تێڕامانێك لەلافاوەکەی ئێران!!؟؟
چه‌ندین رۆژ به سه‌ر لافاوه‌که‌ی پارێزگای گۆڵستاندا تێپه‌ڕ بووه‌و بێگومان هه‌تا ئێستا بیستووتانه که ئه‌م لافاوه به هۆی گوێ نه‌دان و پشتگوێ خستنەوە گه‌یشتووه‌ته ئه‌م راده‌یه. وا دیاره له کاتی بارینی ئه‌م بارانه به خۆڕه‌دا ده‌رچه‌ی به‌نداوه‌کان نه‌کراونه‌ته‌وه‌و رێک له‌و کاته‌دا کردوویانه‌تەوە که به‌نداوه‌کان له حاڵێ تێک شکاندندا بوون بۆیه ئاوه‌که به فشارێکی ئێجگار زۆره‌وه له رێگای خۆی لای داوه‌و ئیتر ئه‌م ئاوه زۆره لافاوێکی ئاوا تۆقێنه‌ری دروست کردووە.
له لایەکی تره‌وه ده‌وترێ که ئه‌م رووداوه له سه‌ره‌تاوه رێگای چارەی هەبووه‌و چه‌ند پێشنیارێکیش بۆ ئه‌م کاره خراوەتە بەرچاو، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو نەریتی خۆیان بەرپرسەکان گوێیان نه‌داوه بەپێشنیاره‌کان و زۆر به ساده‌یان گرتووه بۆیه له ئه‌نجامدا لافاوه‌که‌ی گۆڵستان تا راده‌یەك به‌هێز بوو که به‌رزایی ئاو له هه‌ندێک ناوچه‌دا گه‌یشتۆتە ٢ مه‌تر! ماڵی زۆر له‌م پارێزگادا ژێر ئاو کەوتوون، خه‌ڵک تووشی گوشار‌و ته‌نگانه‌یەکی زۆر بوون و کاره‌بایش بڕاوە بۆیه گوزەرانی خه‌ڵک رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپ بوون رۆیشتووە. له دوای ئه‌م رووداوەوە فه‌رمان دراوە که خه‌ڵکی شوێنی ژیان و حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان چۆڵ بکه‌ن و کۆمه‌کی گرووپه فریا که‌وتنه‌کانی مانگی سوور و هه‌روه‌ها یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکیش ده‌ستی پێ کردووە.
جێی سه‌رسووڕمان ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م قه‌یران و کێشه‌دا پارێزگاری گۆڵستان له گه‌شت و گۆزاری نه‌ورۆزی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو وه رای گه‌یاندووە که به هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه ناچار بووه سه‌فه‌ر بکات! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پارێزگاره به‌ڕێزه ته‌نانه‌ت دوای بیستنی باسی لافاوه‌که‌ی گۆڵستانیش هه‌ر ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بووه‌و کێشەکە تا ئاستێك هەڵکشابوو که جێگری سه‌رۆک کۆمار، ئاغای جه‌هانگیری فه‌رمانی لابردنی پارێزگاری گۆڵستانی ده‌رکردووە.
ئه‌م رووداوه نه‌وه‌ک کێڵگه‌و زه‌وی و زاری خه‌ڵکی له ناو برد به‌ڵکوو ماڵی زۆریشی وێران کردووه. به پێی راپۆرته‌کان و وتەکانی هه‌ندێ له دانیشتوانی گۆڵستان، یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ئێجگار زۆر بووه‌و خه‌ڵک له‌م رۆژانه‌یا زۆر به ده‌م یه‌که‌وه بوون. ئه‌ڵبه‌ت وه‌کوو باس ئه‌کرێ کۆمه‌ڵێک له‌م دواییه‌دا له گه‌ڕه‌کێکدا دۆزراونه‌ته‌وه که به هۆی بارودۆخی خراپه‌وه ٢، ٣ رۆژ له سه‌ر بانی ماڵه‌کانیان بێ ئاو و نان ماونه‌ته‌وه به‌ڵام جێی خۆشحاڵیه که له‌و دۆخە رزگار بوون.
