رێپۆرتاژ

زەمینە و زەمەنی کاری مامۆستا کرێکار...

بەشی دووەم
ئازاد گەرمیانی
کارەکانی سەرانی ڕەوتی ئیسلامی لە باشووری کوردستان، باروودۆخی جیاواز و بەرز و نزمی زۆریان بە خۆیانەوە دیوە. مامۆستا کرێکاریش لەو کەسە دیارانەیە کە پڕە لە ئەزموونی جیاواز. لە سەرەتادا لە کوردستان وەکو هەر کەسێکی هەژار خوێندوویەتی و ئامادەیی بڕیوە، پاشان چۆتە زانکۆ و لە ڕێزبەندی خوێندکارە یەکەمەکان بوو، بەهۆی ڕازینەبوونی بە داواکاری حکومەتی بەعس بۆ سەربازی کردن، کێشەی بۆ دروست کراوە. پاشان چووەتە وڵاتی پاکستان و خوێندوویەتی و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی فەرموودەدا هێنا، پاشان هەر لەوێ بوو بە مامۆستای زانکۆ. چۆتە خزمەتی کەسانی دیاری پاکستان، بە تایبەتی سەرانی ئیخوان، وە زۆر ناسراو بووە و پاشان لە کاری نێو بزوتنەوەی ئیسلامیدا لینکی پەیوەندی بووە لە نێوانیاندا. لە کارەساتی پڕ ناسۆری کیمیا بارانی شاری هەڵەبجە، هەر زوو وازی لە هەموو شتێکی نێو پاکستان هێنا و گەڕایەوە بۆ باشووری کوردستان بۆ کاری خێرخوازی و بانگەواز. دوای ئەزموونی نێو کاری ئیخوان، وەکو ئەندامی سەرکردایەتی ئەزموونی نێو بزوتنەوەی ئیسلامی. پاشانیش وەکو سەرکردەی هێزی جیهادی ئەنسارولئیسلام پەیدا کردووە. وەکو کەسێکی چالاک و مەلای مزگەوت و سەرکردەیەکی جوامێری سەربازی دەرکەوت، کە مەشقی بە سەربازەکان دەکرد و خۆشی سروود گەلێکی بۆ مەشقی سەربازی نوسیبوو. بە هۆی کاریگەری شیعرەکانی و کردنی بە سروود هەر زوو ناسرا. شارەزای پێنج زمانی جیاوازە و ئەزموونی گەڕان و بینینی کەسایەتییە دیارەکانی ڕەوتی ئیسلامی لە هەموو جیهان کە نزیکەی ٥۰۰ کەس دەبن، وای لێ کردبووە کە وەکو کەسێکی ڕۆشنبیری و بوێر و کاریگەر دەرکەوێت. جگە لە نوسینی دەیان کتێب و دامەزراندنی خوێندنێکی سەرکەوتووی سەرەتایی ڕۆشنبیری زانستی شەرعی لەسەر ئینتەرنێت بە زمانی کوردی، بە ناوی(زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی). لەگەڵ ئەوەی کە زۆر ناسراوە لە ئاستی جیهانی ئیسلامیدا، بەڵام هەرگیز ئامادە نەبووە زەمینەی کاری خۆی لە کوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ جێگەیەکی تر. لە کاتێکدا تا ئێستاش میللەتی مەینەتی دیوی نەخوێندەوار کراوی کورد، ماویەتی کە لە ئاستی پێویست قەدری مامۆستا کرێکار و هاوشێوەکانی بزانێ. ئەمانە و زۆر شتی تر بوون بە هۆکاری زەمینە سازی کەسایەتی مامۆستا کرێکار تا بەو شێوەیە بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە بانگەوازی ئیسلامدا. ئێستا نزیکەی ٤۰ـ٤۳ ساڵە، خەریکی سازاندنی زەمینەی دروستکردنی ڕەوتێکی سەلەفی جیهادییە لە باشووری کوردستان. بە ئەزموونێکی پڕ لە هەڵدێر، لەگەڵ ڕێگریەکی زۆر، هەر لە نەمانی بزوتنەوەی ئیسلامیەوە بۆ دەستگیرکردنی لە ئێران و پاشان زیندان بوونی لە وڵاتی نەرویج و زەختی هەواڵگری(موخابەرات)ی ۱۰ وڵات لەسەری!! کە چەندین جار بوونە هۆی ڕووخاندنی ئەو بینایەی کە خەریکی دروستکردنیان بووە، بەڵام تاوەکو ئێستاش مامۆستا کرێکار وەکو ڕۆژانی یەکەمی گەنجێتی خۆی لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامی سوورە لەسەر پێگەیاندنی نەوە یەک له دوای یەکەکانی کورد بە ئیسلام. تاوەکو ببنە هێزو وزەی گۆڕانکاری لە کوردستان و دەرهێنانی لە ژێر دەستی عەلمانیەکانی کورد دا. وە چەسپاندنی شەرع و سەروەری شەرعی خوا لە کوردستان و کردنەوەی بە دارولئیسلام. بۆیە ئەتوانین بڵێین: بەبێ لایەنگیری دەمارگیرانە و نییەتێکی فاسد، مامۆستا کرێکار لە شیاوترینی ئەو کەسانەیە کە لە جیهاندا کەموێنەن! جێی خۆیەتی بزانین کە بەرهەمی ڕەنج و ئەزموونی تەمەنێکی ئەم پیاوە چی بووە و ئێستاکە بەکوێ گەیشتووە. جاوەڕوانبن لە بەشی سێیەم لە بارەیەوە دەدوێین ان شاء اللە.
بۆخوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەم لینکە بکە...

3555 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-28
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.