پڕۆفیسۆری یارده‌ده‌ر كرێكاریی ده‌كات
ئاماده‌كردنی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
تایبه‌ت به‌دووربین: دكتۆر عومه‌ر عه‌لی كه مامۆستایه له زانكۆی صه‌لاح ا‌لدین له كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان، دوای 14 ساڵ له مامۆستایه‌تی له‌م زانكۆیه ئێستا خه‌ریكی كرێكارییه!
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دكتۆر عومه‌ر ڕایگه‌یاند كه:
حکومەتی گەندەلی شکستخواردوی كوردستان و وەزیرانی دەسەلاتی بەرپرسیار.. ئەگەر ناژین لە ناو ئازارەكانی میللەت دەبرواننە ماموستایانی زانكو پاش 14سال خزمەتی ماموستایەتی لە جامعەی صلاح ا‌لدین و بەدەستهینانی نازناوی( پروفیسوری یاریدەدەری) وسەربەرزانە خزمەت كردن.
به‌خۆی ناچاری ده‌ستكه‌وتنی بژێوی ژیانی، ئه‌م مامۆستایه ده‌ستی داوته كرێكاریی، و زۆریش له‌ده‌سه‌ڵاتی حوكومه‌تی هه‌رێم په‌سته، و داوا ده‌كات یان خۆیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه یان رسوابكرێن!
دكتۆر عومه‌ر عه‌لی داوا ده‌كات به شێوازێكی مه‌ده‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بژێوی مامۆستایانی زانكۆی بڕیوه ڕسوابكرێن و ده‌ڵێت: ئاواتە خوازی دەستلەكاركیشانە یان ریسواكردنیانە بە هەموو پیوەرو هەولیك و بەشدارییەكی مدنی! و دروست لەلایەن"خاوەن هەست" و "ژیری" و "بویری" و "خونەفروش"انی گەلەستەملیكراوەكەمانەوە!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه چوارده ساڵ خزمه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كردووه و بژێوی ژیانی خۆی دابین كردووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره كه ڕۆژانه به‌ده‌یان جار به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانییه‌ی كوردستان نه‌ك ته‌نها له به‌ڕێوه‌بردن شكستی هێناوه، به‌ڵكو له بورای ئابوورییش به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه داڕماوه.
ئه‌م دیمه‌نه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانییه‌ی كوردستان ووری قوتابییانی خۆی ده‌ڕووخێنێت كه دوارۆژی ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆی لێ دێت كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه!
پێویسته هه‌موو له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێویسته له ڕیشه‌وه بگۆڕدرێت، به‌ره‌و ئیسلامی ڕاسته‌قینه بگه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین