بیروڕا

سەرابی دیموکراسی و لێدوانێکی ھێنری کیسینجەر

سەرابی دیموکراسی و لێدوانێکی ھێنری کیسینجەر

نووسینی: هادی شارباژێڕی

     پێش ئەوەی بچینە ناو بابەتەکەوە پێم باشە کە زانیاریەکی کورت بدەین لەسەر کەسایەتی (ھێنری کیسینجەر). کەبه‌ڕه‌گه‌ز ئەمریکییه‌ و یەھودیە، توێژەری سیاسییە و لە ساڵانی (١٩٧٣ - ١٩٧٧) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، لەم ساڵانەی دوایدا کە تەمەنی لەسەرو (٩٠) ساڵەوە دەبێت له‌ لێدوانێکی دا سەبارەت بە بزاڤ و بزوتنەوە ئیسلامیەکانی جیھانی ئیسلامیی، بە پێی ڕادەی مەترسی ئەو بزوتنەوە ئیسلامیانە بۆ سەر ئەمنیەتی ئەمریکا،  ھاتووە دابەشی کردون بە چەند بەشێکەوە .

پێی وایە ئەوانەی کە زیاتر گرنگی بە بابەتی عەقیدە دەدەن و زۆربەی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان بە کافر دەزانن؛ ئائەمانە  هه‌م سوودیان دەبێت بۆیان و ھه‌میش جێی مەترسین، پاشان دەڵێت ئەو گروپانەی کە گرنگی بەبابەتی ڕەوشت و ئاکارە ئیسلامیەکان ئەدەن ئەمانەش مەترسیان ھەیە. هه‌روه‌ها مەترسی سێیەم لای ئەو: گروپە ئیسلامییە بێ لایه‌نه‌كانی ترن كه‌ گرنگی به‌لایه‌نی نه‌ گرنگی به‌ بیروباوه‌ڕ و نه‌ به‌فیكری ئیسلامی ده‌ده‌ن به‌ڵكو كار له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ڕۆشنبیرییەکان دكه‌ن ئه‌وانیش بریتین له‌كه‌ناڵ و دەزگاو لێكۆله‌ره‌وان و نووسه‌ران و بڵاوه‌كارانی كتێب، ئه‌وانش هه‌ر به‌ر مه‌ترسیدارو ترسناك ده‌ناسنێت چونکە ھەستی ئایینی زیندوو دەکەنەوە .

پاشان دەڵێت له‌هه‌موویان مەترسی دارتر ئەوانەن کە جیهادیین و چه‌ك به‌ده‌ستن ئەوانە لە سێ ساڵدا رێکخستنێکی جیھادی بەھێزو پتەو دروست دەکەن بەڵام لە ماوەی سێ دەقەدا بە موغامەرەیەک دەی فەوتێنن !

پاشان دەڵێت لەھەموو ئەمانە مەترسی دارتر ئەوانەن کە ئێمە دروشمێکی وەک مافی مرۆڤ بەرزدەکەینەوە ئەوانیش دەڵێن راستە، یان دروشمی دیموکراسی بەرزدەکەینەوە دەڵێن راستە ئیسلامیش دیموکراسیە ! پێی وایە ئەم جۆرە کەسانە زۆر مەترسی دارن بۆ داھاتوی ئەمریکا ! چونکە لەم رێگەیەوە دێنە ناویان و دەسەڵاتیان لێ وەردەگرن ! یان لەوشوێنانی کە پرۆژەی ئەمریکی به‌گه‌ڕخراوه‌ ئەوانە لە پرۆژەکان دەدەن و فەشەلیان پێ دەھێنن .

 

لێرەوە سەرابەکە دەست پێدەکات، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە کۆمەڵێک کەس بەم ووتانەی ئەم کابرا ئەمریکیە یەھودیە دڵخۆشن ئەڵێی ھەنگوینیان لە دارا دۆزیوەتەوە، چونکە پێیان وایا قسەی ئەم کەسە ھەمان ئەو قسانەیە کە ئەمان دەیڵێن، لەکاتێکدا ئەم پیاوە بەدرێژای نیوسەدەیە کاری سیاسی دەکات و وەزیری خاریجی ئەمریکا بووە، پاشان سیاسەتی ئەمریکا بۆ کڵاونان لەسەر ھەموو جیھانی ئیسلامی و غەیری ئیسلامی بڵاوکردنەوەی دیموکراسییە چونكه‌ له‌ ڕاستییدت خۆی "دیموکراسیی"یەکە ئامرازێکە بۆ داگیرکردنی وڵاتان، بەتەمای کاکی ھێنری بڵێ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە کە ھەیە لە ناو موسوڵمانان زۆر باشە ! بەدڵنیایەوە وەکو سیاسەتی گشتی ئەمریکا دەست خۆشی دەکەن لەو کەسانەی کە دیموکراسی خوازن و پیادەی دەکەن، بەڵام ئالەم رێگەیەشەوە دێنەوە بۆمان واحاڵیمان دەکەن کە گوایە ئێمە ئێوە بە مەترسیدار ئەزانین کاتێک شوێن دیموکراسی دەکەون چونکە لەم رێگەیەوە دێنەوە پێش و دەبنە مونافیسی ئێمە !

من پێم وایە ئەوانەی کە دڵخۆشن بەم ووتانەو وە بەگرنگ و بایەخەوە بڵاوی دەکەنەوە و دنەی ئەدەن لەناو خەڵکە موسوڵمانەکە، ئەو پەڕی شکست و لاوازیانە لەباتی ئەوەی بۆ سەلماندنی بیرو دیدیان بگەڕێن بەدوای دەلیلە شەرعییەکان لە خودی دینەکەو کارەکەیان بۆ خەڵکە موسوڵمانەکە ڕوون بکەنەوە کە تاچەندێک ئەم کارەی دەیکەن لە سنووری شەریعەتی ئیسلامدا جێی دەبێتەوە، کەچی بێیت دڵت خۆش بێت بە وتەی کەسێکی یەھودی پێت وابێت ئەم باشتر رێگەو شوێن دەزانێ بۆ گەڕانەوەی ئیسلام وەک لە دەلیلە شەرعیەکان و زانایانی ئیسلام و موفەکیرە ئیسلامیەکان .

ئەم جیلەی ئێستا دەستیان داوەتە ئەم بیرودیدە بەدوای ئەم سەرابەدا دەڕۆن و ھەر وادەزانن دەگەن بەو ئاوەی تینوتینا بشکێنێ بەڵام ھەر ھەناسە ساردو رەنج بە خەسارد دێنەوە، وە جیلی دوای ئەمانیش ئەگەر نەگەڕێنەوە بۆ ئەو بنەماو ئوصوڵانەی کە ئیسلامی لەسەر بەندەو وە سیاسەتە شەرعیەکە لەناو خودی ئیسلامەکەوە دەرنەھێنن و پیادەی نەکەن بەدوای ھەمان سەراب و ھەمان ڕێگەدا دەڕۆن و ھەمان ئەنجامیش بەدەست دێنن .

وە بینیشمان کە جەزائیر چی بەسەرھات لەدوای ئەوەی کە موسوڵمانان بە ھەڵبژاردن ھاتنەپێش، یان مورسی لە میصـر بە بەرچاوی ھەموو ئەمریکاو ئەوروپا،  سیسی دیموکراسی کردە فشەو ئینقلابێکی سەربازی کرد بەسەر دەسەڵات و یاساو دادگاو ھەموو دام و دەزگاکانی دەوڵەت .!

3224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-03-08
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.