مامۆستا كرێكار له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كوردستان پرۆژه‌ی خۆی راگه‌یاند
دووربین: دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دیسانه‌وه نیوه‌ی خاكی كوردستانی به دڵ و قودسی كوردستانه‌وه هه‌راجی پرۆژه‌ی ئێرانیزیمی كرد و له‌به‌رواری 16/10/2017 به‌به‌رچاوی دۆست و دوژمن هه‌رزان فرۆشی كرد. مامۆستا كرێكار زنجیره‌ك په‌یام و شیكاری سیاسی له‌سه‌ر رووداوه‌كان پێشكه‌ش كرد..
ئێستاش بۆ رێگترن له پرۆژه‌ی به‌شیعه‌كردنی كورد له لایه‌ن ئێران و ئێرانیزمه‌كانه‌وه، پرۆژیه‌ك به‌ناوی (ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد) ده‌خاته به‌رده‌ستی ئیسلامییانی سه‌ربه‌خۆو له‌ده‌قی پرۆژه‌كه دا هاتووه: داوام لە بەڕیزتان ئەوەیە ئەم پرۆژەم کە بۆ دامەزراندنی (ئەنجومەنی حەلل و عەقد/ ئەحەد)ە، دیراسە بکەن و بزانن دەشێت ئەم خاڵانە بکرێنە کۆلکەی هاوبەشی کۆبوونەوەی کەسایەتییە ئیسلامییەکان. بە تایبەتی سەربەخۆکان کە زیاتر لە 70٪ی ئیسلامیانی کوردستان پێکدەهێنن!! تا بتوانین بزاوتێکی گشتگیریی بەهێزیان لێ دروست بکەین و بەری ئەم لافاوە ترسناکەی پێبگرین إن شا‌ء اللە.
مامۆستا كرێكار هۆشیاری ده‌دات له به شیعه‌كردنی كوردستان و ده‌ڵێت: ئەگەر ئێمە هیممەتێکی موسوڵمانانەی شیاومان نەبێت دوای دە ساڵی تر خەڵکی باشووریش وەکو خەڵکی رۆژهەڵات تەسلیم بەو واقیعە دەبن کە پرۆژەی تەشەییوعە سەرکەوتووەکە بە داردەستی لەتوپەتە پاشماوەکانی یەکێتی و هەندێک ئیسلامیانی کورتبین دروستی دەکات. من مردوو جەنابتان زیندوو ... لە موحەڕەمی داهاتوودا مەراسیمی عاشوورا لە کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجەو شوێنی تر دەبینن چەند ئیستیفزازیی دەبێت. چونکە لە ئێستاوە پلانی بۆ دەکێشن!
ده‌قی پرۆژه نامه‌كه‌ی مامۆستا كرێكار پێك هاتووه له:
* بانگەوازێک بۆ گردبوونەوەی ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان لە ئەنجومەنێك به‌ناوی (ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد)
* ئیفلاسی کوردایەتیه‌تی.
* پاشكۆ بوونی ئیسلامی‌یان.
* پرۆژەی بەدیلی ئوممەت (التحلیة(
* باكۆ بین
* بنه‌ماكانی رێككه‌وتن
ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی مامۆستا كرێكار له‌م لینكه‌وه گرته بكه: