کۆمەڵکاری

چۆن سەرکەوتن بەدەست دێت؟!

چۆن سەرکەوتن بەدەست دێت؟!

نوسینی: د. حاکم المطیری

وەرگێڕانی: موسلیم بەرزنجی

چۆن ئوممەتێک لەو شکستەی تیایەتی هەڵدەستێتەوە یان لەو نزمیەی تیایەتی بەرز دەبێتەوە، لە کاتێکدا دینەکەی بەهەوانتە گرتووە و دونیاکەشی بە ڕابواردن و گاڵتەو گەپ؟!

تاوەکو وای لێهاتووە نە دوژمنایەتی دوژمن دەکات، نە دۆستایەتی دۆست.

تاوەکو گەلانی تر زاڵ بوون بەسەریدا وەکو چۆن کەسانی برسی پەلاماری قاپێک خواردن دەدەن، لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیان لە ملیارێک زیاترە بەڵام وەکو پوش و په‌ڵاشی بەر لافاو وان، نازانن جوان بمرن وەکو چۆن نازانن جوان بژین، خوا بەهۆیەوە ترسی خستووەتە دڵیانەوە: حەز بە ژیان دەکەن و لە مردن دەترسن و ڕقیان لێیەتی.

یان چۆن ئوممەتێک هەڵدەستێتەوە لە شکست کاتێک عاشقی کۆیلایەتییە، ڕقی لە ئازادییە، دڵخۆشە بە قامچی جەللادەکانی، بەیانی و ئێوارە ملهوڕەکان بە گەورە دائەنێت زیاتر لە بەگەورە دانانی خوای ئاسمان و زەوی، لە کاتێکا پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی: ئەگەر ئوممەتی منتان بینی دەترسا لەوەی بە زاڵم بڵێ زاڵم ماڵئاوایی لێ بکە ـ‌خێر لەو ئوممەتەدا نامێنێ‌ـ.

چۆن ئوممەتێک هەڵدەستێتەوە لە شکست کە ناژی تەنها لە ژێر سێبەری ستەمدا نەبێ، ڕانابوێرێ ئیللا لە ژێر باڵی کۆیلایەتیدا نەبێ، ئازادی و کەڕامەت کەمترین داواکاری بێ.

چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت کە تۆوی ترس لە دڵی نەوەکانیدا دەچێنێت، لەسەر زەلیلی پەروەردەیان دەکات و ڕایاندێنێت، هانیان دەدات تەسلیمی ئەو واقیعە بن کە تیایدا دەژین ـ‌بەناوی ئیسلام‌ـ لە کاتێکدا دوژمنەکەیشی نەوەکانی لەسەر ئازایەتی و خۆشەویستی پیلان گێڕان و پێشکەوتن پەروەردە دەکات.

یان چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت تەمبەڵی و دواکەوتوویی بە حیکمەت بزانێ، ئازایەتی و پێشکەوتنیش بە گێلێتی بزانێ، سەلامەتیش بە دەست کەت بزانێ؟!

توخوا تۆ پێم بڵێ چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت کە جیهاد بە حەرام بزانێ، تەسلیم بوونیش بە گەورەیی و دەستکەوت بزانێ، بەردەوامیش زاناکانی موناقەشەیانە لەسەر کردەوە فیداییەکان کە ئایا خۆکوژییە یان ئیستیشهادی؟!!!

ئاخر چۆن ئوممەتێک سەردەکەوێت دژایەتی زانست بکات بە ناوەی دینەوە، دین هەڵبوەشێنێتەوە بە ناوەی عەقڵەوە، مێژوو ڕەت بکاتەوە بە بیانووی نوێگەری، ئاکارە بەرزەکان بڕمێنێت بە ناوی مافی مرۆڤایەتیەوە؟!

ئایا ئوممەتێک سەر دەکەوێت بیروباوەڕەکەی لە نێوان (ئیڕجائـ) و جەبر (جەبر)دا بێت[1]؟

چۆن وا گومان دەبرێت ئوممەتێک سەر بکەوێت کە زاناکانی کۆببنەوە نەک لەسەر بەرپاکردنی دادپەروەری و چاکە، یان لەسەر ئیمان و بڵاوکرنەوەی، بەڵکو لەسەر پەکخستنی حوکم و بڕیارەکانی قوڕئان و شێواندنی مافی مرۆڤ.. تاکو ئەو ووتەیەی پێغەمبەر بەڕاست بخرێتەوە کە فەرمووی: سوێند بێت ئێوە شوێن گەلانی پێش خۆتان ـ جولەکە و گاورەکان‌ـ دەکەن بست بە بست و باڵ بە باڵ، تاوەکو کە ئەوان بچنە ناو کونی مێرولەوە ئێوەش خۆتانی ئەخەنە ناو.

 



[1] *(عەقیدەی ئیڕجائـ ئەوەیە کە باوەڕیان وایە ئیمان تەنها قسەیە و کردەوەی لەگەڵ نییە)

(عەقیدەی جەبری ئەوەیە کە باوەڕیان وایە مرڤەکان لە لایەن خواوە ئیجبار کراون بە کفر یان ئیمان، مرۆڤەکان هیچ شتێ لە دەست خۆیان نییە، بەڵکو خوا بە زۆر کارەکانیان پێ دەکات)

ـ ئەم دوو بۆچونە هەردووکی هەڵەیە و دوورە مەنهەجی ئەهلی سوننەت و جەماعە./ ـ‌وەرگێڕ‌ـ

 

3376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-07-06
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.