسلامیه‌كان بكرێت به دوو ئاڕاسته‌وه :
1ـ ئاڕاسته‌ی ریشه‌یی میانڕه‌و : بریتین له‌و رۆژهه‌ڵاتناس و نوسه‌ره ئه‌كادیمیانه‌ی كه ئیسلام و بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانیان خوێندوه‌و به شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی وورد لێیان كۆڵیونهتهوهو رای خۆیان ده‌رباره‌یان ده‌ربڕیووه ، پێشه‌نگی ئه‌مانه‌ش : موراد هۆفمان و ئه‌لیكسه‌نده‌ر سیمرنۆفه . هۆفمان بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان ـ به‌و سیفه‌ته‌یان كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رچاوه‌ی دین ـ به ( نوێكردنه‌وه )ی دیدی دینی ده‌زانێت ، نه‌ك گونجاندنی دین له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی سه‌رده‌م ، بۆیه كه هۆفمان باسی ئوسوڵێتی ئیسلامی هاوچه‌رخ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وانی تر پێناسه‌ی ده‌كات ، ئه‌م ده‌ڵێت : ئوسوڵیگهری ئیسلامی ، بریتیه له : هه‌ڵوێستێكی فیكری و دیدێكی جیهانبینییه كه ئه‌و ئیسلامه‌تییه ده‌یخوازێت كه له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام و سه‌رده‌مه‌كانی ئه‌هلی سه‌له‌فدا هه‌بووه ، سه‌رده‌می یاوه‌ران و تابعین كه دین و دینداری له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌واندا ئه‌و قاڵبه نموونه‌ییه گه‌شه بوو كه ده‌بوو ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانی تێدا داڕێژن ، چ له بواری دیدو تێڕوانینه‌وه چ له رووی خواپه‌رستی ورهفتارو ره‌وشته‌وه ، وه چ له رووی هه‌ڵس وكه‌وت ومامه‌ڵه‌ی بازاڕیانه‌وه .. ئه‌مه ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه گشتییه بوو كه ده‌بوو ئه‌و دیندارێتییهی ئه‌وان ژیان ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌و سیستمی ئیدارییانی له‌سه‌ر بنیات بنرێت ..
ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپایی ( ستیڤن لاكروا ) ده‌ڵێ فاسڵێكی یه‌كجار دوور‌و درێژ هه‌یه له نێوان ئه‌و ئیسلامه‌ی پسپۆڕ‌و شاره‌زایان و ئیسلامهوانان پێناسه‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیسلامه‌ی میدیا‌و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن پێناسه‌ی ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی میدیاكان ده‌یخه‌نه پێشچاو ئیعتیماد ده‌كاته سه‌ر ئه‌و دیده‌ی كه ( فینسان جیسهر له كتێبه‌كه‌یدا : ئیسلامفۆبیای نوێ ، واته تۆقینی نوێ له ئیسلام ) باسی ده‌كات كه بریتییه له ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵكی له هاتنه‌وه‌ی ئیسلام و له ئوسوڵیگهریه ئیسلامیه‌كه ..
( ئهلبیرشت مێتسیكهر ) له كتێبه‌كه‌یدا : ( ئوسوڵیگهری ئیسلامی له نێوان توند‌و تیژی و دیموكراسیدا ) ده‌ڵێ : زۆر له رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانیه‌كان وا ده‌بینن كه كورت كردنه‌وه‌ی دیارده‌كه له توخمه توندوتیژییهكهیدا ، كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی ساویلكه‌ییه ، چونكه ئه‌وانه‌ی توند‌و تیژییه‌كه بۆ گۆڕانكاری به‌كار ده‌هێنن كه‌مایه‌تین ، بۆ راستی ئه‌مه‌ش بڕوانه ووڵاتانی وه‌كو میسر‌و فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و لوبنان و یه‌مه‌ن ، ده‌بینی ئیسلامییه‌كان پارلهمانتارن ، له ووڵاتی وه‌كو توركیا‌و ئه‌رده‌ن له پێشه‌وه‌ن .. له ووڵاتی وه‌كو میسر زۆر چوست و چالاكی نێو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانن ، یان له ووڵاتانی وه‌كو لوبنان و فه‌له‌ستین فهرماندهێتی له‌شكری ئازادیخوازی ده‌كه‌ن و دژی داگیركه‌رانن ..
