بیروڕا

دیموکراسی لە دیدی ئەفلاتونەوە، وەڵامێک بۆ دابڕانەکەی مەلابەختیار

دیموکراسی لە دیدی ئەفلاتونەوە، وەڵامێک بۆ دابڕانەکەی مەلابەختیار
نووسینی: ھادی شارباژێری
 ناوەندی دابڕان کە چەند کۆنفرانسێکی بەستووە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە سەرکردایەتی مەلا بەختیار، ئەم ناوەندە وەک خۆی دەڵێ ئیش دەکات بۆ بە عیلمانیکردنی باشوری کوردستان، دروشمی ئەم ناوەندەش بریتیەلە (ئایین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ ھەمووان)، سەرەتا دەبێ بپرسین ئایە ئایین چیە؟ وە مەبەست لە ئایین بۆ تاک واتای چییە؟ و کێ ئەم دەستەواژەیەی داتاشیوە؟ سەیر لەوەدایە ئەم بابایی عەلمانیانە کورد وتەنی ئەیبڕن و ئەشی دوورن، باشە کێ ڕێی بە ئێوەداوە پێناسەی دین بکەن کە باوەڕتان پێی نیە!؟ بە حسابی ئەم عەلمانیە توندڕەوانە بێت ئەبێ ئێمە دابنیشین و قاچ بخەینە سەر قاچمان و شاندابەین سەیری ئەم توندڕەوانە بکەین پێناسەی دین و ئیسلاممان بۆبکەن، ئەشبێ باوەڕبکەین بە پێناسەی ئەوان کە دین بۆ تاکە نەک بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە! ئێ باشە مەعقولە ئێمە کە خۆمان بە موسوڵمان دەزانین و باوەڕمان بەم دینە ھێناوەو پابەندین بە توراسی ئیسلامی خۆمانەوە، ئێمە نەزانین ئەم دینە چیە؟ بەم ھەموو زانا و داعی و پێشەوایانەی ھەمانە ئەم توندڕەوە عەلمانیانە دەزانن کە دینەکەی ئێمە چۆنەو بۆچی باشە، جا خوێنەری بەڕێز خۆت حەکەم بە ئەمەیە دیموکراسیەت و ئازادی و لیبڕاڵیەت!، رێگەنادەن بۆخۆمان پێناسەی دینەکە بکەین ئەوان بۆمان دەکەن و ئەبێ ئێمەش قبوڵی بکەین دەنا دەبینە تیرۆرست!! جارێ ھەر لەسەرەتای ئیشەکەدا ناوەندەکەتان لە دروشمەکەتانەوە مۆرکی دیکتاتۆریت و خۆسەپێنی ھەڵگرتووە، باشە با بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، ئێمەی موسوڵمان ئەم دینەمان لە پیاوێک وەرگرتووە کە موحەممەدە صلی اللە علیە وسلم، ئەم پیاوە خاوەنی وەحی بووە و پەیامی لە خوای گەورەوە وەرگرتووە، ھەر ئەم پیاوە بەڕێزە بۆخۆی سەرۆکی دەوڵەتەکە بووە، پاشان سەرباز(موجاھیدی) سوپاکەی بووە، پاشان ئاڕاستەوانی شەرعی و سیاسی خەڵکەکە بووە، ھەربۆخۆشی قازی و حاکمی دەوڵەتەکە بووە، ھەر بەودینەش ئەو رەعیەتەی بەڕێوەبردووە لەدوای ئەویش نزیکی ١٢٠٠ ساڵ ئیسلام دەوڵەت و حوکمداری کردووە لەناو میللەتە جیاجیاکاندا ئەمە بێجگە لەوەی کە سەرچاوە سەرەکیەکانی ئەم دینە کە قورئان و سونەتن پڕیەتی لە ئاڕاستەی بەڕێوبردن و حوکمداری کۆمەڵگە، ئێستاکە ئێمەی موسوڵمان واز لەم ھەموو شتانە بێنین دوای قسەی دابڕانەکەی مەلابەختیار بکەوین کە خۆی لە سەرەتای ئیشکردنی بە کاری سیاسی ھەتا ئێستاش بە فاشلێتی ھێناویەتی، ھەر تۆنەبوی ئاڵای شۆڕشت دروستکردوو سەری ھاوڕێکانی خۆتتکرد بەقوڕدا! ھەر تۆنەبوی کە گۆڕان دروست بوو بە جەلال تاڵەبانیت وتبوو مامە وایەکێتی ھەمووی دەچێتە ناو گۆڕانەوە جەلال تاڵەبانیش وتبوی تۆبڕۆ ناوگۆڕانەوە ھەمووی دێتەوە ناو یەکێتی!، ئێستاش بەم سیاسەت مەداریەی خۆتەوە لەناویەکێتیدا کەنارگیرکراوی ناچار ھاتوی خۆت بەم شتانەوە مەشغوڵکردووە، بەڵکو یەکێتی زوو کارێکت بۆ بدۆزێتەوەو ئەم پرۆژە سەقەتەشت کۆتای بێت.
