رێپۆرتاژ

ئیسلام مه‌ترسی نییه‌

ئیسلام مه‌ترسی نییه‌

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین

بانگه‌وازی ئیسلامی هیچ كاتێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ل و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌  نه‌بووه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ بووه‌، كه‌ رێگایان له‌  بانگه‌واز گرتووه‌و دوژمنایه‌تی ئیسلامیان كردووه‌، و خه‌ڵكی بێتاوانیان چه‌وساندۆته‌وه‌، وایان بۆ خه‌ڵك وێناكردووه‌، كه‌ ئیسلام مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ریان، بە پێچەوانەوە له‌ ڕاستیدا ئیسلام فریادره‌سیانه‌، چونكه‌ ده‌ربازیان ده‌كات له‌ به‌ندایه‌تی به‌نده‌ بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌ تا ئێستا دیكتاتۆره‌كان به‌ربه‌ست بوون‌ له ‌به‌رامبه‌ر ڕووناكی ئاینه‌كان و ڕێخۆشكه‌ر بوون به‌رانبه‌ر تاریكى سته‌م ونه‌زانی، فیرعه‌ون سه‌رسه‌خترین دوژمنی پێغه‌مبه‌ر موسا علیە السلام بوو، نه‌مرود به‌ربه‌ست بوو له‌ به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی سه‌یدنا ئیبراهیم علیە السلام، به‌هه‌مان شێوه‌ پادشاكان به‌ربه‌ست بوون له‌ به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی ئەو پەیامبەرانەی نێردراون بۆیان.

نه‌وه‌كانی ڕۆمان به‌یزه‌نتین سیاسه‌تی ئه‌وروپایان گرته‌ ده‌ست، ده‌ستیان كرد به‌ دژایه‌تی دین به‌بێ هیچ پاساوێك، ده‌ستیان كرد به‌ وێناكردنی ئیسلام بۆ هاونيشتیمانه‌كانیان كه‌ ئیسلام ئاینی ده‌مارگیری وخورافه‌و وه‌همه‌، بۆ سه‌رده‌می زانست ونه‌وه‌وی و ووزه‌ ناگونجێت، موسڵمانانیان به‌ خاوەنی ناشیرنترین ڕه‌وشت وه‌سفكرد، له ‌سه‌رده‌می بڵاوبونه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌وڵدرا رێگا له‌خه‌ڵك بگرن بێنه‌ ناوئاینی ئیسلام، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ باڵاده‌سته‌ به‌سه‌ر كاره‌كانی، ئاینی خۆی بڵاو دەکاتەوە ئه‌گه‌رچی موشریك وكافرانیش پێیان ناخۆش بێت.

لە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مه‌یداینیدا هاتووە، كه‌ لە سه‌دا 75ی ئه‌ڵمانیه‌كان پێیان وایه‌ ئیسلام مه‌ترسی نیه‌، له‌سه‌دا 23 پێیان وایه‌ مه‌ترسیه‌.

لە لێكۆڵینه‌وه‌یەکدا‌ هاتووە، كه‌ په‌یمانگایەکی ئه‌ڵمانی ئاماده‌ی كردووه‌، کە له‌ ئه‌نجامی سه‌رژمێری (ئیمینید) بووه‌، له‌سه‌ر داوای حه‌فته‌نامه‌ی فۆكسی ئه‌ڵمانی کە به‌ كورتی بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانی ئیسلام به‌ مه‌ترسی نازانن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30بۆ 39 ساڵه‌.

له‌ باره‌ی لایه‌نگرانی حزبی لێكۆڵینه‌كه‌ ده‌ڵێت: لە سەدا94ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌وز پێیان وایه‌ ئیسلام مه‌ترسی نیه‌ له‌سه‌ریان، تەنها له‌سه‌دا 58ی ئه‌ندامانی پارتی چه‌پ  پێیان وایه‌ ئیسلام مه‌ترسیه‌.

ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌رشتێك ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ داهاتوو بۆ ئه‌و ئاینه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بوار بۆ بانگه‌وازكاران بره‌خسێت، كه‌ چه‌مکه‌ شێوێنراوه‌كان راست بكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام راگه‌یاندنی رۆژئاوا كاری له‌سه‌ر ده‌كەن به‌و پەڕی هێزیانەوە،کە چه‌ندین درۆو چەواشەکاری و باتیڵ له ‌پێناو رێگرتن له‌خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام.

زۆربه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ زانستیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئیسلام توانای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌وروپای هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو شێواندن و چەواشەکارییە نه‌بووایه‌،کە به‌رده‌وام هه‌وڵی شێواندن وچەواشەکاری روكنه‌كانی ده‌درێت. سه‌رژمێریه‌كان ئەوە دەردەخەن کە ئه‌وروپا تا ساڵی 2050 ده‌بێته‌ کيشوەرێکی موسڵمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی کە دەدرێت بۆ شێواندنی ئاینی ئیسلام، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ بوه‌ستن ده‌بێ چۆن بێت، ئیسلام ئاینی فيتره‌ته‌ به‌ فیتره‌ت خه‌ڵك ده‌دوێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست هه‌بێت.

511 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/03/2018
           
© Copyright 2018 All Rights Reserved.