بارانه‌که‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی که پێشتر نه‌ناسراوه‌و نه‌دیتراوه زۆرێک له ناوچه‌کانی پارێزگای گۆڵستانی بردووه‌ته ژێر ئاو و زیانی زۆریشی لێ که‌وتووه‌ته‌وه. فه‌رمانداری شاری ئاق‌قه‌لا (که دانیشتووه‌کانی لەئه‌هلی سوننەن) که یه‌کێکه له شاره‌کانی پارێزگای گۆڵستان هه‌واڵی داوبوو که ٧٠ له سه‌دی ئه‌م شاره کەوتۆتە ژێر ئاو و ٢١ گوندی ده‌روبه‌ریش ئاو گه‌مارۆی داون. شاره‌کانی ئاق‌قه‌لا، گۆ‌مه‌یشان و چه‌ندین دێهات و گۆندی تر هێشتا هه‌ر له ناو لافاودا گیریان کردووه‌و هاتوو چۆ ته‌نیا به به‌له‌م و ته‌راکتۆر و گه‌ڵابه‌و شاحینه‌و ئه‌وانه ئه‌نجام ئه‌درێ. هه‌ندێک له دانیشتووانی ئه‌م شار‌و گوندانه تا ئێستاش له ماڵه‌کانی خۆیاندا ئه‌سیرن و ته‌نیا به‌و ئامڕازی هاتووچۆیانه‌ی که باسمان کرد خۆراک و پێداویستی تریان پێ ئه‌گه‌یەنرێت. ئه‌م بارانه‌ی ئه‌مساڵ بێ‌وێنه بووه‌و نموونه‌که‌ی چه‌ن مانگ پێش ئێستا له پارێزگای خووزستان بینراوە. ئه‌ڵبه‌ته به پێی قسه‌ی دانیشتووان ئیداره‌ی که‌شناسی، پێشبینی ئه‌م لافاو و توندئاوه‌ی کردبوو به‌ڵام وه‌کوو پێشتر، بێ بایه‌خی و ناڕێکی بەڕێوبەرەکان بینراوە. هه‌روه‌ها ده‌وترێ که یه‌کێک له هۆ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م لافاوه‌ی گۆڵستان له ریشه هێنانی بێ ئه‌ندازه‌ی دارستانه‌کان و دره‌خته‌کانی ده‌ورو به‌ری رووباره‌کان بووه بۆ دروست کردنی خانووبەرە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران وڵاتێکه پێشهاته‌کانی زۆره‌و له‌م ساڵانه‌دا رووداوی مه‌رگهێنی زۆری به خۆوه دیوه وه‌کوو بوومه‌له‌رزه‌ی شاری به‌م و کرماشان و له‌م دواییه‌شدا لافاوی کوشه‌نده‌ی شیراز خه‌ڵکی زۆری تیا برد به‌ڵام ئه‌م جاره‌یش له بووجه‌ی ساڵی ٩٨ (2019-2020)دا له چاو سازمان و په‌یمانگا مه‌زهه‌بیه‌کان، مه‌رکه‌زی ئیداره کردنی قه‌یرانەکان بڕێکی ئێجگار که‌می بۆ ته‌رخان کراوه!
به پێی بووجه‌ی ساڵی ٩٨ پشکی مه‌رکه‌زی ئیداره کردنی قه‌یران ۱۲.۷۵ ملیارد تمه‌نه (٩٨٠ میلیۆن و ٧٧٠ هه‌زار دۆلار) به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا شۆرای باڵاده‌ستی حه‌وزه عیلمیه‌کان ۳۰۶.۳ ملیارد تمه‌ن (٢٣ ملیارد و ٥٦١ میلیۆن و ٥٣٨ هه‌زار دۆلار)، شۆرای سیاسه‌ت دانانی ئیمامانی جۆمعه ٢٠ ملیارد تمه‌ن ( ١ ملیارد و ٥٣٨ میلیۆن و ٤٦١ هه‌زار دۆلار) و ده‌فته‌ری ته‌بلیغاتی حه‌وزه‌ی زانستی "قوم" ١٥٠ ملیارد تمه‌ن (١١ ملیارد و ٥٣٨ میلیۆن و ٤٦١ هه‌زار دۆلار) بووجه‌یان هه‌یه!!
ته‌نانه‌ت بنکه‌ی ناوه‌ندی «راهیانی نوور»یش که ئوردۆیێکه بۆ دیتنی ناوچه‌کانی شه‌ڕی ئێران بووجه‌که‌ی له مه‌رکه‌زی ئیداره کردنی قه‌یران زۆرتره‌و ساڵی ٩٨ پشکی ٢٥ ملیارد تمه‌نی (١ ملیارد و ٩٢٣ میلیۆن و ٧٦ هه‌زار دۆلار)ی بۆ ته‌رخان کراوه!
