ره‌وته‌وانان و نووسینه‌وه‌ی مێژووی بزاوتی ئیسلامیمان
ره‌وته‌وانان و نووسینه‌وه‌ی مێژووی بزاوتی ئیسلامیمان
مامۆستا كرێكار
2006
گرنگه بزانین هه‌ر موسوڵمانێك ئه‌م (هاتنه مه‌یدانی سیاسیی و فیكرییه‌ی موسوڵمانانی كورد له كوردستان) چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به رای ئه‌و خاڵی هـێزو خاڵی لاوازیی له رهنـجی (50 په‌نجا) ساڵی رابوردووی موسوڵمانانی كوردا كامانه‌ن؟ چونكه له تێكڕای كۆی رای هه‌موان (ئه‌قڵی جه‌معی) موسوڵمانانی كورد دروست ده‌بێت و ده‌زانرێت چۆن ئاڕاسته‌ی ئیسلامیانه بكرێت.. هه‌ر چه‌نده ره‌نگه كه‌سانێك بڵێن: ده‌بوو تۆ به ده‌وری خۆت بابه‌ته‌كه‌ت زیاتر روون بكردایاتهوه، تا خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌موو رهههندو گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی به‌رچاو بكه‌وتایه، ئینجا رای ته‌واوی خۆی له‌سه‌ر بدایه .. ئه‌مه پرسیار‌و ره‌خنه‌یه‌كی زۆر به‌جێیه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ی ده‌خواست كه كه مـێژووی ئه‌و قۆناغه بنووسرایاتهوه، ئه‌و رووداوانه هه‌مووی تۆمار بكرایه كه ده‌زانران، یان هه‌ر لانی كه‌م هه‌ندێك كه‌سایه‌تی رابوونی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه یاداشتی خۆیان بنووسیایه‌ته‌وه، ئینجا ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامه زیاتر گه‌ڵاڵه ده‌بوو.. ئه‌مه راسته به‌ڵام "به رای من " كار‌و كاتێكی زۆرتری ده‌وێ. دیسان پرس و راو بۆچوون و بیرخستنه‌وه‌ی ده‌یانی وه‌كو مامۆستا سه‌لاحه‌دین محـمد به‌هادین و مامۆستا هادی عه‌لی و مامۆستا بورهانی ئه‌مینی و مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی لای یه‌كگرتوو و ده‌یانی وه‌كو مامۆستا نه‌وره‌سی و مه‌لا محـمدی رازی و مه‌لا سه‌لمانی هه‌ولێری رابیته‌ی كۆن، هه‌روه‌ها ده‌یانی وه‌كو دكتۆر ئیـبراهیم تاهیرو كاك ئازادی حوجران و برایانی تری لای مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تی ده‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌یانی وه‌كو مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كاك كامیلی حاجی عه‌لی و كاك عبدالرحمن عبدالرحیمی بزوتنه‌وه‌و مامۆستا سددیق عبدالعزیزو مامۆستا ئیكرام كه‌ریم و كاك ئارام قادری نه‌هزه كۆنه‌كانی ده‌وێت هه‌روه‌ها كه‌سانی تری وه‌كو سه‌یید عه‌لی شیلانی و سه‌یید عه‌لی چه‌لكی و ئهنسارواللهی له بادینان ده‌وێ.. ئه‌مه جگه له دۆكۆمێنتی هه‌موو لایه‌ك، هه‌روه‌ها هاوكاری و بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین، ده‌یان بیرتـیژی تری وه‌كو كاك فارسی موهه‌ندیس و ئیبراهیـمی مه‌لا زاده‌و كاك دڵشاد گه‌رمیانی و دكتۆر ئازاد گه‌رمیانی و دكتۆر محمـد تاهیرو خاڵه كاوه‌و كاك خالید ره‌نجده‌رو مامۆستا محمـد بازیانی ده‌وێ .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به پرسیار‌و بابه‌تی (ئیستفزازی زاكـیره) بابه‌ته‌كه بهروژێنین، ره‌نگه زۆر كه‌س وا لێ بكه‌ین بێنه گۆ، كه ئه‌گه‌ر لێیان گه‌ڕێین نه هیچ تۆمار ده‌كه‌ن نهدهشی نووسنه‌وه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر راسته‌و خۆ ره‌خنه‌یان لێ گـیرا یان ناوبران یان ره‌خنه له خۆشه‌ویسته‌كانیان گـیرا، ره‌نگه زووتر‌و ووردتر بێنه وه‌ڵام و ره‌خنه‌ی به‌جێ بگرن، هه‌ر چه‌نده ره‌نگه قسه‌ی هه‌ندێكیشیان هه‌ر (مناصَرةُ النفس) بێت و دهربڕیـنی قینێكی په‌نگ خواردوو بێت، به‌ڵام چ باكمان به‌وه بێت مادام را داربڕینیان جۆرێكه له مـێژوو نوسینه‌وه‌و به‌شدار بوونه له رۆشن كردنه‌وه‌ی كون وكه‌له‌به‌ری رووداوه‌كان، با هـی ده‌روونیش بن ..