ئه‌مما ( ئۆلیفیێ رۆی فیشه‌ر ) ی فه‌ره‌نسایی پسپۆڕ له بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا ده‌ڵێ به‌كار هێنانی توند‌و تیژی له لایه‌ن هه‌ندێك ته‌وژمی ئیسلامییه‌وه ، ده‌رئه‌نجامی دوو هۆكاره : یه‌كه‌میان توند‌و تیژی و داخرانی ناوه‌كی خۆیانه ، دووه‌میشیان ئه‌و سه‌خت و توندوتیژ مامه‌ڵه كردنه نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی دهروهریه كه به‌رامبه‌ر دیارده‌ی ئوسوڵیگهرییه ئیسلامییه‌كه هه‌یه . بۆیه فیشه‌ر بۆ خۆشی ئه‌وه به ناووناتۆره ده‌زانێت كه به هه‌موو ئیسلامیه‌كان بووترێت ئوسوڵیگهری ، چونكه ئه‌و وا ده‌بینێت كه جگه له‌وه‌ی ته‌وژمی میانڕه‌وی ئیسلامی زۆرن ، شتێكی تریش له ته‌تبیق كردن‌دا ده‌بینرێت كه بریتییه له‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌بینیت له باوه‌ڕو دینداریدا سه‌ختگیرن به‌ڵام له مه‌یدانی كار‌و كرده‌وه‌و ره‌فتاردا میانڕه‌ون ..
له‌م روانگه‌و شارهزاییهوهیه كه زۆر له‌م كه‌سایه‌تی وتهوژمانه وا نابینن كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر رۆژئاوا دروست بكات ، بۆیه ئه‌و گه‌وره كردن و دژوار نیشاندانه‌ی له میدیاكانه‌وه ده‌بینرێت زیانێكی زۆری له كه‌مایه‌تییه موسوڵمانه موهاجیره‌كانی رۆژئاوا داوه ..
(جۆن ئهسپۆزیتۆ ) ده‌ڵێ : بۆ تێگه‌یشتن له ئیسلام دوو رێگا له‌به‌رده‌مدا هه‌یه ، یه‌كیان سووكهو ئه‌وی تریان گرانه ، ئاسانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه وا ئیسلام و رابوونی ئیسلامی ببینبت كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وامن بۆ رۆژئاوا ، گرانهكهشیان ئه‌وه‌یه شوێن ئه‌و قاڵبه پێناسینه حازربه‌ده‌سته كه‌ویت كه ده‌ڵێ ئیسلام و ئیڕهاب یه‌كن ! به‌ڵام له راستیدا ئیسلام و بزوتنه‌وه‌كانی كاتێك ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترس و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن كه رۆژئاوا واز له‌و پشتگیرییه زاڵمانه‌ی خۆی نه‌هێنێت كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ینوێنێت ..
رۆژهه‌ڵاتناسه هۆڵه‌ندییه‌كانی وه‌كو ( فان كۆنینگس فێڵد ) و ( واسف شه‌دید ) كه مامۆستان له زانكۆی لیدن ، له مهقالهیهكیاندا كه له گۆڤاری ( ئێم ئای هۆڵه‌ندی ژماره حوزه‌یرانی 2004 دا بڵاویان كرده‌وه ) بارودۆخی ئێستای موسوڵمانانی رۆژئاوا به بارودۆخی موسوڵمانانی ئه‌نده‌لوس ده‌شوبهێنن ، كه له دوای چه‌ندین سه‌ده‌ی پێكه‌وه ژیان ، له سه‌رده‌می فهردیناندو ئیزابیللا دا ژیانیان بووه راوه‌دوونان و موساده‌ره‌ی سه‌روه‌ت و سامان و تین بۆ هێنانیان .. بۆیه هه‌ردووكیان له مهقالهكهیاندا داوا ده‌كه‌ن ئیسلام وموسوڵمانان به گشتی تێكه‌ڵ به‌و گرووپ ورێكخستنانهیان نه‌كرێن كه توندوتیژی ده‌گرنه به‌ر ، چونكه مه‌رج نییه ئه‌و گروپانه حه‌قیقه‌ته به‌نرخه‌كانی ئیسلام عه‌كس بكه‌نه‌وه ، شێوازی ره‌فتار كردنی توند‌و تیژی دژی هه‌موو موسوڵمانان ، بووه هۆی كه‌ناردانی موسوڵمانان و ئیهمال كردنیان ، دواتریش به‌كارهێنانی توندوتیژی دژیان !!
