بیروڕا

پۆلێنکردنی سوپای پاسداران وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی!!

بڕیاری ئەمریکا بەدانانی سوپای پاسداران لەنێو لیستی تیرۆردا، بەئامانجگرتنی تەواوی چالاکیە سەربازی و ئابوریەکانی سوپا لەئێران و سوریا و لوبنان و عێراق لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە دەشەرعێنێت.
بڕیارەکە کاریگەریی دەبێ لەسەر ئابوری ئێران، بەوپێیەی دەیان بانك و کۆمپانیای بازرگانی سەر بەسوپا بوونیان هەیە کەبەرهەمەکانی بەتایبەت هەناردەی عێراق دەکات، و مامەڵە لەگەڵ بانکە ئەوروپی و ئاسیاوی و عێراقیەکاندا دەکات، هەروەکو میلیشیا ئێرانیەکانی عێراقیش لەنێوان زیان لێکەوتووەکاندا دەبن.
لەیەکەمین کاردانەوەیدا ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانی، سوپای ئەمریکای وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، لەڕاستیدا ئێران توانای گورزوەشاندنی نیە لەئەمریکا، هەروەکو توانای سەپاندنی سزای ئابوری نیە بەسەریدا، بەهەمان شێوەش توانای هیچ پەرچەکردارێکی نیە گەر بەشێوەکی ناڕاستەوخۆش بێت، ئەمەش لەترسی پەرچەکرداری زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە، پۆلێنکردنەکەی ‌ئێرانیش بۆ سوپای ئەمریکا هیچ نیە جگە لەنوکتەیەکی سیاسی نەبێت.
ئەمریکا لەماوەی ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵدا هەستا بەدانانی چەند کەسایەتی و کیانێکی ئیماراتی لەنێو لیستی"قەدەغەی مامەڵەکردن" بەهۆی پەیوەندیان بەئێرانەوە، لەنێویاندا ۷ کۆمپانیای دراوگۆڕینەوە لەئیمارات کەهەڵدەستان بەگواستنەوەی سامانی سوپای پاسدارانی ئێران.
پۆلێنکردنەکە پاڵەپەستۆیەکی ئابوری زیاتر دەخاتە سەرشانی ئێران و تووڕەیی گەلی ئێرانیش زیاتر دەکات بەتایبەت لەدوای ڕووداوی لافاوەکان. هەروەکو دەبێتە هۆی داڕمانی زیاتری ئابوری وڵات و دابەزینی زیاتری بەهای ڕیاڵی ئێرانی.
ئەمەش  کاریگەری لەسەر ڕژێمی ئەسەدیش دەبێت بەوپێیەی لەڕووی ئابوریەوە پەیوەستە بەنیزامی ئێرانیەوە، هەروەکو شانبەشانی  لاوازبوونی ئابوری ئێران، تێبینی لاوازبوونی ئابوری میلیشاکانی ڕژێمی سوریاش دەکرێت.
دانانی سوپای پاسداران لەنێو لیستی تیرۆردا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لەوەشاندنی گورزی گەورە لەئابوری ئێران،بەوپێیەی سوپای پاسداران خاوەنی پێنج یەکی ئابوری ئێرانە، چونکە خاوەنی زیاتر لە۱۰۰ کۆمپانیای ئێرانیە بەبەهای دەیان ملیار دۆلار و دەیان هەزار کارمەند تیایدا. لەگرنگترینیان دامەزراوەی" خاتم الأنبیاء"ە، کەسەدان کۆمپانیای لاوەکی هەیە و بەگەورەترین بەڵێندەری پرۆژەکانی حکومەتی ئێران دادەنرێت، بەتایبەت لەبواری پێکهاتەی ژێرخاندا(ڕێگا، هێڵی ئاسنین) و پڕۆژە نەوتیەکان و هێڵەکانی پەیوەندی( سوپای پاسداران خاوەنی نیوەی پشکی کۆمپانیاکانی پەیوەندی ئێرانە) و کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل(سوپای پاسداران خاوەنی نیوەی کۆمپانیای "بهمان"ە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل).
سەرچاوە: نورس للدراسات

3041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-10
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.