بیروڕا

حکومەتی ھەرێم و مامۆستا کرێکار و نەوەکانی داھاتوو

 

حکومەتی ھەرێم و مامۆستا کرێکار و نەوەکانی داھاتوو
نووسینی: ھادی شارباژێڕی

ھیچ گومان لەوە نیە کە م.کرێکار پیاوێکی کوردە، وە رۆڵەیەکی دڵسۆزی ئەم نیشتیمانەیە، بە کرداری سەلماندویەتی بە شاھیدی دۆست و دوژمن کە ئەم پیاوە لەسەرەتای کاری سیاسیەوە ھەتا ئەم دەقەیە یەکێکە لە دڵسۆزە سەر ڕاست و پاکەکانی ئەم کوردستانە. جەنابی م. کرێکار ھەر لە سەرەتای لاوێتیەوە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگەی ئەیلول و خەباتکارێک بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەی لەدەست دوژمنی دەرەکی، لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٣ دەبێتە پێشمەرگەو لە ساڵانی ١٩٧٤ دا لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی جەنگی نێوان پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی بەعس، ئەم پیاوە جوامێرە لەو تەمەنی لاویدا کۆپتەرێکی بەعس دەخاتە خوارەوەو لە کڵاوی سەری سەربازە بەعسیەکە شەکردانێک بۆ دایکی بەدیاری دروستدەکات!، پاشان لەدوای ھەرس ھێنانی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥ واز لە پێشمەرگایەتی دەھێنێ و پاش ساڵانێک دەچێتەوە بەرخوێندن و دواتر کە خوێندنی زانکۆ تەواو دەکات لەبەر قبوڵ نەبونی بۆ سەربازی کردن بۆ حیزبی بەعس، دەبێتە "فیرار" و کوردستان بەجێ دەھێڵێ و وەک ھەموو رۆڵەکانی تری کورد رودەکاتە ئێران و لە ئۆردوگاکاندا نیشتەجێ دەبێ و دەکەوێتە کاری بانگەوازی ئیسلامی و پاشان بۆ خوێندن رودەکاتە پاکستان و لەوێ ماستەر وەردەگرێ لە زانستی فەرمودە، ھەتا ساڵی ١٩٨٨ وەک مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی پاکستان بەردەوام دەبێت و ژیانێکی زۆر ئاسودە دەژی و خاوەنی خانو سەیارەو موچەی باش دەبێت، بەڵام کاتێک دەبیستێ کە لە ساڵی ١٩٨٨ دا حیزبی بەعس ھەڵەبجە کیماباران دەکات و ئەو کارەساتە گەورەیە بەسەر خەڵکی ھەڵەبجەو میللەتی کوردا دێت، ئیتر ئۆقرە لە دڵیدا نامێنێ و ھەر ئەو کات و ساتە بڕیار ئەدات بگەڕێتەوە کوردستان و خەباتی چەکداری بکات دژی حیزبی بەعس، وە لەگەڵ گەڕانەوەشیدا ھەتا ئێستاش بەردەوام وەک دەزگایەکی خێرخوازی کاری کردوە بۆ یارمەتیدانی ئەم گەلە ھەژارو ستەم دیدەیە، کە لەو کاتەدا دەورێکی زۆری بینی لە خزمەتکردنی ئاوارەو لێقەوماوەکان لە ئێران و سەرسنورەکان، لەگەڕانەوەیدا دەچێتە ناو حیزبی بزوتنەوەی ئیسلامی و لەوێوە دەستدەکات بە خەباتکردن دژی حیزبی بەعس و وە لە راپەرینەکەی کوردستان و لە کۆرەوەکەدا خۆی و ھاوڕێکانی دەورێکی زۆر جوامێرانە دەبینن لەسەر رێگای تاسلوجە ــــــــــــ  سلێمانی کە بەچەند کەسێک سوپای گەورەی حیزبی بەعس دەتوانن چەندین سەعات دوابخەن ھەتا زۆرترین کەس لەناو شارەکان دەربازببن و بچە سنورەکان، وە لەم ھەڵمەتە جوامێرانەشدا شەھیدیان دەبێت، پاش دروستبونی حکومەتی ھەرێم سەربەخۆی بونی کوردوستانی باشور، مامۆستا بەردەوام دەبێت لە کارکردن و خەباتکرد بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئیسلام و یارمەتیدانی ھەژاران و لێقەوماوان، ئەم پیاوە خەڵکی کوردستانەو ناوچەی سلێمانی، خۆی و باو باپیری لەم نیشتیمانە ژیاون، رۆڵەی ئەم خاکەیە، ئێستا لە وڵاتێکی وەک نەرویج نە جنسیەی ھەیە نە ئیقامە ھەتا بتوانێ سەفەربکات و بگەرێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، لە ئاخیر لێدوانیدا لە رۆژی (١٦/٧/٢٠١٩) رۆژنامە نوسێکی نەرویجی لێی دەپرسێ حەز دەکەیت لە نەرویج بمێنیتەوە؟ 
مامۆستا کرێکار وەڵامی ئەداتەوە و دەڵێ "پێم خۆشە لە گوندێکی کاول بوی کوردستاندا بژیم  نەک لە نەرویج یان ھەر وڵاتێکیتری دونیا" م.کرێکار خەڵکی ھەر وڵاتێکیتربوایە ئەو وڵاتە بۆ سومعەی خۆی پەیوەندی ھەردەکرد بە نەرویج و ئیتالیاوە کە ئەم کەسە ھاوڵاتی ئێمەیەو بەدوایدا دەچوو، بەڵام ئەوەی جێی شەرمە ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە ھیچ ئەرزشێک بۆ ھاوڵاتی خۆیان دانانێن، دەیان و سەدا ھونەرمەند و نوسەر لە ئیسلامی و عیلمانی لەم وڵاتەو لە دەرەوەی ئەم وڵاتە بێکەس بون و یان لە ھەژاری یان لەبێ کەسی سەریان ناوەتەوە، پیاوێکی وەک م.کرێکاریش کە زانایەکی ئیسلامی و موفەکیرێکی گەورەی کوردە دەیان و سەدان کتێبی نوسیوەو وەرگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی و خزمەتی بە کەلتورو ئەدەب و ھونەری ئەم مەملەکەتە کردووە، بۆیە دەڵێم کە بەرپرسیارێتی مێژووی دەکەوێتە سەر ئەم حوکومەت و دەسەڵاتەی ھەرێمی کوردستان و پاشان خەڵکەکەی کە ئەگەر م. کرێکار ھەرچی لێ بەسەربێت لە نەرویج یان ئیتالیا ئەگەر نەوەی ئێستا ھیچ ھەڵوێستێکی نەبێ ئەوا نەوەی داھاتوو وە مێژووش ھیچ رەحمێکتان پێناکات، کە پیاوێکی ئاوا ھەموو ژیان و ھەوڵی بۆ خەبات و ئازادی میللەتەکەی سەرفکرد کەچی ئاوا لێی بێدەنگ بن و ھیچ ھەواڵێکی نەزانن و ئەسڵەن بە کەسێکی کوردیشی دانەنێن، لە کۆتایدا دەڵێم: قوڕ بەسەر ئەو میللەتەی کە قەدری کەسی خۆی ناگرێ، دەسەڵاتیش بەدرێژای مێژوو کاتی بووە ئەوانەی پێش سەدان ساڵ لە لوتکەی دەسەڵاتدابوون کوان لەکوێن؟!، بەڵام مێژوو ئێستا حوکم ئەدا لەسەر خەڵکی ئەو قۆناغەی کە رابورد!!.

3370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-21
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.