هەواڵ

داواکاری گشتی ئیتالیا داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا کرێکار کرد

داواکاری گشتی ئیتالیا داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا کرێکار کرد
دووربین: ئەمڕۆ 15/7/2019 دانیشتنی رەسمی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتالیابوو، بۆ کۆتاجاری موداوەلەکردنی کێشەکەی مامۆستا کریکار لە ئیتالیا، کە بۆ جاری شەشەم بوو دواخرابوو..
ئەوانەی لەگەڵ مامۆستا کرێکاردا درابوون بە دادگا بریتی بوون لەپێنج کەسی تر: - و - و زانا هەمەوەندی و ئاوات وەهاب/ ئاوات کەرکووکی و - (لە بەریتانیا).. وەزیری دادی نەرویجی و موخابەراتی نەرویجی بە هاوکاری موخابەراتی ئیتالی  و هەندێک لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئیتالی  کێشەیەکیان بۆ مامۆستاو ناوبراوانیتر سازکردبوو، کە گوایە:
١ـ گروپێکی تیرۆریستیان لە ئەوروپا دروستکردووە.
٢ـ دەخوازن کەسانی دیپلۆماتیکی ئەوروپایی بڕفێنن.
٣ـ خەڵکیان ناردووە بۆ مەشقی سەربازی لە سوریا.
٤ـ پەیوەندییان هەیە بە تەنزیمی دەولەو القاعیدەوە.
٥ـ دەخوازن حکومەتی عەلەمانی کوردستانی لادەن و خیلافەتی ئیسلامی لێ دابمەزرێنن..
ئیتر لە 12/11/2015ەوە ئەمەبوو بە کێشەیەکی تر بۆ مامۆستا کرێکارو ئەو کەسانەیتر..
_ بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەم تۆمەتانە بسەلمێندرێت.
_ بێ ئەوەی هیچ کەس لە تۆمەتباران ئامادەی هیچ دانیشتنێکی دادگاکە ببن.
_  بێ ئەوەی پارێزەری خۆیان هەبێت (حکومەتی ئیتالیا خۆی ئافرەتێکی کردووە بە پارێزەری مامۆستاو دوانی تریان، بێ ئەوەی هیچیانی بینیبێت یان قسەی لەگەڵ کردبن، چۆتە دادگاو گوایە بەرگرییان لێدەکات).
_ بێ ئەوەی بهێڵن (برینیار مێلینگ)ی پارێزەری 17 ساڵەی مامۆستا کرێکار بەشداری دانیشتنەکانی دادگاکە ببێت، یان دۆکۆمێنتەکانی دەسکەوێت.
_ بێ ئەوەی رێگا بدەن کە مامۆستا کریکار لە ئۆسلۆوە بە کۆنگرەی ڤیدیۆیی (کە وەکو پەیوەندی سکایپە) راستەوخۆ لەو رۆژەدا قسە لەگەڵ دادگاکەدا بکات..
بێ هیچ یەکێک لەم مافانە داوەری گشتی بۆڵزانۆ/ئیتالیا (رێچەر پاسکۆڵ پرۆفیتی) داوای کردووە ماوەی دە ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا کرێکارو بۆ ئەوانیتر 7_8 ساڵ زیندانی ببڕرێتەوە.. 
پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار _ کە شارەزای هەموو پێچ و پەنای گەمە موخابەراتییەکەیە_ لە کورتەنامەیەکییدا بۆ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ کەی نەرویجی وتی: جارێ هیچ قسەیەکم لەسەر باسەکە نییەو چاوەڕوانم بڕیاری دادگا بە رەسمی دەرچێت لەسەر کێشەکە..
بە پێی مێدیاکانی ئیتالیا: لەوانەیە ئەمڕۆ یان سبەی حوکمەکە دەرچێت و بڵاوببێتەوە..
کەناڵی ئێن ئاڕ کەی نەرویجی نوسیوێتی: "پێشتر پارێزەرەکەی مەلا کرێکار وتبووی کە دژواریی ئەم کێشەیەی ئیتالیا لەوەدایە کە کرێکار لە ئیتالیاوە تەسلیم بە وڵاتی سێیەم بکرێت.."
راپۆرتە میدیاییەکانی ئیتالیا ئاماژەیان بەوەدابوو کە ئەمڕۆ ئەمنییەتی دادگاو دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر توند گیرابوو..
مامۆستا کرێکار (کە مەشغووڵی خوێندنەوەی باسەکەی ئەمڕۆی دادگابوو ، کە 80 لاپەڕەبوو بۆی نێررابوو) لە پەیوەندییەکی زۆرکورتدا وتی: گەلەکۆمەکێیەکی نێودەوڵەتی سەیرە، کە _لەسەر کەڵەکەدرۆیەکی بێ بناغە_لە بێکەسییماندا یاری بە رۆحمان دەکەن.. منیش هەروەکو بەڕێز مێلینگ چاوەڕێ دەکەم بزانم بڕیارەکە بە رەسمی چی دەبێت کە رایدەگەێنن.. 
