کوردستان نیشتیمانێکی بێ پێشەوا
نووسینی : شوان سلێمانی
ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دەگوزەرێت لە ماوە ئەم (٢٧) ساڵەدا، نیشانەی نەبوونی پێشەوایەکی دڵسۆزو خاکییە بۆ دین و خەڵک و خاکەکەی، کورد بەدرێژای مێژوو خەباتی کردووە بۆ ئەوەی بە سەربەخۆیی بژی، بەڵام ھەموو جارێک شکستی ھێناوە یان سەرکەوتوو بووە بەڵام ھەر زوو کەوتۆتەوە دەست داگیرکەران، جا ھۆکاری یان نەبوونی پێشەوایەکی ڕاستگۆی خاوەن دین و ئەخلاقی ڕەسەن بووە یان ئهو پێشهوایه ههبووه و خەڵکەکە پشتی ئەو سەرکردەیەیان نەگرتووە..
ئێستا چی دەبینین لەم ھەرێمە لەدوای چارەکە سەدەیەک ؟
بێگومان لەدەستدانی لە سەدا پەنجاو یەکی خاکەکەی، لەدەستدانی دین و داروخانی ئەخلاق و داڕمانی سهرخان و ژێرخانی ئابووری، لەدەستدانی خەڵکەکەی و جارێکی تر بوون بە جاشی شیعەو بەکرێگیراوی، بەڵام ئەم جارە به شانازییهوه باسی جاشایەتیەکە دەکەن! !
عەلمانیەکان فەشەلیان ھێنا لەوەی کە ئیدارەی ئەم ھەرێمە بکەن، نەیان توانی لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا تەنھا بۆ ساڵێکیش بێت کورد وەک نیمچه دەوڵەت بژی، چونکە لە بناغەوە ئەوانەی بوونە ھەڵگیرسانی شۆڕشەکە بەداخەوە کەسانی بەکرێگیراو بوون، پاشان ئەو بیرو فکرەشی کە ئەم میللەتەیان پێ ھەڵخەڵەتان لە دەرەوە ھێنابویان نامۆ بوو بەم میللەتە و مارکسیەت و سیکۆلار دیموکراسی درۆینە …
ئێستا ئەگەر بمانەوێ ئەم کوردستانە ببێتە ووڵاتێک خەڵکەکەی بە ئەمان و خۆشیەوە تیای بژێت، یان ئەم ووڵاتە لەدەست ئەو چینە خۆفرۆش و دزو گەندەڵە رزگار بکەین چی بکەین باشە.
ھێزە عەلمانیەکان بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە بەچەندین دهمامكهوه دەمووچاو خۆیان گۆڕی ھەرجارەی بەناوێك بەڵام ھیچیان نەیان توانی ببنە ڕزگارکەری ئەم میللەتە، لهبهر ئهوهی دینیان بیرتی بوو له كورسی و دونیشایان تهنها گهدهو داوێن بوو، ئیسلامیەکانیش لەبەر نەبوونی ستراتیجیەتی کاری ئیسلامی و نەبونی پرۆژەی ئیسلامی بۆ واقیعەکە، لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژەی زۆری خەڵکەکەش موسوڵمانن بەڵام ئیسلامیەکان کەمینەن، ئەگەر کەسێک بڵێت ئاخر ڕۆژئاوا ڕازی نابن ئیسلامیەکان بێنە پێش، بەدڵنیایەوە وایە، بەڵام ئەگەر موسوڵمان چاوەڕێبکات ساحەکەی بۆ تەخت بێت و بە فەرموو فەرموو بڵێن ئەوە ھەموو شتێک پێشکەشی ئێوە، بهدڵنیاییهوه ئەمە خەو خەیاڵه و داری خۆزگهیهكی بێ بهره، ئیسلامییەکان خاوەنی جورئەتی سیاسی نین ھەمیشە پاشکۆن، پاشان خوێندنەوەیان بۆ واقیعە سیاسیەکە زۆر دوورن لەو ئامانجەی دەیانەوێ پێی بگەن، نموونەش زۆرە ئیسلامیەکان بەدرێژای ئەم ساڵانە نەیان توانیوە لەھیچ ھەڵوێستێک دژی عەلمانییەکان ببنەوە، کاتێک یەکێتی و پارتی حکومەت و