هۆنراوەیەك، کەهۆی زیندانیکردنی ئەردۆگان بوو، دوای ۲۲ ساڵ و لەهەمان شوێندا دەیخوێنێتەوە.
مزگەوتەکانمان بارەگامانە.. گومەزیەکانمان کڵاوی ئاسنینمانە.. مەنارەکانمان سەنگەرمانە... ئیمانداران سەربازمانن... ئا ئەمە سوپایەکی پیرۆزە.. کە دینەکەمان دەپارێزێ"
ئەم چەند بەیتە شعریە بوو کە سەرۆکی ئەو کاتەی شارەوانی ئەستەمبۆل ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگی پێ هەڵبڕی لەناوجەرگەی مەیدانی ولایەتی"سیرت"ی ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لەساڵی ۱۹۹۷، کەبووە هۆی زیندانی کردنی بۆ ماوەی ٤مانگ و ڕێگەگرتن لەکارکردنی لەوەزیفە حکومێەکاندا و لەوانەش خۆپاڵاوتۆ بۆ هەڵبژاردنە گشتیەکان، بەتۆمەتی هاندانی ڕق لێبوونەوەی ئاینی.
ئەردۆغان لەدوای بوونی بەسەرۆکی وڵات، دوای ۲۲ ساڵ و لەهەمان شوێنداهەمان بەیتە شیعریەکانی دووبارەکردەوە، لەکۆنگرەیەکی هەڵبژاردنی حیزبی داد و گەشەی دەسەڵاتداردا.
ئەمەش جاری یەکەم نیە، کەئەردۆغان ئەم بەیتانە دووبارە دەکاتەوە، بەڵکو لەساڵانی ۲۰۱۳ و ۲۰۱٤دا هەمان کاری کردووە.
ئەردۆغان ناسراوە بەوەی کەبایەخ بەهۆنراوە و خوێندنەوەی لە بۆنەکاندا دەدات.
پێشتریش وتارێکی لەبەردەم یەکێتی سەندیکاکانی تورکیادا داوە،و تیایدا هۆنراوەیەکی لەسەر خۆشەویستی بۆ مزگەوتی ئەقسا خوێندووەتەوە.
هۆنراوەکە دەڵێ:
دیتم مزگەوتی ئەقسا لەئازاردایە
وەکو ساوایەكی بچوک دەگری
تەرمەكانى سەرزەويەكەى سەرى داخستووم
وێنەی ڕوبارێك (خوێنی) لەدەست چووی ژێر زەوی
بینیم مزگەوتی ئەقسا ئازار دەچێژێ
پێی وتم: سڵاو لەموسوڵمانان بکە
بەڕاستی من بەرگەی ئەم دابڕانە ناگرم
لەئامێزی ئیسلامم بکەنەوە سەر لەنوێ
لێرە کرتە بکە بۆ بینینی ڤیدۆکە
سەرچاوە: الجزیرة
|