ئاماری ئه‌شكه‌نجه دراوان
بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ڕێکخراوی وچانی ناوخۆیی ڕێكخراوێكی تری نێودەوڵەتیدا لە گرتوخانەکانی هەرێم ئەنجامدراوە لە کۆی 786بەندکراو زیاتر ، 400کەسیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە نێو زینداندا ئەشکەنجە دراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه زۆرێك له‌و به‌ندكراوانه له‌به‌ر چاوترسانیان نه‌یان توانیوه هه‌موویان به‌ڕاشكاوی ئاشكرای بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نیوه‌ی زیندانیانی هه‌رێم له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌ناڵێنن!
ڕێكخراوی وچان رێكخراوێكه كار له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات و ئه‌و ئاماره‌ش كه بڵاوی كردۆته‌وه ئامارێكه مه‌ترسیداره و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌و زیندانانه شكۆی كه‌سی به‌ندكراو ده‌شكێندرێت.
له زانیارییه‌كی دزه پێكراو له ده‌زگای ئاسیشی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌هه‌ولێر نزیكه‌ی دووهه‌زار كه‌س گیراون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، ته‌نانه‌ت كه‌سی وایان گرتووه كه ته‌نها له فه‌یسبووك به پۆستێك سۆزی بۆ مامۆستایان ده‌ربڕیوه.
|