شیکار

زەمینە و زەمەنی کاری مامۆستا کرێکار

 

 

 

 

 

 

 

ئازاد گەرمیانی

شتێکی ئاسایی و خوا کردەیە کە لەهەر کات و بارودۆخێکدا سەرانی ڕەوت و قوتابخانە دینی و هزی(فکری) و سەربازی و فەلسەفییەکان لەبەرچاوان نەمێنن بە هۆکارگەلی جیاوازی و بە نەمانی جیاوازی وەك مردن و زیندان و نەخۆشی و هەریەك لە هۆیەکاتی تر. بەڵام ئەوانەی جێی چاوەڕوانی نین و نابێت هەبن وەجاخ کوێری ئەو کەسانەیە کە لەکاتی بوونیاندا بە کارێزمایی خۆیان دەرکەوتوون و کاریگەریان هەبووە. بۆ ئەمەش پێویستەکات ئەو کەسانە ڕێبازی کاری خۆیان سازاندبێت بۆ نەوەکان و هەڵگرانی بیر(ئایدۆلۆژیا)ی سەرکردەکەیان. کاریگەر بوونی ئەو سەرکردانەش بە پێی جۆری کەسایەتی و بیری خۆیان و لەباربوونی دۆخی کۆمەڵگەکەیان دەگۆڕێت، کەسانێکی وەکو پێغەمبەران لەبەر کاریگەری ئەو ئاینەی هێناویانە کە بە وەحی خەڵکیان پاراستە کردوو، ئەگەر هاتوو کۆمەڵگەکەیان ڕەزامەندی هەڵگرتنی بانگەوازی خواویستیان دەربڕیبێت، ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و بە کاریگەریەکی گەورە جێی خۆیان کردۆتەوە. ئەوانەی نەبیەکان بوونە(کە خاوەنی پەیامی تایبەت نەبوون)، وەکو سەیدنا یوسف(علیە صلاة والسلام) کاریگەریەکەی بەپێی دادوەری حوکمڕانییەکەی زەمەنێکی کەمی خایاند، چوونکە پەیوەست بوو بە بوونی خۆیەوە کە بە وەحی خوایی خەڵکی ئاراستە دەکرد تا حوکمڕانیەکی شەرعی و دادگەرانەیان بکات. بەڵام ڕوسولەکان(کە پەیامی تایبەتیان هەبووە)، وەکو سەیدنا عیسا(علیە صلاة والسلام) پەیامەکەی هەرچەندە لە زەمینەیەکی لەباریش نەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسانێکی شیاو لە حەواریەکانی دەوری توانیان ببنە هەڵگری بانگەوازەکەی دوای ساڵانێکی زۆر دووبارە سەری هەڵدایەوە(بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز لەوەی کە سەیدنا عیسا هێنابووی)، وە ئێستا دەبینین کە گەورەترین دینە لە ڕووی ژمارەی شوێنکەوتوانیەوە. بەڵام جیاواز لە هەموویان پێغەمبەری خوا(صلّی اللە علیە وسلم) پەیامێکی جیاوازتری لە هەمووان پێبوو. لەبەر ئەوەی خاڵی بەهێزی لە هەردوو هۆکارەکە زەمەن و زەمینەیەوە هەبوو، خوودی پەیامەکە جیاوازبوو لە هەندێك ڕووەوە کە: جیهانی بوو، وە کۆتا پەیام بوو، وە قورئانەکە پارێزراوە جیاواز لە ئینجیل. پاشان خەڵکانێکی وا لە دوای پێغەمبەری خوا(صلّی اللە علیە وسلم) بوون بە هەڵگری ئەو پەیام و بانگەوازە خواییە، کە شیاوی کارەکە بوون، بڕوایان بەو پەیامە هەبوو، تێی گەیشتن و لەسەری پەروەردەبوون، خودی پێغەمبەری خوا(صلّی اللە علیە وسلم) لە نێویاندا بوو تا سازاندنی بۆ هەڵگرتنی پەیامەکەی خوا. وە لە سەردەمانی دواییشماندا نموونە گەلێک هەن کە بە هەمان شێوەن، وەکو گاندی لە هندستان کە تا ئێستاش کاریگەری هەیە، چوونکە خودی پەیامەکەی لەسەر جۆرێك لە ئارامگری و لایەنی بەهێزی ڕۆحی و فیداکاری، وەخیانەت لە بەرامبەر(کە بەرامبەر موسوڵمانانی ئەوکات کردی کە ئێستا وڵاتی پاکستان دەگرێتەوە) ڕاوەستابوو کە زەمینەی کاریان بەهێز دەکات. وە هەشبوو وەکو لینین کە لەبەر ئەوەی زەمینەی کاری لەسەر داپڵۆساندن وەستابوو زۆر بە زوویی پوکایەوە. کەسانێکیش هەبوون چوونکە پەیوەست