دووربین: شەوی یەکشەممە 29/30 مانگی 9/2018 شەوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ یەکێتی بە هێزێکی زۆرەوە دای بەسەر دائیرەی جنسیەداو پێنج پێنج جنسیەی بەسەر ئەندامانییدا دابەشکردووە تا لە کاتی دەنگداندا بەکاری بهێنن..
یه‌كێتی به په‌له قاژه‌یه‌كی زۆره‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه خیانه‌ت و شكسته‌كانی خۆی په‌رده‌پۆش بكات، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كار ده‌كات بۆ ڕژاندنی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، و كڕینه‌وه ئه‌ندامه تۆراوه‌كانی وه‌كو به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركه‌وتی كوبه
هاوكات شه‌وێك به‌ر له هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵی كوتاوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌دا، تاوه‌كو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته بۆ ئه‌ندامانی كۆمیته‌و ئاسیشه‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌زویری زیاتر به‌ده‌ست بێنێت
هاوكات نووسراوێكی دزه‌پێكراوی "شاڵاوی كۆسره‌ت ڕه‌سول" كه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی ڕێكخستنی یه‌كێتییه له هه‌ولێر بڵاو بۆته‌وه‌و داوایدروستكردنی ڕه‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی ساخته، له كۆمیته‌كانی سنووری ناوچه‌كه‌ی خۆی ده‌كات
شاڵاو كۆسره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات به‌وه‌ی قه‌بولی ناكات هه‌ڵه‌یان لێ به‌دیار بكه‌وێ، چونكه به كه‌شف بوونی ئه‌و ته‌زویره ناوبانگی یه‌كێتیه‌كه‌یان له‌كه‌دارتر ده‌بێت
پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین له هاوپێچی ئه‌م هه‌واڵه‌دا وێنه‌ی نووسراوه‌كه‌ی شاڵاو بڵاو ده‌كاته‌وه، كه نووسراوێكی تایبه‌ت و نهێنی یه‌كێتیه
دووربین لەسەرچاوەیەکی هەواڵەوە لە لوبنانەوە (کەسەکە نەیوویست ناوی بهێنرێت) بەڵگەی نیشاندا کە بڕی 250 هەزار رەگەزنامەی عێراقی تەزویر لەو وڵاتە چاپکراوە