رێپۆرتاژ

زەمینەو زەمەنی کاری مامۆستا کرێکار

بەشی سێیەم
ئازاد گەرمیانی
لە بەشی پێشوودا بە کورتی لەسەر هەندێک لایەنی کەسایەتی و مێژوویی مامۆستا کرێکار دواین، بڕیار وابوو ئەم جارەیان باسی بەرهەمی کار و ڕەنجی ٤٥ ساڵەی مامۆستا کرێکار بکەین، لە سازاندنی زەمینەی دروست بوونی ڕەوتێکی سەلەفی جیهادی لە باشووری کوردستان، وە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە پلانی دوور مەودا تردا. 
یەکێک لەو تانە دڕدۆنگ و حەقیرانەی دەدرێتە پاڵ مامۆستا کرێکار(خوای گەورە ئازادی کات)، ئەوەیە کە هەندێك بە تەوسێکەوە دەڵێن لە ماوەی ئەم ساڵانەی کارکردنیدا، چی بەدەست هێنا؟!! گرنگە ئێمە لەو کەسانەی وا دەڵێن بپرسین، ئەگەر وەڵامتان دەوێت خۆتان بەراورد بکەن بە مامۆستا کرێکار کە ئایا کامتان زیاترتان کردووە؟بۆیە لێرە گوزەرێک دەکەین بە نێو ژیان و دەستکەوتەکانی مامۆستا کرێکاردا، بە ڕیزبەندی تەمەنی لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا.
هەندێک جار مرۆڤ دەستکەوتگەلێکی وا بەدەست دێنێ، کە بۆ کەسانێکی تر دەبێت بە مەحاڵ کە هەمان کار بکەنەوە، مامۆستا کرێکاریش لەو کەسانەیە کە ئەگەر هیچ دەست کەوتێکی نەبێت ـ کە هەشیەتی ـ ئەوەی بەسە کە زۆرێك لە نەوەی نوێی خوێندەواری کورد و نوسەر و بانگخوازەکان، بەشێک لە ئیلهام و زانست و غیرەتی خۆیان دەدەنەوە پاڵ ئەو، بەسە بۆ ئەو کە کەسانێک لە تەمەنی ئەودان و وەکو ئەو لە ڕەوتی ئیسلامی کورد دا کاریان کردووە، بەڵام خۆیان بە قوتابی و قەرزداری ئەو دەزانن، کە ئەمەش بۆ کەسی تر بەو شێوەیە نەڕەخساوە. بینیشمان چۆن ئەو هەموو مامۆستا بەڕێزانە(بە تایبەت ڕۆژهەڵاتییەکان) بە زانا و کەسایەتی بێوێنەی کورد ناوی دەبەن؟ مامۆستا کرێکار ئەو کاتە کە ئازاد بوو لە ژیانیدا، توانی لە تەمەنی لاوێتیدا ببێت بە مامۆستای زانکۆ و ئاشنای کەسانێکی زۆری سەرانی ڕەوتی ئیسلامی بێت، وە توانی لە ڕێگەی گەڕان بە وڵاتانی جیاوازدا ئەزموونێکی زۆر کۆ بکاتەوە و بیخاتەوە بەر دەستی نەوەیەک، کە خۆی بە نەوەی نوێی هەتیوی کورد ناوی دێنێت! پاشان مامۆستا کرێکار کە گەڕایەوە لە پاکستان، کەوتە کاری خزمەتکردن و خێرخوازی بۆ ڕەش و ڕووت و لێقەوماوی ئەنفالکراوان، کە تاوەکو ئێستاش ئەبینین چەن بێ نازن لە ژێر دەستی کوردایەتییەوانانی عەلمانی.