2 ـ ئاڕاسته‌ی ئایدیۆلۆژی دوژمنكارانه : خاوه‌نی ئه‌م ئاڕاستانه ئه‌وانه‌ن كه شوێن دیدو پێناسه‌و هه‌ڵوێستی زایۆنیزم كه‌وتوون وكهوتوونهته ژێر كاریگه‌رێتی ئه‌وانه‌وه .. ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ئه‌مان وبه‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوای ده‌ناسێنن له دژایه‌تی ئیسلام وبزوتنهوهكانیدا ، ئه‌مانیش پێیان بهڵگهنهوویستهو له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ڕواننه موسوڵمانان وكارده‌كه‌ن ! به مانایه‌كی تر : ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به رۆڵی ئیسرائیل هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نه‌خشه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت ، چونكه وا ده‌بینن كه به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا‌و ئیسرائیل كه له زۆر شت‌دا یه‌كه ، له‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و لاواز كردنه‌ی ئیسلام وموسوڵماناندا به‌ته‌واوی ده‌قاوده‌قه . به‌رهه‌می واقیعی ئه‌مانه‌ش له ئه‌مریكا زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت ، له‌وێ دژایه‌تی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان كارێكی رۆژانه‌ی ئاشكرایه ..
له نێو ئه‌م ئاڕاسته‌دا چه‌ند پۆلێكی ئه‌كادیمی هه‌ن زیاتر زه‌ق بوونه‌ته‌وه ، وه‌كو:
أ ـ ئه‌وانه‌ی دیراسه‌ی ئیسلامیان كردووه یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌راووردی دینهكانیان خوێندووه : پاڵنه‌ری ئه‌مانه هه‌ستی بهرهبهكانێی ئیسلامه‌تی بوو ، له‌وه ده‌كۆڵینه‌وه بزانن داخۆ هۆی خێرا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام و كارتێكردنی له مه‌سیحییه‌ت و خه‌ڵكی موسوڵمان چییه ؟ دیراسه‌ی ئیسلامیان ده‌كرد تا بزانن خاڵی هێزو لاوازی ئیسلام چییه ؟! بزانن بۆچی له‌و شوێنانه‌ی ئیسلام هه‌یه مه‌سیحێتی بڵاو نابێته‌وه .. دیاری ترین به‌ره‌ی ئه‌م پۆله ( زانكۆی هارتفۆرد )ی مه‌سیحییه كه زانكۆیه‌كه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحێتی دامه‌زراوه ..
ب ـ ئه‌وانه‌ی دیراسه‌ی ووڵاتان وكۆمهڵگهكانیان كردووه : هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاڕاسته‌و به‌شه‌كانی له زانكۆكانی ئه‌مریكادا كۆنن ، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا بۆ خزمه‌تی ستراتیژی ئهمریكاو ره‌فتاری نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ی سیاسه‌ت ودۆزینه‌وه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌بوو زیاتر‌و قوڵتر‌و به‌رفراوانتر دیراسه‌ی ئیسلام وبزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانی بكه‌ن .. ئه‌وی ئێستا زیاتر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م به‌شه ئه‌كادیمییانه بۆ خۆی ومانه‌وه‌و گه‌شه‌و نه‌شونمای ئاڕاسته‌ی خۆی كۆنترۆڵ كات ، پارێزگاره نوێكانن ( المحافڤون الجدد ) ئه‌مانه ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خۆیان ببنه سه‌رپه‌رشتی خوێندن وتایبهتمهندێتی وپسپۆڕیی ئه‌م بوارانه‌ی خوێندنی زانكۆكان له هه‌مان كاتیش‌دا به سه‌ختی به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه به ئینسافه‌وه شتێك بنووسن ، هه‌ر كه‌س به باشه‌یه‌ك باسی ئیسلام وبزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان بكات ئه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دارایی لێ ده‌بڕن وبواری كار‌و پێگه‌یشتنی له‌به‌رده‌مدا ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه ..