بوو بە شەخسیەتی خۆیانەوە لە دوای خۆیان ئەگەر خراپەیان بەجێ نەمابێت هیچ باشیەکیان بەجێ نەهێشت کە خێری کەسی تێدا بێت، وەکو جەلال تاڵەبانی، کە کۆمەڵێك مافیای لە دوای بە جێماوە. ئەکرێت بڵێین زەمینەی کاری کەسانێک کە خاوەنی فیکرێکن کە ئەتوانن دینی خوا بەپێی واقیع پێناسە بکەن، وە نەهێڵن دینی خوا لێی بقرتێ و جێ بمێنێ لە زەمانی خۆیدا. وەکو چۆن کە میراتگری پێغەمبەرانن، ئاواش لە سەرکەوتنیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو سەرکەوتنەی کە خوای گەورە دەیدات بە بەندە خواویستە سەرڕاستەکانی. وەکو خۆی دەفەرمووێت: ئێوە بەرزتر و بە شکۆ ترن ئەگەر ئیماندابن (آل عمران ۱۳۹). وەکو چۆن سەید قوتب توانی لەنێو ئەشکنجە و مەینەتی زینداندا، ئاراستەی نەوەگەلێك بکات لە زەمانی خۆی و دوای خۆشی تا ئێستا. تەنانەت کەسانێك هەن کە ئەگەر لە زەمانی خۆیاندا خەڵک نەچووبن بە دەمیانەوە بەو ئاستەی کە شایستەیانە، دواتر کاریگەری خۆیان بە پانتاییەکی ئێجگار زۆر جێهێشتووە، چوونکە ڕاستە زەمینەی کاریان شیاو نەبووە، بەڵام کە دواتر زەمینەی شیاویان بۆ ڕەخساوە لە غیابی خاوەنەکەیدا فکرەکە جێگەی خۆی کردۆتەوە، وەکو ئیمامی ئیبنو تەیمیە(رحمە اللە). ئێستاش زەمینە و زەمەنی کاری مامۆستا کرێکار(خوای گەورە ئازادی کات) زۆر گونجاوە و لە بوون و نەبوونی خۆیدا بە ویستی خوا جێگەی خۆی دەکاتەوە، چوونکە مەدرەسەیەکی فیکریە و داڕێژراوە، بە نوسراو شیکراوەتەوە و خراوەتەوە بەردەستی نەوەی نوێمان تا موناقەشەی بکەنەوە و پیادەی بکەن، بە نزیکەی ۳۰۰۰ شریتی دەنگی و ڤیدیۆ زەمینەی بۆ سازاندووە! بە کەسایەتی بەهێزی خۆی و سەرڕاستی و ڕەنجێکی زۆری تەمەنی متمانەی بۆ ئەو پەیامەی دروست کردووە. بەشێوەیەک کە جگە لەوەی وتکو کەسایەتی خۆی کە کاریگەری نێودەوڵەتی هەیە و دەسکەوتێکە بۆ دوای خۆشی، بەڵام لە نێوخۆی کوردستاندا کاریکەری لەسەر جەندین نەوە هەیە لە تەمەنی خۆی بەرەو خوار، بە تایبەتی نەوەی خەڵکێکی زۆر متمانەیان پێیەتی نەوەی نوێی بێساحێب و هەتیو، وە کاریگەری لەسەر مامۆستا و بانگخوازان هەبووە و هەیە، لە هەرچوار پارچە بە تایبەتی باشوور و ڕۆژهەڵات، بەڵام پێویستەکات لێی تێ بگەن و موناقەشەی بکەن تا قبوڵی کەن. جا پێویستە ساتێك زووتر نوخبەی ڕۆشنبیری کورد بەدەم ئەم بانگەواز و بەیانە موبینەوە بێن، مەدرەسەیەک کە بۆ دوای هاتنی ئیحتیلالی ئەمریکایی داڕێژراوە و بە پیادەکردنی خۆمان لەم بێنازی و هەتیوە قوتار دەکەین، دەیکەین بە مەشخەڵی ڕێمان و ڕێگای پێ ڕووناك دەکەینەوە، تا بزانین هەنگاوەکان چۆن دەنێین، وە چیمان پێیە کە گەل و میللەتی خۆمانی بۆ بانگ دەکەین! تا ڕوونبێت کە خەڵك بە ج ئاراستەیەك دەبەین و بۆ چیان ئاڕاستە دەکەین! تا بتوانین زەمینەی کاری خۆمان دیاریکەین و بە پلانی کۆمەڵکارانە و بە پێی شەرعی خوا هەوڵی چەسپاندنی شەرع بدەین، کوردستان بکەینەوە بە دارولئیسلام گەر ئە ئیمارەتێکی ئیسلامیش بێت، تا لە پلانی دوورمەوداماندا دەگەینە قۆناغی هێنانەوەی خەلافەتی ئیسلامی و سەروەری شەرعی خوا و نان و ئەمان بۆ هەمووان.

661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/07/2019
           
© Copyright 2019 All Rights Reserved.