پاشان، مامۆستا کرێکار شاعیرێکی هەڵکەوتەیە کە دیوانی شیعری هەیە و تاوەکو ئێستاش لە نوسینی شیعر بەردەوامە، شاعیرێکی وەکو عبداللە پەشێو پێی دەڵێت: بۆچی واز لە هەموو شتێک ناهێنیت و خۆت بۆ کاری شیعر و ئەدەبیات یەکلایی بکەیتەوە؟ کە ئەمە شایەتییەکە بۆ ئەو کە بەسییەتی لە نێو ئەو هەموو جەنجاڵیەی ژیانیدا ئەوەندە ئاستێکی بەرزی لە شیعر نوسیدا هەبێت. وە شیعرەکانی و دیوانەکەی کردووەتە ئاهی خەمی خەڵکە چەوساوەکەی میللەتی خۆی، بە تایبەتی موجاهیدان و کەس و کارە بێنازەکانی شەهیدان، دیوانەکەی بووە بە دەنگی خەڵکە مەحرومە کپکراوەکەی خۆی، کە لەسەر سادەترین قسە گیانیان دادەنێن لە ژێر دەستی کوردایەتیەوانانی کافردا.
مامۆستا کرێکار یەکێکە لە چالاکترین سەرکردە سیاسی و دیبلۆماسی و جیهادییەکانی باشووری کوردستان، کە توانیویەتی بە زیرەکی و غیرەتی خۆی گیانێک بکاتەوە بە بەر بانگەواز و جیهادکردندا لە نێو هەموو کورددا و باشووریش بە تایبەتی. مامۆستا کرێکار یەکەمین و کاریگەرترین کەس بووە، کە نەیهێشتووە بیری مورجیئە لە ڕێگەی مەدخەلییەکانەوە لە کوردستاندا و لە نێو کوردانی دەرەوەدا بڵاوبێتەوە، ئەو کاتە کە حیزبە ئیسلامییەکان زەلزەلەیان بوو بە دەستی لافاوی مەدخەلیزمەوە، مامۆستا کرێکار لە کاریگەرترین چەکوشەکان بوو بەسەریانەوە کە تاوەکو ئێستاش دەستەوەستانن لە بەرامبەریدا، لە کاتێکدا نەشی هێشتووە میانڕەوێتی خۆی لە دەست بدات. بە بڵاوکردنەوەی کتێبی(بڵق و کەفی یەک دوو گومانی سەلەفی) و شەرح کردنی ۱٤ تۆماری دەنگی یەک کاتژمێری لەسەر سیستمی سیاسی و حوکمڕانی سعوودیە و دروست بوون و ڕۆڵی مەدخەلییەکان و ....هتد. گەورەترین گورزی لەو پیلانە هەواڵگرییە وەشاند، کە کەسانێکی داماوی نەزان لێیان ببوو بە بانگەوازی خواویستی!. مامۆستا کرێکار لە یەکەمین و کاریگەرترین کەسانێك بووە کە لە پاڵتاك بەڕووی لێشاوی ئیلحاددا وەستایەوە و چاوپێکەوتن و مونازەرەکانی هەموو ئینتەرنێت و ماڵەکانی پڕکردبوو. کە وزە و تین و غیرەتی بۆ ئیسلام لێ دەباری، لەگەڵ کانی سازگاری زانست کە لە سەرچاوەی پاکی قورئان و سوننەتەوە هەڵدەقوڵا، وە تینوێتی گەنجانی بێنازی دەشکاند. لەو حەملە ئیلحادییە نامۆیەی کە لە زەمانی بێ عیلمی و نەبوونی وتار و کتێبی کوردی لەو بوارەدا هەموو لایەکی تاساند. هەروەها مامۆستا کرێکار تاکە سەرکردەی ڕەوتی ئیسلامییە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەدا، کە لە نێو مامۆستایان و بانگخوازانی ئیسلامیدا وەکو مەرجەعیەتی فەتوا سەیر دەکرێت(بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتدا کە تێکەڵن لەگەڵ تەشەیوعدا، باش دەزانن بوونی مەرجەع چەن گرنگە)، ئەویش بێ جیاوازی بووە بە باوک و برای هەموو لایەك و تەبەنی ئەو ڕاستییە ناکات کە ئەو لەو ئاستە بەرزەدا بێت!مامۆستا کرێکار دەنگی دلێری ئیسلام و موسوڵمانان بوو بە ڕووی عەلمانییەتی کوردی و حەملەی هاتنی ئیحتیلالی ئەمریکایی، لەو کاتە کە زۆرێک هاوسەنگەرەکان ئەعرابی بوونەوە و چوونەوە نێو قاوغی خۆیان، هەندێک لە ژیر مەشروعی ئێران و هەندێک تورکیا و هەندێک ڕۆژئاوا و هەندێکی تریش ئاسەواری پاشەکشەکەیان تازە بەدیار دەکەوێت، کە دەچنە نێو حیزبی عەلمانی و حاشا لە ڕابردووی خۆیان دەکەن وەکو(ئارام قادر)ی سەرۆکی هاوپەیمانی. 