ج ـ ئه‌وانه‌ی دیراسه‌ی سیاسه‌ت وپه‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تییان كردووه : زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ش جوله‌كه ئه‌مریكاییه‌كانن ! ئه‌وانن كه زۆر بایه‌خ به سۆراغی ئیسلام وبزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن ، چونكه سوورن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل ورۆژئاوا ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له نێو ئه‌م پۆلهشدا ئه‌و كه‌سانه زۆرتر ده‌ركه‌وتوون كه جوله‌كه‌ی توندوتیژن وبه دوژمنایه‌تی ئیسلام ناسراون ! هه‌میشه خۆشیان وه‌كو ئه‌هلی میدیا‌و رۆژنامه‌وان نیشان ده‌ده‌ن ، كه بۆشیان ده‌لوێ پله كاریگه‌ره‌كانی سیاسه‌ت وسیاسه‌ت داڕشتنی راستڕه‌وانی پارێزگارانی نوێی ئه‌مریكاش ده‌گرنه ده‌ست .. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان له لای خۆیه‌وه ببێته ئاڵقه‌ی ئه‌و زنجیره فیكرییه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵه‌كانی فشار‌و تینی سیاسه‌ت وئابووری ده‌كه‌ن . ئه‌مانه به كهللهڕهقترین دوژمنی ( ئیسلامی سیاسی ) ناسراون .. له هه‌موو نوسین وكۆڕێكیاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام وخه‌ڵكی لێ ده‌تۆقێنن ! بۆ نموونه یه‌كێكی وه‌كو ( برنارد لویس ) له هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و نوسینێكیدا ته‌ئكید له‌سه‌ر دژوارێتی ئیسلام وهه‌ڕه‌شه‌ی داهاتووی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان ومه‌ترسی ئوسوڵیگهری ئیسلامی ده‌كاته‌وه كه وه‌كو لافاوێك رۆژێك به‌سه‌ر رۆژئاوادا دێن ، چونكه ئیسلام له ده‌یان مه‌یدانه‌وه دژایه‌تی ده‌كات : به سیاسه‌ت ، به نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ، به زۆری دانیشتوان و زۆربوونی دیمۆگرافی !
( جان بۆدریان ) ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌وروپایی باسی له زه‌رووره‌تی ته‌سفیه كردنی ئیسلام ده‌كرد له ئه‌وروپا ، له شهرهِكانی نێوان موسوڵمانان وسربیهكانی یۆگۆسلاڤیای كۆن روویدا ، هاواری له ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كرد كه پشتی سربییه‌كان بگرن ، چونكه سرب هاوپه‌یمانی ئه‌وروپایه‌و له به‌ره‌ی ریشه‌كێش كردنی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه موسوڵمانه‌كه‌ی ئه‌وروپادا به جه‌نگی ئه‌و موسوڵمانانهدایه كه كه‌س حه‌زیان لێ ناكات !!
( مارتن كرێمهر ) گاڵته‌ی به‌و قه‌ناعه‌ته رۆژئاواییه دێت ـ به تایبه‌تی هی ئه‌مریكا ـ كه ده‌ڵێ موسوڵمانان هه‌موو وه‌ك یه‌ك نین به‌ڵكو توندڕهوو میانڕه‌ویان هه‌یه ! ئه‌و ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا داده‌ڕێژن له‌و پۆلێن كردنه‌ی موسوڵماناندا زۆر به هه‌ڵه‌دا ده‌چن ! چونكه موسوڵمانه‌كان ـ هه‌رچه‌نده به زاهیری له نێو خۆیاندا جیاوازن ، رێكخراو‌و كۆمه‌ڵی جودایان هه‌یه ، گرووپی سیاسی وباڵی سه‌ربازییان هه‌یه ، به‌ڵام هه‌موو هه‌ر یه‌كن ، هه‌ر بۆ یه‌ك ئامانج ، هه‌م فیشه‌ك به‌كار ده‌هێنن ، هه‌م سندووقی هه‌ڵبژاردن ! به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان ـ له هه‌ر كوێ بن ـ هه‌ر هه‌مان ئاڕاسته‌و بیر‌و دیدیان هه‌یه ، له كوێ بار‌و بوار‌و شێوازی كاریان ئاسانتر بوو ئه‌وا هه‌ڵوێستی شیاوی بۆ ده‌گرنه به‌ر ، ئه‌وی هه‌موویان ده‌خاته كار ئه‌و بیروباروه‌ڕو سروشته هاوبهشهیانه كه هه‌موو هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به كورتترین رێگا بگه‌نه ده‌سه‌ڵات ..
