رێپۆرتاژ

گه‌نجانی ئیخوان له‌به‌رده‌م تۆمه‌تی ده‌سه‌ڵات و یاسای له‌ سێداره‌دان

لەگەڵ کۆتا ساتەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی 20/2/2019 سێدارە کۆتایی هێنا بەگەشتی ژیانی 9گەنج لەتەمەنی گەشانەوەی گوڵی ژیانیاندا،  
لەگەڵ ئەشکەنجەدانێکی جەستەییان بۆ ماوەی سێ ساڵ و زیاتر لەزیندانی میسری نوێدا، هەروەکو گەشتی ژیانیان کۆتایی هات لەنیوەی سێیەکی تەمەنیان، وە هەموویان کۆچیان کرد  لەکۆمەڵێ کفنی خەمدا، پرسیارێکی گەورەیان بەجێهێشت بەڕووی دادگا و سیاسەت و لایەنی فەتوای قایل بەفەرمانی مردن لەزەوی کینانەدا.
لەسێدارەدراوەکان دابەش بوون بەسەر ناوچەکانی میسردا، سەرەڕای دابەشبوونیان بەسەر کۆلێژ و زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا، وە هەموویان لەگەشتی کۆتاییاندا گەیشتن بەشەمەندەفەری مردن، لەدوای چەند گەشتێکی ئەم ڕۆژانەی نێوان زیندانەکانی میسر و گۆڕستانەکانی.
حوکمدانی حەوت گەنجی بەرهەڵستیکار بەلەسێدارەدان، بەتۆمەتی تیرۆرکردنی جێگری گشتی پێشوو بوو، وە تۆمەتەکە پەیوەستکرا بەهەریەکە لە أحمد طه وهدان، وأبو القاسم أحمد، وأحمد جمال حجازي، ومحمود الأحمدي، وأبو بكر السيد، وعبد الرحمن سليمان، وأحمد محمد، وأحمد محروس سيد، وإسلام محمد.
ئەم نۆ گەنجەش چوونەسەر دەیان کەسی تر کەلەسێدارە دراون، لەنێوان ۱۰٥٦ حوکمی سێدارە، کەدەرچووە لەماوەی پێنج ساڵی سیسیدا.
۱۹ دادوەر سەرپەرشتی دەرکردنی حوکمی کۆتاییان کرد بەڕاگرتنی ڕێڕەوی ژیانی سەدان تۆماتباری  ڕزگاربوو لە قەسابخانەی مەیدانی ڕابیعە و تەحریر.
ڕووداوی تیرۆرکردنەکە دەگەڕێتەوە  بۆ حوزەیرانی ۲۰۱٥، کاتێ سەیارەیەکی بۆمڕێژکراو بەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانی جێگری گشتی پێشوو لەگەڕەکی میسری نوێ، لەدوای بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێی بەرەو شوێنی کارەکەی کەبووەهۆی كوژرانی خۆیی و هەندێ لەپاسەوانەکانی.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جار لەدوای جار ڕەخنەی توند لەنیزامی سیسی دەگرن،و جەخت لەنەبوونی مەرجەکانی دادگایی دادپەروەرانە دەکەنەوە لەدۆسیەکانی پەیوەست بەبەرەنگاری نیزامی حوکم بەدیاریکراوی، و دەسەڵاتی جێبەجێکردن تۆمەتباردەکەن بەکونترۆڵکردنی دامەزراوەی دادوەری.
كاردانه‌وه‌و گردبوونەوەی ناڕەزایی ئیدانەکار
کۆمەڵێ چالاکوان لەتونس و بەرلین و کەنەدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێكخست بۆ ئیدانەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ٧کەسی بەرهەڵستیکاری کودەتاکەی میسر،هەروەکو بزوتنەوەی نەهزە و ڕێکخراوە مافپەروەرەکانی تونس ئیدانەیان کردو بەپێشێلکردنی بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان دانا.
 وە ژمارەیەک چالاکوانی تونسی لەبەردەم کۆنسوڵخانەی میسر کۆبنەوە بەدەم هوتافی ڕووخانی حوکمی سەربازی و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەکانیان دەکرد.
بەهەمان شێوە لەتونس ڕێکخراوە مافپەرووەرەکانی وەکو(رابطة حقوق الإنسان ونقابة الصحفيين وجمعية "النساء الديمقراطيات) ئیدانەی لەسێدارەدانەکانی میسریان کرد کەئەنجام دراوە لە دادگاییەکی نادادپەروەرانەدا.
وە لەراگەیەنراوەکەدا بەهەموو شێوەیەك سزاکە ڕەت کراوەتەوەو بەوپێیەی هەموو دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون بەبێ بوونی بەڵگەیەکی تاوانکاری، بەقەدەر  ئەوەی ملکەچبوونی دادگای لێدەبینرێ بۆ دەسەڵاتی فەرمانڕەوا کەدەیەوێت تۆڵە لەهەموو بەرهەڵستیکارێکی سیاسەتی سەرکوتکارو سیستەمە سەربازیەکەی بکاتەوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکابەرەکان
لەلای خۆیەوە  بزوتنەوەی نەهزەی تونسی جێبەجێکردنی لەسێدارەدانەکان بە بەکارهێنانی دادگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکابەرە سیاسیەکان دادەنێت. داواشی لەڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، کەئیدانەی بکەن و گوشاربخەنە سەر دەسەڵاتی میسری بۆ وەستانی ئەم پێشێلکاریانە،.
وە لەبەرلین ژمارەیەك لە جالیەی میسری گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا لەدژی ئەو لەسێدارەدانانەی کەدەسەڵاتی وڵاتەکەیان جێبەجێی کرد بەسەر هاوڵاتیانیدا.
وە بەشداربوانی گردبوونەوەکە لەبەردەم سەفارەتی میسردا لەبەرلین داوایان لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کەبێدەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریانەدا.
لەلایەکی ترەوە، ژمارەیەك میسری دانیشتوی شاری"میسی-ساغا" لەکەنەدا گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ئیدانەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بەشداربووان دروشمی ئازادی و ڕۆشتنی سیسی و وەستانی لەسێدارە و بەدەوامی شۆڕش و ڕووخانی عوکمی سەربازییان بەرزکردەوە.
ڕەتکردنەوەی لەسێدارەدان
بەریتانیا هەڵویستی ناڕەزایی خۆیی تازەکردەوە بۆ سزای سێدارە، لەمیانەی لێدوانی لەسەر لەسێدارەدانی گەنجە بەرهەڵستیکارەکان لەلایەن دەسەڵاتی میسریەوە.
وە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لەنیویاندا"لێبوردنی نێودەوڵەتی" داوای وەستاندنی جێبەجێکردنی سزاکەی لەقاهیرە کرد، بەوپێیەی کەسوکاری تۆمەتبارەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کەدانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجەو زۆرلێکردن وەرگیراون،ئەمەش شتێکە لەلایەن داسەڵاتی میسریەوە ڕەت دەکرێتەوە
ئاماده‌كردنی: عبدالله گه‌رمیانی


2972 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-27
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.