ئەمە لە کاتێکدا نەبووە کە ئەوانەی کوردستان بە تەنیا لە ژێر زەختدا بن!! بەڵکو مامۆستا کرێکاریش بە جۆرێک لە ژێر تین و فشاری هەواڵگری(مخابرات)ی ۱۰ وڵاتدا بە زۆر دەنگی دەگەیشتە خەڵکی، کە لە نێو ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتێکی وەکو نەرویجدا دەترسان لەوەی ژمارەی موبایلی مامۆستا کرێکاریش تۆمار بکەن لە موبایلەکانیاندا!! ئەو کاتانەی بوو کە پارتی و یەکێتی هەموو لایەکیان چەك کردبوو جگە لە مامۆستا کرێکارو کەمینەیەکی کپکراو، وە پارە و مەلەفی زۆریان دەخستە خزمەتی وڵاتان تا لە دادگادا تۆمەت لەسەر مامۆستا کرێکار ساغ بکەنەوە. لەو کاتە کە مەلا بەختیار پیاوی بۆ کوشتنی بە کرێ گرت و لە ناو نەروجیدا، لە کاتژمێر ۰۱:٥۰ خولەکی شەودا دەستڕێژی گولەیان کردن و زاواکەی بریندار بوو(نە نەرویج و نە بەریتانیا کە زاواکەی لێ دەژیا، ئامادە نەبوو قەرەبووی خەرجی نەخۆشخانەشیان پێ بدەن کە حەقی خۆیان بوو!!). ئا لەم باروودۆخەدا گڵپەی سۆزی غوربەتی ئیسلام لە دڵی مامۆستادا، گیانی دەکردەوە بەبەری ئەو کەسانەی ناویشیان دەبیست.
مامۆستا کرێکار لە باشترین و کاریگەرترین نوسەرانی کوردە، کە نزیکەی ۷۰ کتێبی لە ژیانێکی سەیری پڕ مەینەتی و ئاوارەیی و زیندان و جیهاددا نوسیوە. کتێب گەلێك کە پێویستی واقیع بوونە، ئەو کاتە کە لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامیدا بوو کتێبەکانی ئیسلام ناساندن بوو بەو خەڵکە. ئەوکاتەی کە ئیحتیلال هات کتێبەکانی شمشێرەکەی سەڵاحەدین بوو بەڕوویاندا، ئەو کاتە کە بە ناوی قورئانییەکان سەریان هەڵدا، کتێبەکانی وەکو نووری ڕێ و ژیانی شەش پێشەواکەی فەرموودەی بڵاو کردەوە. ئەو کاتە مەدخەلییەکان سەریان هەڵدا کتێب گەلێکی دەربارەی عەقیدە بڵاو کردەوە، تا خەڵکی ڕێ وێڵ نەکەن بەو کەف و کوڵە،....هتد.