ئاخر له زه‌مینه‌یه‌كی ئاوا رقن و پاڵانتهوهیه كه مامۆستا به‌ناوبانگه‌كه‌ی زانكۆی هارفارد ( سامۆئییل هانتینگتۆن ) هه‌ر له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه ـ له هه‌موو نووسینه‌كانیدا ـ ئینزاری حه‌تمێتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا‌و جیهانی ئیسلامی ده‌دا !! ئه‌وه بوو دواتر روانگه‌و دیدهكهشی له قاڵبی تیۆرێكدا خسته به‌رده‌ست به‌ناوی ( پێكدادانی شارستانێتییهكان )..
سیاسه‌ت
له دیدو بۆچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و راپه‌ڕاندنی دید
ئاماده بوون وخۆ فه‌رز كردنی ئه‌م ئاڕسته دوژمنكارهی دوایی له هه‌موو بازنه‌یه‌كی سیاسیی ده‌زگایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی شتێكی شاراوه نه‌ماوه ، ئه‌مانه به ده‌یان هه‌نجه‌ت وبههانهی واوه هاتوونه‌ته پێش كه گوایه ئه‌م شه‌پۆله دینییه‌ی موسوڵمانان دژوارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی پێوه‌یه ! ئه‌م دیندارانه ئه‌گه‌ر بچنه سه‌ر حوكم دیموكراسیه‌ت ده‌خنكێنن ! به‌ڵام له راستیدا ئه‌م تۆقاندنهیان له ترسی خۆیانه له گۆڕانكاری هاوكێشه‌كانی سیاسه‌ت وده‌سه‌ڵات له ووڵاتانی موسوڵمانان ، له راستیدا ئه‌مانه ترسیان له پووكانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه ، ترسیان له بارزاڕهكانی نه‌وت و بۆرسه‌و بازرگانیانه ، ئه‌مانه له‌وه ده‌ترسن كه ئیسلامییه‌كان ـ كه ره‌سه‌نترین كۆمه‌ڵ وگرووپی گۆڕانكاری كۆمهڵگاكانیانن ـ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی كاری سیاسی ، ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست وئهوكاته حه‌تمه‌ن پارسه‌نگی هاوكێشه‌كان به لای میللهتانیاندا راست ده‌كه‌نه‌وه ، به‌مه‌ش ئه‌و گره‌وه ده‌به‌نه‌وه كه قه‌ومیه‌كان وسۆسیالیستیهكان ولیبراڵه نوێكانی ووڵاته‌كانیان ، كه نیو سه‌ده‌یه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتیشن ونهیانبردۆتهوه ..
شێوازی ئه‌مانه هه‌ر له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان هه‌مه جۆر بوو ، له‌وانه :
1ـ به‌كارهێنانی باری ئابووری وده‌زگاكانی به‌خشین وبانك وقه‌رزدان وئاسانكارییهكانی تر ، به هیوای كاركردنه سه‌ر توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ..
2ـ به كارهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ نوخبه سیاسیه‌كانی ووڵاتی موسوڵمانان ، تا به‌رده‌وام هانیان دهن بۆ ئه‌و جۆره گۆڕانكاریه سیاسییانه‌ی رێ له ئیسلامی‌یان ده‌گرێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ساڵی 1992 له جه‌زائیر كرا ، كه سیاسییه عهلهمانیهكان ـ به هێزی عه‌سكه‌ری ووڵات ـ ئیسلامیان نه‌ك هه‌ر كاركهنار كرد ، به‌ڵكو كه‌وتنه گرتن وكوشتنیشیان ..
3ـ ئاڕاسته‌ی رۆشنبیری : به كۆڕ به‌ستن و دیدار‌و سیمینار‌و كۆنفراسی جیاواز ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ ( بێ گومان به پێناسه‌ی رۆژئاوایی ) وبه ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری به به‌هانه‌ی شاره‌زابوون له كلتووری یه‌كتری !
4ـ سه‌رپه‌رشتی وچاودێرییهكی مه‌حكه‌می سیستمی جیهان وكۆنترۆڵ كردنی چه‌ك فرۆشی ووێرانكردنی ئه‌و كارگانه‌ی له ووڵاتی موسوڵماناندا چه‌ك وه‌به‌رهه‌م دێنن ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ( شه‌رعێتی نێو ده‌وڵه‌تی ) و ره‌زامه‌ندی سازمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌و به هۆی لیژنه‌و كۆمیتانێكی تایبه‌ت كه هه‌ر له ئهمریكاو په‌یمانی ناتۆ‌و به‌م دوادواییهش روسیا ئه‌نجام ده‌درێت !!
