بیروڕا

دەسەڵاتی عەلمانی بۆ سپیکردنەوەی روی رەشی خۆی دژایەتی ئیسلام و موسوڵمانان دەکات

نووسینی: شوان سلێمانی

ئەگەر ووردبینەوە لە سروشتی مرۆڤە ھەڵپەرست و چاو برسییەکان، دەبینین کە بەدرێژای مێژوو کاتێک دەسەڵاتێک گەیشتۆتە لوتکەی زوڵم و ستەم و گەندەڵی و فەشەلی ئیداری و سیاسی، ھەوڵیان داوا دەستی پیس و چەوری خۆیان بەو خەڵکانە بسڕن کە ترسی ئەوەیان ھەیە ئەوان بێنە پێش و ببنە بەدیلی دەسەڵاتی ئەوان، فیرعەون ئەوکاتەی کە موسا ھەنجەتی بڕی و توانی بە بەڵگەو دەلیل بێدەنگ و سەرشۆڕی بکات، بۆ ئەوەی خەڵکەکە چەواشەبکات وتی: (وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُ إِنِّي أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ « ٢٦») «غافر» واتە: فیرعەون وتی: لێم گەڕێن با مووسا بکوژم ئەوسا با پەروەردگاری رزگاری بکات، بەڕاستی من دەترسم موسا ئاینەکەتان بگۆڕێ و یان لە زەویدا خراپەو ئاژاوەبنێتەوە!

ھەر لەھەمان سورەتدا فیرعەون دەڵێت: (قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَىٰ وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ (29)  غافر.

واتە: فیرعەون وتی: چی خۆم بەچاکی دەبینم ھەر ئەوەتان نیشان ئەدەم، وەتەنیا بۆ ڕێگەی ڕاست رێنمونیتان دەکەم!

ئەمە پیشەی ھەموو دەسەڵاتدارێکی زاڵم و چاوچنۆکە، کاتێک دەگاتە ئەوەی کە فەشەلی ھێناوە لەو حوکم و دەسەڵاتەی بەردەستی، بۆ خۆ قوتارکردن پەنا دەباتە بەر جوانکردنی ڕووی ڕەشی خۆی و ناشرینکردنی رێبازو رێگای ئەو کەسانەی دەیانەوێ خەڵکەکە لەدەستیان رزگاربکەن.

بەداخەوە ئەوە ماوەی چەندین ساڵە لەم کوردستانە ھەرجارەو بەناوی شتێکەوە یان خۆیان شتێک دەسازێنن بۆی خەڵکی وا تێبگەیەنن کە ئەوەی بەسەرتان ھاتووە ھۆکارەکەی مزگەوت و قورئانە، لەکاتێکدا خەڵکی لەتاو بێ پارەیی و بێ دەرامەتی دەناڵێنێ، ئەمانە دێن سیناریۆیەک دروست دەکەن و ئامانجی خۆیانی پێ دەھێنە جێ.

دەیانەوێ ئەوە لە خەڵکی بگەیەنن کە مزگەوت ھۆکاری دروستکردنی بیری توندڕەویە، ئەمەش بەدرێژای دەیان ساڵە ئیشی لەسەر دەکەن، بەڵام سوپاس بۆخوای گەورە مزگەوتەکان رۆژ بەرۆژ گەنج ڕوی تێدەکات.

بیرتان ئەھێنمەوە کە رەمەزان لەرێی کەناڵی راگەیاندنەکانی سەربە دەسەڵاتی عەلمانی چەندین بەرنامەیان پێشکەشکرد دژی ئیسلام و مزگەوت و نوێژ و رۆژوو، بەڵام نەفسی پیسی خۆیان و ترسی زۆریان لە موسوڵمانان، بەمە نەوەستان ئەوەتا کەوتنە سیناریۆدروستکردن بۆ ئەوەی جارێکیتر مزگەوت و قورئان بەرچاوی خەڵکی بکەن.

دەسەڵاتی عەلمانی لەم وڵاتە چی ماوە بەو خەڵکەی نەکات!، وڵاتان ھەرزان فرۆشکرد، موچەو قوتی خەڵکیتان بڕی، خێرو بێری وڵاتان دزی و ماشیەوە، خۆتان لە ناوخۆتاندا لە سەر پارەو سامان و دەسەڵات وەک گورگ کەوتونەتە یەکتری، سەرەتایترین مافی ئەو خەڵکە کە ئاو کارەبایە نەتان توانیەوە بە درێژای بیست و حەوت ساڵ دابینی بکەن! وەک خۆتان ئەوەی رەوشت و ئەخلاق بێت لە کاروکردەواتاندا نیە، ئەم رەوشتانەشتان گواستەوە بۆ خەڵکی، خەڵکیتان فێری بەرتیل خواردن کرد، فێری جاشایەتیکرد، فێری بەدرەوشتی و بەرەڵایکرد، ئێوە چیماوە بەوخەڵکەی نەکەن!!

خەڵکی کوردستان بەھۆش خۆتان بێنەوە، ئەمانە وەک فیرعەونەکەی موسا وان، ئەویش ھەرچی خراپەو زوڵم بوو بەسەر ئەو خەڵکەی ھێنا، بەڵام کاتێک موسا وتی: دەمەوێ بەنوئیسرائیل بەرم لەگەڵ خۆم وتی من باشترم لە موسا بۆتان!!

6456 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-07-26
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.