دەسەڵاتیان بەرێوە بردووە بەدرێژای چەندین ساڵ ئەم ئیسلامیانە لەدوورەوە سەیریان کردوون تهنانهت پاساویشیان بۆ هێناوهنهتهوه، کاتێک گۆڕان دروست بوو بووە ئۆپۆزیسۆن ئەمانیش بونە پاشکۆی گۆڕان و بونە ئۆپۆزیسۆن، کاتێک گۆڕان بەشداری حکومەتی کرد ئەمانیش چونە حکومەت، کەڕیفراندۆم کرا گۆڕان ناڕازی بوو بەڵام یەکگرتوو بە ھەموو ھێزی خۆی شەیپوڕی ڕیفڕاندۆمی لێ ئەدا، کۆمەڵیش چاوەڕێی گۆڕان بوو لەگەڵ گۆڕان دەنگی دا بەبەڵێ ئەمانیش وتیان ئێمەش بەڵێ، لەکۆتایش بینیمان ڕیفراندۆم چی بە کوردستان کرد، ئەوە واز لەو ئیسلامیانە بێنە چونەتە پرۆژەی عەلمانیەکانەوە بە ناوی دیموکراسی و داد پەروەری، بەنیازن لەژێر پەردەی کۆمەڵێک خەڵکی عەلمانیەوە جار جار سەرێک دەربێنن بەدزیەوە بڵێن بەخوا گۆڕانکاری باشمان کرد، ھیچیشیان نەکردوە ناشی کەن ئەوە بەڵگە نەویستە، ئەم ھەڵبژاردنەی ئێستاش کە کراوە ئیسلامیەکان بەھەموو قوەتی خۆیان ناگەنە پێنج کورسی، ھێزەکانی تریش ھەروەھا جگەلە پارتی و یەکێتی کە وەک خۆیان دەمێنەوە …
ئێستا دەمەوێ پێتان بڵێم خەڵکینە ئەگەر پێشەوایەکتان دەوێ لەم واقیعە تاڵە ڕزگارتان بکات بچن پشتیوانی لە پرۆژەی (مامۆستا کرێکار ) بکەن، بۆشتان دەسەلمێنم کە پێشەوایە بەمانای پێشەوایەتی.
شەرعناس و زانا و بانگخوازە،بیرمهندی خاوهن دیدوڕێی خۆیهتی بوێرو چاو نەترس و خاوەن خەباتە، پهرێزی پاکە لە دزی و گەندەڵی و جاشایەتی، بە ئیعترافی دۆست و دوژمن خاوەن ھەڵوێستی خۆیەتی نەک ھی ئەم لاو لا، ئهمه جگهلهوهی رۆشنبیری و دانهرو وهرگێڕی نزیكهی 100 كتێبه!
بەدەنگی دلێر لە ساڵی ١٩٩١ کەوە کە حکومەتی کوردی دروستبووە ئەم مامۆستا کرێکارە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەدزو خۆفرۆش ناو برد، ھەر بۆیە لەم کوردستانە جێی نەبۆوە دەیان ساڵە غەریبە، کە ڕیفراندۆم کرا بەدەنگی بەرزو بەھێز گاڵتەی بە مەسعود بەرزانی و ڕیفراندۆمەکەش کردو وتی دەوڵەتە فشەکەی پارتی، قسەکەشی وادەرچوو، بۆ ئەم دەنگدانەش ھەر مانگێک پێش ئەوەی دەست پێبکات بەو خەڵکەی ڕاگەیاند کە توخنی ھەڵبژاردن نەکەون ئەم جارە بایۆمەترو ئەلکترۆنی ھەموی فشەیە و پارتی و یەکێتی تەزویراتی خۆی تێدا دەکەن، ئەوەش وادەرچوو.
ئەو پرۆژەیەی ئەم پیاوە دای ناوە بۆ ڕزگار کردنی کورد لەم دۆخە بەتەنھا بەو دەکرێت لەبەر ئەوە داوا لەو خەڵکە دەکەم بە عەلمانی و ئیسلامیەوە پشتیوانی بکەن مێژووی شاھیدە کە خیانەتتان لێناکات.
ئەم مامۆستا بەرێزە خاوەنی جورئەت و ئازایەتیە، خاوەنی ھێزو بازووە، خاوەنی فکرێکی سیاسی دووربینی ڕهسهنه، خاوەنی خوێندنەوەیەکی باشی واقیعەکەیە، عەقڵی بە گۆڕانکاریەکان دەشکێت، ھەر ئەمیشە ئەتوانێ بەو پلان و ستراتیجیەتەی دای ناوە ئەم واقیعە چەق بەستووە بگۆڕێ.
کورد پێویستی بە پێشەوایەکی ئاوایە …