ئەم دیموکراسیەی کە ناوەندی دابڕان شانازی پێوەدەکات قسەی زۆری لەسەرکراوە و موسوڵمانانیش لەدەیان کتێبدا رەخنەی خۆیان لەم سیستەمە گرتووە و خاڵە لاوازو ناڕێکیەکانیان باسکردووە، من لەم نوسینەدا نامەوێ جارێکیتر بۆچونی موسوڵمانان باسبکەم سەبارەت بە دیموکراسی، چونکە ئێمە ھەرچی بڵێین لای ئەوان بە دواکەتوو و کۆنەپەرستمان حساب دەکەن، لێرەدا دەمەوێ بۆ چونی ئەفلاتون باسبکەم سەبارەت بە دیموکراسی کە ئەم عەلمانیانە شانازی پێوەدەکەن بەو سیستەمەوە، چونکە ئەفلاتون فەیلەسوفێک بووە کە باوەڕی بە دینێک نەبووە کە حوکمڕانی کۆمەڵگەبکات، لەھەمانکاتیشدا لە کتێبی کۆمارەکەیدا رەخنەی زۆر توند لە سیستەمی دیموکراسی دەگرێت بۆ بەڕێوبردنی دەوڵەت و کۆمەڵگە، ئەفلاتون دەڵێت: (( سیستەمی دیموکراسی کەڵکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی نیە چونکە دوو ئەگەری لێ دروستدەبێت: یەکەم: رەنگە دەسەڵاتداران مامەڵە لەگەڵ جەماوەرێکی نەزان بکەن، دووەم: جەماوەر مامەڵە لەگەڵ دیکتاتۆرێکی توندوتیژبکەن، ھەر ئەفلاتون دەڵێ: لە کۆمەڵگەی دیموکراسیدا تاکەکان بەناوی سەربەستیەوە ھەرچی بیانەوێ ئەیکەن تا بارودۆخەکە وای لێدێت کە ھەموو دژ بەیەک بوەستنەوە، ئەم بارودۆخەش تا درێژە بکێشێ توانای خۆڕاگری تێدا نامێنێ و خەڵکی پشت ئەکەنە ئەنجومەنی گەل (دەزگاکانی بەڕێوەبردن) و بەجێی ئەھێڵن و رووئەکەنە حوکمی تاکی ستەمکار کە پێی ئەوترێ (تیرانی) واتە دیکتاتۆر، بێگومان حوکمی دیکتاتۆریش ھەموو دەرگاکان بەڕووی دیموکراتیەتدا دائەخات، ئامانجی سەرەکی دیکتاتۆریش خۆ بەھێزکردن و دەست بەسەرا گرتنی دام و دەزگاکانی دەوڵەتە، لەترسی شۆڕش و ھێرش کردنە سەر و بۆ مانەوەو بەختیاری خۆی دیکتاتۆر ھەموو رێیەک بەکاردێنێت، لە کۆمەڵگەی دیکتاتۆریشدا کەس بەدوای راستیدا ناگەڕێ، ھەموو کەسێک تەنھا بۆ ئەوەی بڵێن پیاوێکی بەدەسەڵاتە ھەوڵی خۆ بەھێزکردن ئەدات)). 
ئەمانە قسەی ئەفلاتونە لەسەر دیموکراسی جا نازانم عەقڵتان ئەیبڕێت ناوەندی دابڕان یان نا، بەکورتی و  پوختی دەمەوێ بڵێم دابڕان گڕو کفێکی تری عەلمانیەکانە بۆ چەواشەکردنی خەڵکی ھەتا ئەو شکستە گەورەیەی بەسەر حوکمداری کوردوستاندا ھێناویانە لە ماوەی ئەم ٢٧ ساڵەدا بەم ئیشانە دایپۆشن و خەڵکەکەش وا تێبگەیەنن کەدین ھۆکار بووە کە ئەم کوردوستانەی بەم ئاقارەی ئێستای گەیاندووە، ھەردوو عەلمانیەتی زۆنی سەوز و زەرد بەشدارن چونکە ساڵی پار نێچیر بارزانی بڕی دوو ملیۆن دۆلاری دابوو بە مەلا بەختیار بۆ دابڕان. 


3671 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-24
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.