دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستا كرێكاری په‌سه‌ندكرد
له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستا كرێكار دانیشتنی ئه‌نجامداو دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستا كرێكاری به‌باش زانیی له‌سه‌ر هه‌مان بڕیاری دادگای یه‌كه‌م؛ درێژه‌ی به هێشتنه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار له ڕاگرتن (ته‌وقیف) بۆ چوار هه‌فته په‌سه‌ندكرد.
برینیار مێلینك پارێزه‌ره‌كه‌ی مامۆستا كرێكاریش تانه‌ی له‌م بڕیاره‌داو پێی وابوو كه مامۆستا كرێكار هیچ مافێكی یاسایی نیه بۆ سه‌فه‌ركردن چونكه نه‌خاوه‌نی ئیقامه‌یه‌و نه جنسیه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه تا ڕابكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستا كرێكار له‌هه‌موو دادگاییه‌كانی دا ئاماده‌بووه، جگه له‌وه‌یش مامۆستا كرێكار كه‌سێكی دیار‌و ناسراوه‌و له هه‌ر شوێنێك ببیندرێت ده‌ناسرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌حوكمه‌كه‌ی ئیتاڵیادا خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه یوئێن وای لێده‌كات كه نه‌توانێت بڕوات بۆ هیچ شوێنێك، بۆیه ناتوانێت ڕابكات، به‌م هۆكارانه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌مداوه، به‌لام دادوه‌ر وته‌كانی پارێزه‌ره‌كه‌ی مامۆستا كرێكاری ڕه‌تكردۆته‌وه‌و هێشتنه‌وه‌ی مامۆستای په‌سه‌ندكردووه.
بابه‌تی ناردنی مامۆستا كرێكار له ئێستادا دادگا خه‌ریكی تاوتوێكردنیه‌تی و هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه، دادگای یاسایی دووه‌م پێی ده‌وترێت (lagmannsrett) پێی وایه دادگای ناردنی مامۆستاكرێكار (6) شه‌ش مانگ بخایه‌نێت، وه دوای بڕیاردان ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویجی و بڕیاری كۆتایی له‌وێوه ده‌رده‌چێت
مامۆستا كرێكار دووجار توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌خانه‌واده‌كه‌ی بكات، به‌ڵام پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌داون كه به‌زمانی كوردی قسه‌بكه‌ن، به‌ڵكو به زمانی نه‌رویجی قسه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكاریش توانیویانه له ڕێی پارێزه‌كه‌ی مامۆستاوه سه‌ردانی مامۆستا كرێكار بكه‌ن له زیندانی ته‌وقیفیه‌كه‌ی و له‌وێش هه‌م دیسان به كوردی ڕێگه نه‌دراوه كه قسه‌بكه‌ن و به‌نه‌رویجی قسه‌یه‌یان كردووه و پۆلیسێكیش به‌دیاریانه‌وه بوو هه‌موو قسه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه!
مامۆستا كرێكار له زیندان داوای كتێبی كردووه، به‌ڵام پۆلیسی نه‌رویجی ڕێگه‌نه‌داوه كتێبه‌كانی بۆ پێبگه‌یه‌ندرێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كان پێویسته به پۆسته ڕه‌وانه بكرێت.
|