له زه‌مینه‌ی ئه‌م گیانی ململانێ ورووبهڕوو بوونه‌وه‌و دوژمندارێتییهوهیه كه ده‌بینیت له زۆرینه‌ی ووڵاتی موسوڵماناندا به‌رهه‌ڵستی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان بۆته ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتداران وبه هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمندارێتی ده‌كرێن و له هه‌موو لایه‌نێكی ژیاندا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه ، له رۆژئاواش ده‌بینیت هه‌موو ووڵاته‌كانیان پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی یاسا‌و مافی په‌نابه‌رێتی خۆیان وا كردۆته‌وه كه ئه‌هلی ئیسلام له‌و مافه مه‌حرووم كه‌ن ، چ به رێ گرتن بێت له كۆچ كردنیان ، چ به وه‌رنه‌گرتن و ماف نه‌دانیان ، له‌م دوادواییانهشدا به ناردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و كوێرهوهرییهی لێوه‌ی هه‌ڵاتوون .. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌وتوونه‌ته مۆر كردنی جۆره‌ها په‌یمان ورێكهوتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ست وتاغووتانی وڵاتی موسوڵمانان بۆ پایه‌دار كردن وراگرتنیان تا وه‌ك سه‌گی شوان بتوانن له لایه‌كه‌وه پاسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا بكه‌ن وله لایه‌كی تریشه‌وه ئیسلامیه‌كان ریشه‌كێش كه‌ن !
له دوای روداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه سه‌رانی ئه‌م ئاڕاسته ئایدیۆلۆژییه دوژمنكاره ، كۆمه‌ڵێك رێسایان دژی ( ئیسلامی سیاسی ) داڕشت كه ستراتیژی ئه‌مریكایان له‌سه‌ر بنیاتنا ، له‌وانه :
1ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قدیری ئه‌وه ده‌كات و حاڵییه كه بۆچی حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان وئیسلامی سیاسی ئاوا توندوتیژن ، چونكه ئه‌و ته‌وژمه سیاسییه ئیسلامیانه هه‌موویان دژی دیدو نه‌ریتی رۆژئاوا‌و بهرژهوهندیهكانیانن ..
2ـ رێكخراوه ئیسلامیه‌كان له بارودۆخی سه‌ختی ئابوری وبێ كاری و هه‌ژاریدا گه‌شه ده‌كه‌ن ، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ووڵاتانی رۆژئاوایه كه یارمه‌تی ئابوری ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ن ، تا كێشه‌و كاره‌ساته‌كان كه‌متر كه‌نه‌وه ( نه‌ك نه‌یهێڵن ) !
3ـ ده‌بێ ئه‌مریكا زیاتر له هاوكاری ویارمه‌تی ئابوری بداته ئه‌و ووڵاتانه ، وه‌كو دیدێكی داهاتووی ژیان كه ببێته به‌دیل (ئاڵته‌رناتیڤ) ی دیدی ئیسلامی ، ئه‌مه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی دیدو نه‌ریتی لیبراڵی ئه‌مریكایی ده‌بێت ..