مامۆستا کرێکار لە ئێستادا لە کۆتاییەکانی نوسینی مەوسوعەیەکی فیقهییە کە ۱٤ بەرگی گەورەیە و بەرگی یەکەمی بە زیاد لە ۹۰۰ لاپەڕە چاپکراوە و لە کتێبخانەکاندایە، کە هیممەتێکی بەرزە کە کەسانێک لە نێو نازوو نیعمەتی دونیاشدا پێی هەڵناستن، چ بگات بە کێشمە کێشمی زیندان. مەگەر کەسانێکی کەمی وەکو پ.د.مستەفا زەڵمی(رحمە اللە)، کە ژیانی بۆ کتێبەکانی تەرخان کردبوو. یان مامۆستا مەحموودی گەڵاڵی خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە، لەو مەیدانەدا لێبڕاون و جێ دەستیان دیارە. یان مامۆستا عەلی باپیر کە کۆمەڵە کتێبێکی زۆری لە بوارە جیاوازەکاندا نوسیوە و لە بواری وەڵامدانەوەی ئیلحادیشدا ئەسپی خۆی تاوداوە. بەڵام ئەوانەی کە قسە بە مامۆستا کرێکار دەکەن کە جێ دەستی دیار نییە، کوا ئەو فەراغانە کە ئەوان پڕیان نەکردۆتەوە و یەکیان جێ هێشتووە بۆ مەدخەلی ئەوی تریان بۆ تەنزیمی دەولە و ئەوی تریان بۆ موعتەزیلە...؟ مامۆستا کرێکار تاکە کەسە کە توانیویەتی لە مەیدانی زانستی شەرعیدا بەو دەست و پێ بەستراوییەی خۆی و ژیانی نێو چوار دیواردا گەورەترین کار و خزمەت بکات! ئەو توانیویەتی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی دابمەزرێنێت، کە لەم چەن ساڵەی دواییدا ئەوەندە گەشەی کردووە کە، قۆناغی سەرەتایی بۆ منداڵانی سەروو 10 ساڵ و ناوەندی بۆ سەروو 15 ساڵ و ئامادەیی بۆ سەروو 18 ساڵ و دەرچووانی حوجرە دابمەزرێنێت، جگە لە ئامادە کردنی مەنهەجی کاتی حوجرە بە نۆ قۆناغی خوێندندا! تا لەگەڵ چاو کردنەوەیاندا، خوو بدەنەوە ورگرتن و فێربوونی زانستی شەرعی. ئاخر ئەمە کاری دام و دەزگا و ڕێکخراوو دەوڵەتە یان کەسێك کە خەڵک نەوێرێت ناویشی بێنێت؟!! بە مەنهەجێکی سالم و کتێبی کوردی بۆ نەوەی نوێی کورد کە عەرەبی نازانن، وا خەریکە گیانێك دەکاتەوە بە بەری زانستی شەرعیدا. ئایا ڕێکخراوەکان توانیان ئەمە بکەن؟ ئایا مەدخەلییەکان توانیان ئەمە بکەن؟ ئایا حیزبە ئیسلامییەکان بەو هەموو پارە و ئیمکانییەتەی ساڵانێک لە بەردەستیان بوو توانیان ئەمە بکەن؟ بەداخەوە نەخێر، ئەدی ئەمە بەری ڕەنجی ئەو نەبێت و دیار نەبێت ئەبێت چاوەڕێی چی زیاتری لێ بکرێت؟ هەر خۆی کتێبەکانی داناوە و زۆرینەی خۆی وەری گێڕاون و نوسیونی و پاشان خۆی شەرحی کردوون بە دەنگ و بە هەزار مەینەتی و شاراوەیی تا هەندێکیانی چاپ کردوون!مامۆستا کرێکار جیاواز لەوەی لە مەیدانی بەرجەستەدا ئەوەندە چالاک و لەبەر چاوە، لە مەیداتی مەجازی(ئینتەرنێت)یشدا، خاوەنی چوار ماڵپەڕی ڕەسمی و چوار پەیجی ڕەسمی فەیسبوک و چەندانی نا ڕەسمی و دوو کەناڵی ڕەسمی یوتیوب و چەندین کەناڵی ڕەسمی تیلیگرام و ئینستاگرام وتویتەریشە کە ڕۆژانە وەکو مێش هەنگ کاریان لەسەر دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدا کە کۆمپانیای فەیسبوک بە ڕەسمی بوونی پەیجی تایبەتی مامۆستا کرێکاری بە ناوی خۆیەوە قەدەغە کردووە(کە دیارە یەکێتی و پارتی پارەی دزراوی میللەتیان کردووە بە قوڕگیانا، تا نەهێڵن مامۆستا کرێکار بێتەوە فەیسبوک، چوونکە فەیسبووک خۆی سەرسام بوو لەو هەموو بینەرەی کە هەیبوو بەبێ سپۆنسەر و لەو ماوە کەمەدا).

