رێپۆرتاژ

مامۆستا كرێكار له‌: 28-2019/10/29 دادگایی ده‌كرێت

پارێزه‌ره‌كی مامۆستا كرێكار وتوویه‌تی كه‌ دادگایی كردنی مامۆستا كرێكار ده‌كه‌وێته‌ 28 و 20ی ئه‌م مانگه‌.

دادگاییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی مامۆستا كرێكار ده‌بێته‌ (64)ـه‌م داگایی مامۆستا كرێكارو له‌سه‌ر كه‌یسی ئیتاڵیاو راده‌ستكردنی مامۆستا كرێكار به‌ ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دادگاییه‌كه‌ دوورۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌كاتێكدا ئه‌و دۆسیه‌و و په‌ڕاوانه‌ی بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ دژی مامۆستا كرێكار سازكراون زیاترن له‌ 23000 لاپه‌ره‌.

پێشتر پارێزه‌ره‌كه‌ی مامۆستا كرێكار داوای ده‌كرد كه‌دادگا كاتی زیاتری پێبدرێت بۆ بڕیاردان له‌ كه‌یسێكی ئاوادا كه‌چی دادگا ته‌نها دوورۆژی دیاریی كردووه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ناردنی مامۆستا كرێكار.

مامۆستا كرێكار له‌ 2019/7/15 له‌لایه‌ن ئیتالیاوه‌ حوكمی (12) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و له‌و كاته‌وه‌یش نه‌رویج ده‌ستگیری كردووه‌و تا ئێستا (4) مانگ و (2) رۆژه‌ له‌ زیندانه‌.

بۆ  خوێندنه‌وه‌ی كۆتا ریپۆرتاژی دووربین له‌سه‌ر ده‌ستگیركردن و دادگایی مامۆستا كرێكار لێره‌ كرته‌ بكه‌ن.

5686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-17
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.