به پێی ئاماره ره‌سمیه‌کان زیانه‌کانی لافاو زیاتر له ١٠٠٠ ملیارد تمه‌ن (٧٦ ملیارد و ٩٢٣ میلیۆن و ٧٦ هه‌زار دۆلار) له ساڵدایه‌و له ساڵه‌کانی ١٣٣٠ (1951-1952) تا ١٣٨٣ (2004-2005) بووه‌ته هۆی مردنی ١١ هه‌زارو ٧٣٩ که‌س و بێ سه‌رو شوێنی ٢٣٨١ که‌سی تر. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ٢ ملوێن و ٣٠٠ هه‌زار هێکتار له کێڵگه‌کانی وڵات زیانیان لێ که‌وتووه‌و ١ ملیۆن و ٥٨٠ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیش لەناوچووە. به‌ڵام راپۆرتی زیانه‌کان له‌و ساڵه‌وه به دواوه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی ١٢ ساڵ هێشتا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی وڵات هه‌موو ساڵێک چه‌ندین لافاوی جۆراوجۆر به خۆوه ده‌بینێت به‌ڵام لافاوی رووخێنه‌ری بیستی مانگی مۆردادی ساڵی ١٣٨٠ (2002) که بووه هۆی کوشتن و بێ سەروشوێن بوونی زیاتر له ٥٠٠ هاووڵاتی تا ئێستا پله‌ی یه‌که‌می ئاسه‌واره زیانباره‌کانی لافاوی هه‌یه. ئه‌م لافاوه که به وته‌ی کارناسان و پسپۆڕان هه‌موو ئاکامی له ناو بردنی دارستانه‌کان و له‌وه‌ڕگاکانی لای سه‌رووی رووبه‌ری ئاوی "گۆرگانڕوود"ه‌وه بووه، ده‌وری ٥٠٠٠ کیلۆمه‌تر له زه‌وی و زاره‌کانی له ناو برد و به پێی راپۆرتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له مانگی ئوتی 2011، لافاوی گۆڵستان له‌م ساڵه‌دا پله‌ی یه‌که‌می زیانی مرۆڤی لافاوی له هه‌موو جیهاندا بووه. شکاندنی به‌نداوی شه‌هید وه‌فاییش بووه هۆیێکی تر‌و له ئاکامدا بڕێکی ئێجگار زۆر ئاو به خێرایێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر رێگای گۆڵستان و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی که له‌وێوه تێپه‌ڕ ئه‌بوون گرت و هه‌موو دارستانه نایابه‌کانی ناو پارکی نه‌ته‌ویی گۆڵستانی له ناو برد و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویەتی، له نه‌تیجه‌ی ئه‌م لافاوه‌دا شوێنی هه‌زاران ته‌ن خۆڵ گۆڕدراو مه‌خزه‌نی به‌نداوی گۆڵستانیش پڕ بوویه‌وه. لاشه‌ی ئاژه‌ڵه دڕندەکان که لافاو لێی دابوون و هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی ماڵی و بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و پەتا له ناو خه‌ڵکی لافاولێدراودا قووڵایی قه‌یرانه‌که‌ی چه‌ندین به‌رامبه‌ر کرد.
ئه‌گه‌رچی لافاوی گۆڵستان له ساڵه‌کانی ١٣٨١ (2003-2004)و ١٣٨٢ (2004-2005)و ١٣٨٤(2005-2006)یش رێک له ده‌ورو به‌ری ساڵوه‌گه‌ڕی لافاوی یه‌که‌م دووپات بوویه‌وه‌و بووه هۆی مردنی زیاتر له ١٠٠ که‌س به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێک چوونی چه‌ندین جاره‌ی رێگای گۆڵستان هه‌ر وه‌کوو پێشتر ئه‌م رێگایه هه‌ر له شوێنه لافاوگره‌که‌ی ده‌ورو به‌ری رووباری «دووغ» له ناو پارکه‌که‌دا دروست کرایه‌وه تا جارێکی تر ئه‌م پرسیاره بێته ئاراوه که ئه‌گه‌ر بارانێکی به‌لافاو و زیاتر له راده‌ی ئاسایی جارێکی تر له ساڵه‌کانی داهاتوودا له گۆڵستان ببارێت کێ زیان و له ناو چوونی مرۆڤه‌کان ئه‌گرێته ئه‌ستۆو به‌رپرسیار ئه‌بێت!؟
|