مامۆستا کرێکار خاوەنی مەبدەئی خۆی بووە کە هەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردوون، ئەمەش بە شاهێدی دۆست و دوژمن سیفەتێکی چەسپاوی کەسایەتی ئەوە،نەک وەکو هەندێک لەو کەسانە کە گلەیی لە مامۆستا کرێکار دەکەن و خۆشیان هەر ڕۆژەی لە ئاوازێك دەخوێنن.هەروەها نە ئیسلامی و نە عەلمانی کوردستان تا ئێستا شیاوی پێ سپاردنی ئەرکی گۆڕانکاری کۆمەڵگە نەبوونە، بگرە خۆیان بەشێکن لە کێشەکانی کۆمەڵگە کە بە نەبوونیان چارەسەر دەکرێت، بە داخەوە. بۆیەش نەیانتوانیوە پڕۆژەیەکی گشتگیری گۆڕانکاری و ئاراستەکردنی تاک و کۆی کۆمەڵگە بخەنە ڕوو، تا خۆیان و شوێنکەوتووانیان بەرچاو ڕۆشن بن لەوەی کە دەیانەوێت کەی چی بکەن و چۆن بیکەن. بەڵام دووبارە مامۆستا کرێکار(بە تەنها!) تاکە کەسایەتی نێو کوردە کە بە مەشرووعێکی گۆڕانکاری ڕیشەیی و سەرتاسەری(گشتگیر لە هەموو بووارەکان) هاتۆتە پێشەوە و قوتابخانەیەکی فیکری ڕەسەنی ئیسلامی خستۆتە بەردەستی کورد(کەبێگومان لە بوون و نەبوونی خۆیدا ئەتوانرێت پیادە بکرێت)،  بە ناوی ڕەوتی شاخ/شاهیدانی خواویستی. جا بەو بۆنەیەوە ئەوەش ڕوون بکەینەوە، کە خەڵکانێکی ترسنۆک کە لە ناوی جیهادیش دەترسن و خۆشیان زۆر پێ موسوڵمانە، بە تەوسێکەوە دەپرسن: بۆ شاخ؟!! چوونکە تا ئێستا ئامادە نەبوونە بە کتێبەکانی ئێمە کێین و پەیڕەوو پڕۆگرامی ڕەوت(وەکو خۆشی لە چاوپێکەوتنی دوایی nrtیدا دەربارەی ئەم کتێبانە فەرمووی: من مەشروعێکم نوسیوەتەوە پێش زیندان، تەحەددا دەکەم ئیسلامی و عەلمانییان بتوانن شتێکی وا بنوسنەوە). هەروەها بە کتێبەکانی تری ئەم قوتابخانەیەدا بچنەوە، کە هەمووشی لەسەر ئینتەرنێتە. تا لانی کەم بۆیان ڕوونبێتەوە کە شاخ کورتکراوەی هەردوو وشەی شاهیدانی خاویستی یە، وە شاخ واتا گەلێکی جوانی هەیە وەکو چیا(شاخ)، شاخی ئاژەڵە شاخدارەکان کە نیشانەی هێزیانە، پتەوی و ڕەگداکوتان و بەهێزی .....هتد. بۆیە تکامان وایە کە بەبێ زانیاری دانەبەزنە ئاستی قسە گەلێك، کە هی کەسانی نەخوێندەوار و داماوو دەستە وەستانە. مەشرووعەکەی مامۆستا کرێکار بۆ گۆڕانکارییە لە واقیعی کوردستان(کە بە تایبەت بۆ دوای هاتنی ئیحتیلالی ئەمریکایی داڕێژراوە)، تا کوردستان لە دارولکوفرەوە بکاتەوە بە دارولئیسلام، سیستەمەکەی لە جاهیلییەوە بکاتەوە بە ئیسلامی، ئەهلی مزگەوتی لە ئەعرابییەوە بکاتەوە بە ئیماندار.
