ئەمریکا؛ گەورەترین فرۆشیاری چەك لەجیهاندا!
پەیمانگای توێژینەوە سویدییەکان لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لەسێیەکی چەکی جیهانی هەناردە کردووە، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.
پەیمانگای ستۆکۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی"سیبری" ئاشکرای کردووە، کە قەبارەی جیهانی گواستنەوەی چەك زیادی کردووە بەڕێژەی: 8% لەماوەی نێوان ساڵانی2014-2018 بهبەراورد بەساڵانی2009-2013. وە ولایەتە یەکگرتووەکان دەستی گرتووە بەسەر 36%ی فرۆشی چەکی جیهانی لەماوەی 2014-2018 دا، لەبری ڕێژەی 30% لەنێوان ساڵانی2009-2013.
وە "سیبری" باسی لەوەش کردووە کە ولایەتە یەکگرتووەکان چەکی فرۆشتووە بەزیاتر لە98دەوڵەت، کەزۆر زیاترە لەهەر هەناردەیەکی سەرەکی تر.
"أود فلۆرانت" سەرۆکی پرۆگرامی ژێرخانی سەربازی و چەک لەسیبری لە ڕاگەیەنداوێکیدا دەڵێت: فرۆشەکانی چەکی ئەمریکی پێکهاتووە لە" چەکی پێشکەوتوو وەکو فڕۆکەی جهنگی و موشەکی مەودا کورت و موشەکی بالیستی، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە بۆمبی ئاراستەکراو".
زیاتر لەنیوەی چەکەکانی ئەمریکا ڕۆشتووە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەی سعودیە بەتەنها خۆی دەستی گرتووە بەسەر 22%ی تێکڕای فرۆشراوە ئەمریکیەکاندا، ئەمەش وایکردووە ببێت بەبازاڕێکی زۆر گرنگ بەلای ئەمریکاوە.
وە بەپێی "سیبری" هەناردەی چەك بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو هێندە بووەتەوە، لەنێوان ساڵانی 2009-2013 و 2014-2018. میسر و ئیمارات و عێراق لەنێوان کڕیارە هەرێمیەکاندان.
|