رێپۆرتاژ

ده‌ستگیركردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی

ده‌ستگیركردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی یه‌كێكه‌ له‌و پێنج كه‌سه‌ی كه‌ دادگای ئیتالیا له‌گه‌ل مامۆستا كرێكار حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، سزای كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی بریتیه‌ له‌ حه‌وت ساڵ زیندانی هه‌مان ساتی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ پۆلیسی نه‌رویج هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر مامۆستا كرێكارو له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ 15/7/2019 ده‌ستگیری كرد، دوای دوو رۆژو له‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17/7/2019 پۆلیسی به‌ریتانیا كاك زانایشی ده‌ستگیركرد
گرتنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ زنجیره‌ك لێدوانی سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار له‌ هه‌ژماری فه‌یسبووكی خۆی بڵاوكرده‌وه‌و راستی دۆسیه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هه‌واڵه‌كانی مامۆستا كرێكاری له‌ دادگا ده‌گه‌یاند
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی پێشترله‌ 25/1/2010 له‌  ماڵی مامۆستا كرێكار چه‌ته‌كانی یه‌كێتی بۆسه‌كیان بۆ مامۆستا كرێكار دانایه‌وه‌و ویستیان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆری بكه‌ن، و ته‌قه‌یشیان كردو گولله‌یه‌ك به‌ر كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی كه‌وه‌ت، نه‌رویجیش تاوانباره‌كانی ئازادكردو هیچ یه‌كێك له‌ هه‌ردوو ولاتانی نه‌رویج و به‌ریتا قه‌ره‌بووی برینداری كاك زانایان نه‌كرده‌وه‌
 كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی زاوای مامۆستا كرێكاره‌و پێشتر كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكاری كورتكردۆته‌وه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆی زادی


2729 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-17
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.