تا ئەرکی بریکاری خوای گەورە لەسەر زەوی(خەلیفایەتی/استخلاف) جێبەجێ بکەین و خێر و بێری سەر زەوی و ژێر زەوی دابەشکەینەوە بەسەر خەڵکەکەیدا. وە بانگەوازی خوا بڵاوبکەینەوە و خوا بناسین و بیناسێنین. مامۆستا کرێکار تاکە کەسایەتی کوردە کە توانیویەتی نزیکەی ۳۰۰۰ وتاری دەنگی تۆمار بکات، لە هەموو باسە جیا جیاکانی لە فیقهەوە تەفسیر و بۆ فەرموودە، لە واقیعەوە بۆ جیهاد و بۆ ئیلحاد و بگرە تەندروستیش! وە بەردەوام زۆرترین گوێی بۆ گیراوە لە هەموو کاتێکدا، لە زەمانی مزگەوتی جیهادەوە تا ئێستا. خوای گەورە ئازادی کات و بە شکۆو ڕێزتر و مۆفەق تری کات. ئەوەشمان لە بیربێت، کە هەرگیز لەو هەموو مەلا و بانگخواز و کەسایەتییە کاریگەرانەی کە لایەنگری بوون، نەیانوێراوە یان نەیانتوانیوە دەستی لەگەڵدا تێکەڵ بکەن، تا پێکەوە کار بکەن و پەرەی زیاتر بە کارەکان بدەن، بەڵکو هەمووی بە هیممەتی بەرزی کەسانێك بووە کە بە زۆری گەنجان بوونە و سڵیان نەکردۆتەوە لەو کارانە. ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە کە ئاوڕێك لە بارودۆخی خۆمان و بانگەوازمان بدەنەینەوە، کاتی ئەوەیە کەسانێك کە ساڵانێکە وزەی ئێمەیان بە ناوی بانگەوازەوە یان کوردایەتییەوە بە هەدەر داوە، وێڵیان کەین و ئاوڕیان لێ نەدەینەوە. چوونکە ئەوان ئاشبەتاڵ بوون و لە قسەی بریق و باق زیاتریان لا نەماوە. تەنها ئەوەی لێی دەترسن بەدیلێکە، بەدیلی بارودۆخی چەقبەستوویی بە گوڕانکاری، بەدیلی شیرک بە تەوحید، بەدیلی پەرلەمان بە شەرع، بەدیلی برسێتی و ترس بە نان و ئەمان، بەدیلی زانکۆ پەراوزێخراوەکان بە باشترین زانکۆ، بەدیلی تەڵاق و جیابوونەوە بە خێزان، بەدیلی بەرتیل و تەزکیەی حیزبی بە دادگەری، بەدیلی دزی بە دابەشکردنەوەی خێرو بێری بەیتول مال بەسەر خەڵکەوە، بەدیلی ڕاگەیاندنی درۆزن و دەستبەتاڵ بە ڕاگەیاندنی سەرڕاستانەی ئیسلامی، بەدیلی فیلمی تورکی و فارسی و یابانی، بە بەرنامەی زانستی و لێکۆڵینەوە و پزیشکی وپەروەردەیی و بونیات نانەوەی کۆمەڵگەوە،....هتد. 
بۆیە بێگومان دەبێت ئێمە خۆمان ببینە ئەو هێزەی کە هەر یەکەمان مامۆستا کرێکارێك بین بۆ ئەم ڕێگا پڕ هەڵدێرەی بانگەواز، تا بتوانین ئەوانە و زیاتریش بکەینە بەدیلی گەندەڵی و بودەڵی سەپێنراو بە سەرماندا. دڵنیاش بینەوە لەوەی کە دینی خوا سیحر نییە خۆی سەر بکەوێت، مادام لەژێر سایەی سەرکەوتنیدا ئێمە بحەسێینەوە، دەبێت هەر خۆشمان شیاو بین و کۆمەڵکارانە(نەك بە تاک و تەرا) لێببڕێین بۆ ئەم کارانە، تا بەڵکو خوای گەورە منەتی کرد بەسەر ئێمەشداو دینەکەی خۆی بە ئێمە سەرخست.بەڕاستی باسەکە زۆر زۆر زیاتر هەڵەگرێت، بەڵام ناتوانین لەوە زیاتر لێرەدا درێژەی پێ بدەین. تەنها ئەتوانین پەیامی کۆتایی بگەیەنین، کە خەڵکی کوردی موسوڵمان، زۆرینە مەحرومە بێنازە بەغیرەتەکە، گەنجە هەتیوەکان کە کەس نازتان هەڵناگرێت و سەیری تەمەنتان دەکەن دەڕوات و بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵتان دەکەن، وەرن بە دەم ئەم بانگەوازە خواییەوە و ئەم مەدرەسە ڕەسەنە تۆکمەیە بژێننەوە، تا هەموومان لە ژێر سایەیدا سەربەرزی دونیا و قیامەت بەدەست بێنین، خوا بکات، آمین.

بۆخوێندنەوەی:

بەشی یەکەم

بەشی دووەم

729 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/08/2019
           
© Copyright 2019 All Rights Reserved.