بیروڕا

ئەو شەڕەی بە مامۆستا کرێکاری ئەفرۆشن

سالانێکە، لە ئەمریکیەکانەوە تا هۆڵەندی و نەرویج و هەتا حیزبەکەی یەکێتی، لە مامۆستا کرێکاریان هەڵپێچاوە، چەندین جار بە تۆهمەی جیا جیا بردویانەتە بەردەم دادگاکانیان و زیندانیان کردوەو دوایش ئازادیان کردوە، هەلبەتە ئەو ئازادکردنەیش لە ڕاستیدا ئازادکردن نیە، بە جۆرێ لە جۆرەکان، وەک نوردەرینی کەیا نوری حیزبی تودەی ئێران،،یان وەک سەرۆکی سەوزەکان لە ماڵێکا نیمچە دەسبەسەرە.

کەسێک ئازادی نەبێت ولاتێ بەجێبهێڵێت هەر زیندانە،هەتا دەزگایەکی مخابەراتی چاوی لەسەرت بێت و شوین هەنگاوەکانت بکەوێت، دیسان جۆرێکە لە زیندان وژیان هیچ مانایەکی نیە.

ئەوەی دەرهەق بەو پیاوە دەکرێت،تەنها شەڕ فرۆشتنێکی سیاسییەو هیچیتر، ئەگەر وانیە ئەمە چەندین جار ڕاکێشرایە بەردەم دادگاو دەیان تۆهمەی بەرەوڕوو کرایەوە، بۆچی بۆ هیچیان یەک بەڵگەیان نەبوو، بۆچی نەیان توانی بیسەلمێنن؟ کاتێک ئێوە یەک دەلیلتان پێ نیە، یەک بەڵگەتان نیەو ناتوانن بیسەلمێنن، کەواتە جگە لەشەڕفرۆشتن چیترە؟.

دەی ئەگەروانیە بۆچی تا ئێستا ناتوانن تاوانباری بکەن؟ ئەگەر بەڵگەیان هەیەو کابرایان پێ تیرۆریستەو گوایە حیزب دروست دەکات، وەک ئەوەی حیزب دروستکردن تاوان بێت، بفەرموون بەڵگەکانیان بخەنە ڕوو.

لەوەیش بەدەر لە ئەوروپا دەیان جۆری نارەزایەتیم بینیوە لە شاشەی تیڤیەکانەوە، کە بە ئاڵا ڕەشەکەی داعشەوە کردویانەو سەدان پیاوی ڕیش درێژو داعشی شیعارەکانی داعشیان وتۆتەوە، ئیجازەیان دەدەنێ، پۆلیس دەیان پارێزێت، بە ئاشکرا دژایەتی سیستەمی ئەوروپاو فشە دیموکراسیەکەی دەکەن، ئەی بۆچی ئەوانە ناهێننە گیروگازو نایان هێننە پای دادگا کە خۆیان هاوارەکەن داعشن، تیرۆریستن؟.

من 180 پلە لە بیرکردنەوەی مامۆستا کرێکارەوە دوورم، کەسێکم تا سەر ئێسک عەلمانی و پێم وایە دەبێت دین لە پەیوەندیەکی ڕۆحی خوداو مرۆڤدا بمێنێتەوەو نابێت تێکەڵی سیستەمی بەڕێوەبردن بکرێت، بەلام دیسانیش ئەم پیاوە هەر دنیا بینیەک، هەر فکرەیەکی هەبێت مافی خۆیەتی مومارەسەی بکات وقسەی خۆی بکات، هەرکاتێک پەنای بە تیرۆرو تەقینەوەو کوشت و بڕ بردو بەڵگەتان هەبوو فەرموون بیدەنە دادگاو بیخەنە زیندان، ئەوە زیاتر لە 15 ساڵە ئاگادارم شەر بەم پیاوە دەفرۆشن ویەک بەڵگەی یاساییان لەسەری نەدۆزیوەتەوە، کەچی تازە دەڵین" دەبێت بچێتە بەردەم دادگای ئیتالیا".

ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ، سێ قسەی قۆڕی چاکەت و پانتۆڵ لەپێ و بۆینباخ لە ملەکانی دنیای سەرمایەدارین و هیچیتر،کە جگە لە پارە هیچ نابینن وخۆیان لە ئەوروپاو ئەمریکا سەرقاڵی ژیانن و شەڕەکانیان بردۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ژێرخانەکەی دەدزن، جگە لەمە، هەرقسەیەکی تر کە دەیکەن تەنها پیس خۆریەو تەواو.

ئەمانە هەر ئەو نامەردانە بوون، هەر ئەو ئیدعاکەرانەی بازاری چاوچنۆکی سەرمایەو پارە بوون، کە لەبیقاعەوە ئاپۆیان وەدەرناو لەیەک گەلەکۆمەکێی نێودەولەتیدا ناردیانە نایرۆبی و لەوێوە فرۆشتیان بە تورکیاو لە ئیمرالی زیندانیان کرد، لە کاتێکدا دنیاو خۆیشیان دەزانن تیرۆریستە عەسڵەکە تورکیا بوو،بەڵام لە پێناوی پارەداو لەپێناوی قازانجی سیاسیدا،،سپی دەکەنە ڕەش و ڕەشیش سپی.

ئارام ئەحمەد
22/01/2019

3522 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-22
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.