ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار له‌سه‌ر ئاستی رۆژئاوا‌و كوردستان
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار له‌سه‌ر ئاستی رۆژئاوا‌و كوردستان
نووسینی: م. كامیل مه‌حمود
گرتن و ئازادكردن و دادگایی و حوكم و تۆمه‌ته‌كان و وێناكارییهكانی داگاكانی نه‌رویج و ئیتالیا له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنی مامۆستا كرێكار به‌شێكن له‌ناوه‌رۆكی هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی راستڕه‌وه ئینجیلی و فاشییه نوێیه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ به‌ئامانجگرتنی كاراكته‌ری ئیسلامی و موسوڵمانی كارا‌و خاوه‌ن كاریگه‌ر كه ئێستا له‌ژێرناوی ئیسلاموفۆبیادا هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه، مامۆستا كرێكار بیریار‌و زانا‌و بانگخوازێكی موسوڵمانی خاوه‌ن دنیابینی خۆیه‌تی كه به‌شێوازێكی مۆدێرن و له‌ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخی گه‌یاندنه‌وه دیدگا‌و هزرو گوتاری ئایینی خۆی ده‌گوێزێته‌وه كه له‌هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر ئاسایشی ڕۆژئاوا‌و كۆمه‌ڵگه ڕؤژئاواییهكان، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م پیاوه بهئینسافیشهوه له لایه‌نه باش و پێشكه‌وتووه‌كانی ژیاری رۆژئاوایش ده‌دوێت و خۆی له‌بواری ناسین و خوێندنه‌وه‌ی رێباز‌و میتۆده فیكری و سیاسییه‌كانی رۆژئاوادا كه‌سێكی بلیمه‌ت و ناوازه‌یه، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ده‌درێنه پاڵی ته‌نها وێناكارییهكی نه‌مه‌تی و ساخته‌ی ئیسلامفۆبیستهكانه بۆ خوڵقاندنی ترسێكی وه‌همی به‌رامبه‌ر به هزرو بانگه‌وازی مامۆستا كرێكار، ئه‌مه به‌نیسبه‌ت رۆژئاواوه.
به‌نیسبه‌ت كوردستانیشه‌وه ڕاسته كرێكار كاراكته‌رێكی مه‌یدانیی هه‌ندێ وێستگه‌ی قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕین بووه، بەڵام رۆڵ و به‌شداریكردنی له‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌دا زیاتر نه‌بووه له سه‌ركرده‌و كاراكته‌ره جه‌نگاوه‌ره‌كانی پارتی و یه‌كێتی و بگره به‌راوردیش ناكرێت، ئاسه‌واری مادی و مه‌عنه‌وی جه‌نگی شاخ و شاری نێوان ئه‌و دوو حزبه تا ئێستاش له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ماوه‌ته‌وه‌و بهئیدارهو پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه دیاره، بۆیه سته‌مێكی گه‌وره‌و بێ ویژدانییه كه له‌ناو ئه‌و سیاقه زه‌مه‌نییه نه‌خوازراوه‌ی جه‌نگی ناوخۆی كوردستاندا كه‌سانێكی ئیسلامی وه‌ك مامۆستا كرێكار جیا بكرێته‌وه‌و هه‌میشه مێژووی به‌ڕوودا بدرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی میره‌كانی تری جه‌نگی ناوخۆ گوڵبارانی یه‌كتریان كردبێت، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت سه‌ركرده‌كانی جه‌نگی ناوخۆی كوردستان بێ جیاوازی دادگایی بكرێن با مه‌لا كرێكار یه‌كه‌م كه‌س بێت بۆ ئه‌و دادگاییكردنه، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی(عفا الله عما سلف)یش له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا ده‌كرێت با مامۆستا كرێكاریش بگرێته‌وه، بۆیه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو بگره‌و به‌رده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا ده‌كرێت بێ هه‌ڵوێسته له‌كاتێكدا هیچ وڵاتێك له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی هاوڵاتی و خه‌ڵكه كۆچه‌رییه‌كانی خۆیدا بێ هه‌ڵوێست نییه با سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی زۆریشیان له‌سه‌ریان هه‌بێت..
مامۆستا كرێكار پیاوێكی ده‌گمه‌نی زانا‌و خاوه‌ن هزری كراوه‌یه‌و ئه‌دیب و بیریارێكی گه‌وره‌ی كورده كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و دنیای ئیسلام ناسراوه‌و ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاشتبوونه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌ی دوای شه‌ڕی ناوخۆ جێگای بكرێته‌وه وه‌ك چۆن جێگای هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌و ته‌نانه‌ت كۆنه موسته‌شارو ئهنفالچییهكانیشی تیادا بووه‌ته‌وه، سوود له‌تواناو هزرو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه خاوه‌ن خه‌باته‌ش وه‌ربگیرێت و ئه‌و دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
|