بیروڕا

کرێکار ھێمای نەبەزی و دلێری!!

نووسینی : شوان سلێمانی
زۆرن لەو کەسانەی بە درێژای مێژوو دەبنە کەسایەتی ناو میللەتی خۆیان و میللەتانی تر، بەڵام زۆر کەمن ئەو کەسانەی لەناو میللەتاندا دەبنە ھێمای نەبەزی و دلێری، مامۆستا کرێکار بووە ھێما بۆ ئیسلامیانی کوردستان، لەماوەی سەد ساڵی رابردودا ھیچ کەسایەتیەکی دینی نەبووە وەک ئەم پیاوە ئەسپی خۆی تاودا، سەرکردەی ئیسلامی ھەبووە لە شێخ و مەلاو قازی کەبونەتەوە ھێمای بەرەنگار بونەوەی دوژمنان، بەڵام کەسایەتیەکی وەک ئەم پیاوە کە بتوانێ ماستەر بێنێ لەبواری فەرمودە پاشان ببێتە خاوەن فیکر خاوەن ھێز و خاوەن فەلسەفەو رۆشنبیری سیاسی، ئەو دەیتوانی سیاسەت بکات بۆ ھێنانەدی مەبەستی شەخسی خۆی، دەیتوانی سیاسەت بکات بۆ گروپ و لایەنگرانی خۆی، بەڵام ئەو خەمی میللەتێکی ھەڵگرت، خەمی یەک ئوممەتیدا بە کۆڵیدا بۆیە ئاوا لەسەری قورس دەکەن، بەڵام داخی گرانم میللەتی کورد درەنگ دۆستی خۆی دەناسێ، من گومنم لەوە نیە کە مێژووی ئەم پیاوە، بەرھەم و نوسینەکانی رێبازو رێچکەیەک دادەنێن کە مەبەست و ئامانجی پێدێنێتە دی، وە دڵنیاشم لەسەر دیدو فیکری ئەم پیاوە کورد دەگاتە مەبەستەکانی خۆی، ئێستا وا مەبینە کە کۆمەڵێ نەخوێندەوارو دەمشڕ بونەتە دەمڕاستی ئەم میللەتە، دڵنیابن رۆژێک دێت کە بەرھەمی فیکری ئەم پیاوە ھەموو کوردستان دەتەنێتەوە، خۆشبەحاڵی ئەو کەسەی کە رێی دەکەوێتە فیکرو دید و دونیابینی تۆ، ئەوکات دەپرسێ ئەرێ  بەراست کورد پیاوی ئاوای تیا دروست بووە؟! …

2610 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-16
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.