ئاگادارم كه له كوردستان هه‌ندێك به‌حسی زانكۆیی یان كتێـبی ئاست به‌رز له‌م بواره‌دا نوسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌یان خاڵ و سه‌دان به‌سه‌رهات هه‌یه كه نهنوسراونهتهوهو نهنوسینهوهشیان زیان به نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌م رابوونه ئیسلامیه ده‌گه‌ێنێت. كه تۆمار نه‌كران و خاوه‌نه‌كانیان جێیان هێشتین ئه‌وسا ده‌زانین چ زیانێكمان لێ كه‌وتووه.. ئێستا هه‌ست به‌و كه‌لێنانه ده‌كه‌ین كه وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌ری به‌ڕێزو مامۆستا عه‌لی و مامۆستا عومه‌ری برا گه‌وره‌یان و مامۆستا شێخ محمـدی به‌رزنجی و مامۆستا عومه‌ر رێشاویی و مامۆستا جه‌عفه‌رو ده‌یانی تر ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت دروستی كردووه. ئه‌وان جێیان هێشتووین بێ ئه‌وه‌ی یاداشتیان بنوسرێته‌وه..به‌ڵام خۆ هێشتا ده‌یانی وه‌كو مامۆستا صددیق و ئاڕاستهوانانێكی زۆری تر ماون.. له‌م روانگه‌وه من داوام له رۆژنامه‌نووسانی ره‌وت هه‌یه كه ده‌سته‌یه‌ك نوسه‌ری باش رێكخه‌ن و بكه‌ونه پرسیار كردن و تۆماركردنی وه‌ڵامه‌كان تا له كۆی رهنـجی هه‌مووان مێژووی كاری ئیسلامی بنوسرێته‌وه.. منیش لای خۆمه‌وه خه‌ریك ده‌بم ان شاْ الله.. ئێمه چۆن مـێژووی ئیخوانمان ده‌زانی ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌كو مه‌حموود عبدالحهلیم و سه‌لاح شادیی و عه‌لی جرێشهو زه‌ینه‌ب غه‌زالی رحمهم الله نهیاننووسیایاتهوه؟
هیوادارم ئه‌وه‌ی له‌باریدا هه‌یه، ئه‌وی له رووداوێكدا بووه یان دیوێتی، یان بۆیان گێڕراوه‌ته‌وه، رای خۆی یان پرسیاری خۆی یان گله‌یی خۆی ده‌رببڕێت، به‌رامبه‌ر كێ و له كوێ و چۆن ده‌ری ده‌بڕێت، گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌ویش خۆی به به‌رپرس و خه‌مخۆر بزانێت و به‌شداری هه‌ڵسه‌نگاندن وراست كردنه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه گرنگه‌ی رابوون و كۆمه‌ڵكارییه ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان بكات.
ره‌وته‌وانانی عه‌زیز لـێره‌وه هانده‌ده‌م كه بكه‌ونه خۆ.. خوای گه‌وره‌ش یارمه‌تیده‌رتان بێت..
|