باکگراوندی کێشەکە: ساڵی 2015 مامۆستا کرێکار لە زیندانی کۆنگسفینگەری نەرویجدابوو، کە وەزارەتی دادی نەرویج و موخابەراتیان لەگەڵ موخابەراتی ئیتالیا پیلانێکیان رێکخست کە سۆراغی دیدەنی مامۆستا لە زیندان بکرێت و قسەکانی بە نهێنی تۆماربکرێت، قسەی خۆی و ئەوانەی دەچنە مواجەی لە زیندان. دواتر موخابەراتی نەرویجی ئەم دەنگانە دەکاتە دۆکۆمێنت و دەیداتە موخابەراتی ئیتالیا. ئینجا هەردوو وەزارەتی دادی نەرویجی و دادی ئیتالیایی کار لەسەر تۆمەتبارکردنی مامۆستا دەکەن، بەوەی کە قسەکان بە کەیفی خۆیان دەکەنە ئیتالی و هەر لەنێوان خۆیاندا دەیهێڵنەوە، بەڵام پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لەسەر حسابی خۆی رۆیشت بۆ ئیتالیاو پارێزەرە دانراوەکەی ئیتالیای بینی و ئەو کۆمێنتانەی _بەشێوەیەک لە شێوەکان_ دەسکەوت و هێنایەوە بۆ نەرویج، کە مامۆستا و کوڕو کچەکانی خێرا کردیانەوە بە نەرویجی.. ئیتر فەزیحەتەکان ئاشکرابوون، کە چۆن بۆ هێناندیی مەبەستی خۆیان لە کوردییەوە کردبوویانە ئیتالی. لەهەمووی سەیرتر ئەوەبوو کە مەبەستیان بۆ دیاریکردبوو!! نوسیبوویان مەبەستی لەم قسەیە ئەوەیە! لە کاتێکدا مەبەستی هەموو کەسێک لە دڵییدایە.. ئەم فەزاحەتە لە مێدیای ئیتالیایی و مێدیای نەرویجییدا دەنگیدایەوە..بەم کارە کێشەکە لە ئیتالیا سووک بوو..
دادگای ئیتالیاو یاساناسانیان نەیاندەویست کێشەکە بهێنرێتە ئیتالیا، چونکە دەیانزانی کە ئەمە لە هیچ لایەنێکەوە ناسەلمێت کە وایە، هیج بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە، بەڵام موخابەراتی نەرویج شوێن و کات و روداوەکان تێکەڵدەکات، تا لایان ئاڵۆز ببێت و بیکەنە کێشەیەکی تیرۆریستیی. بۆیە هەر دوایاندەخست بەو ئومیدەی فەزیحەتەکان زیاتر ئاشکراببن.. دەیانزانی کە ئەمە کێشەیەکە نەرویج خۆی دروستیکردووەو  دەیەوێت لە کۆڵ خۆی بکاتەوە.. بۆیە داوایان دەکرد کە دەبێ مامۆستا کرێکار خۆی ئامادەی دادگاییکردنەکەی ببێت.. لەملاوەش موخابەرات و حکومەتی نەرویجی نەیاندەویست بکەونە ژێر ئەو بارە، چونکە دەبوو ناوی مامۆستا لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربهێنن و مافەکانی بۆ بگێڕنەوەو پاساپۆرتی بدەنێ، تا بتوانێت سەفەر بکات بۆ ئیتالیاو ئامادەی دادگاییکردنەکەی بێت.. بۆیە موخابەراتی نەرویج نە رێگای دەدا مامۆستا کرێکار بە (ڤیدیۆ کۆنفرانس) لە دادگای ئۆسلۆوە، یان لە بارەگای موخابەراتی نەرویجەوە قسە لەگەڵ دادگاکە بکات، نە مافەکانیشی بۆ دەگەڕاندەوە. بۆ چاوبەستیش دەیووت ئێمە لیزەپاسی دەدینێ تا سەفەری پێ بکات بۆ ئیتالیا.. نەشیاندەوت کە لیزەپاسەکە تەنها بۆ سەفەرکردنی ئیتالیایەو بۆ یەکجارەو پۆلیسی خۆمان دەیبات تا دەگەێنریتە دەست ئەوان، ئەگەر لە ئەڵمانیا لێمان وەرنەگیرێت! (لەوانەیە ئەوەش پلانێکیتر بووبێت، بۆیە بلیتێکی وایان بڕیبوو کە ترانزێتی ئەڵمانیای هەبوو، تا لەوێوە ئەمریکاییەکان بیڕفێنن، وەکو کە خەڵکانێکی تری ئیسلامییان وا لێکرد)..  
   ئەمە زیاتر دەیسەلمێنێت کە نەمانی هێزی بزوتنەوەی ئیسلامی سەدان شێواز و چۆنیەتیی زەلیلیی پێوەبوو، ئەم کێشەیەش یەکێکە لەوانە..  


8000 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-15
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.