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له‌م هه‌موو دیدو تیۆر‌و نه‌خشانه‌ی ده‌خرانه روو ، ته‌وژمی ریشه‌كێش كردنی ئیسلام به‌رده‌وام ئاماده ده‌بوو ، خۆی به كه‌واسووری پێش له‌شكر ده‌زانی ، ئه‌م داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه قۆناغێكی تر دیاری بكرێت بۆ ناساندن و ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئیسلام وسیاسییانی ! ده‌یووت با تهفاعولێك له نێوان رۆژئاوا‌و ئوممه‌تی ئیسلامی‌دا چێ ببێت ، با هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنی مرۆڤایه‌تی بكه‌نه ئامانجی هاوبه‌ش وكاری تیۆر‌و پراكتیكی بۆ بكه‌ن ! با به هه‌ردوولا هه‌وڵ بدرێت رۆحی بهرهبهركانێ وململانێ له داهاتوودا كه‌م بكرێته‌وه ، با بایه‌خی زۆرتر به هاوكاری یه‌كتری بدرێت ! بۆ پیاده كردنی ئه‌م پلان وپیلانهش خاوه‌نانی ئه‌م ئاڕاسته دوژمنكاریانه‌ی ئه‌م خاڵانه‌یان كرده نه‌خشه‌ی كار :
1ـ هه‌موو رێكخراو‌و گرووپه ئیسلامیه‌كان نه‌خرێنه یه‌ك بازنهوهو هه‌موویان به یه‌ك چاو ته‌ماشا نه‌كرێن ، تا رووبه‌ڕووی هه‌موان به نه‌خشه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی نه‌بێت ، له جێی ئه‌وه با دیراسه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك به جیا بكرێت وهه‌ر دیارده‌یه‌ك پێناسه‌و ناسینی خۆی وه‌كو خۆی بۆ بكرێت ، نه‌ك گه‌وره كردن ودژوار نیشاندانی بێ هۆی ! تا مامه‌ڵه كردنه‌كه‌شی به گوێره‌ی قه‌باره‌و كارتێكردنی خۆی بێت ..
2ـ حكومه‌تی ئه‌و ووڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هان بدرێن تا ئیسلامییه میانڕهوكان ئیحتیوا كه‌ن وبواری به‌شدار بوونی حوكمیان له‌به‌رده‌مدا بۆ بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ش جێی ئاماژه‌و وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی گروپ وحكومه‌ته عهلهمانیهكانیش ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماند كه له ئیسلامیه‌كان دیموكراسی ترن !!
3ـ پێویسته رۆژئاوا كه بینی له ووڵاتێك مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت ، یان هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویر ده‌كرێت ، هاواری لێ هه‌ستێت و له‌سه‌ر ماف و مرۆڤ به‌و سیفه‌ته‌ی ماف ومرۆڤن ههڵداتێ ، نه‌ك له‌و ووڵات و كاتانه‌دا كه به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا خۆی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه !
4ـ ده‌بێ ووڵاتانی رۆژئاوا به گشتی وئه‌مریكا به تایبه‌تی هه‌نگاوی عه‌مه‌لی راست هه‌ڵهێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ناكۆكی عه‌ربی ـ ئیسرائیلی ، به شێوه‌یه‌كی وا كه له واقیعدا هه‌ست پێ بكرێت كه سه‌رڕاستانه هه‌وڵ بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ده‌درێت ..
به‌ڵام ئه‌م رێسایانه‌ش نه‌یانتوانی دیدی دوژمنكاری ونه‌خشه‌ی ستراتیژی كه‌س بگۆڕن ، ده‌ركه‌وت كه هه‌موو رێساكان هه‌ر ته‌كتیكێكی كاتی بوون ومه‌به‌ست له داڕشتن و پیاده‌كردنیان هه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان بوو ، چونكه ئه‌و دیدار‌و سیمینارانه‌ی له ئه‌وروپاو ووڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی ده‌گیرا ده‌ركه‌وت هه‌ر بۆ ئیحتیوا كردنی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان بوو !! بۆ ئه‌وه نه‌بوو به راستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رانی سیاسی ئیسلامی‌دا بكرێته‌وه ، به‌ڵكو به‌و ئومێده بوو كه ئیسلامیه‌كان واز له هه‌ندێك رێسای نه‌گۆڕی خۆیان بهێنن ! یان بیگۆڕن بۆ سینه‌فراوانی و ( ته‌ساموح ) ! یان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یان ده‌بوو كه چۆن به هه‌موو لایه‌ك بتوانن رێ له توندوتیژی ئیسلامی بگرن !!
سه‌رچاوه‌كان
- دكتۆر علی ا‌لدین هلال ، دكتۆر مه‌حموود ئیسماعیل ( تحریر ) : اتجاهات حدیثة فی علم السیاسة ، المجلس الاعلى للجامعات 1999 .
- ئه‌حمه‌د البرێان ، دكتۆر مه‌حموود صقر ( تحریر ) ، التوجهات الغربية نحو الاسلام السياسي في الشرق الَاوسط ، عمان / مركز دراسات الشرق الاوسط ط1 2000 .
- الموسوعه السیاسیه الكویتیة .
- موقع اسلام اون لاین ( www.islamonline.net ) .
- موقع قنطره ( www.qantar.de )