بیروڕا

سەردانی سەرۆک وەزیرانی نەرویج بۆ عێراق و پرسی مەلا کرێکار

سەردانی سەرۆک وەزیرانی نەرویج بۆ عێراق و پرسی مەلا کرێکار
٢٠١٩/١٠/٢١
سەعات (٩)ی ئەم بەیانییە بە کاتی عێراق "ئەرنا سۆلبێرگ"ی سەرۆک وەزیرانی نەرویج کە بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە، لە گەڵ عادل عبدالمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دانیشتنی کردووە.
ڕۆژنامەی داگبلادای نەرویجی باس لەوە دەکات کە ترسی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە لە عێراق و، سەرۆک وەزیرانی نەرویج لەو بارەیەوە نیگەرانی خۆی بۆ عادل عبدالمهدی دەربڕیووە.
گفتوگۆی هەردوو سەرۆک وەزیران لەسەر بارودۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و ، لەسەر نەوت و چاکسازی لە کەرتی نەوتی عێراق دا بووە. سۆلبێرگ سەردانی سەربازەکانی نەرویجیش دەکات کە لە عێراقن.
لێرە لە نەرویج باسی دادگایی کردنی مەلا کرێکار دەکرێت بۆ ناردنی بۆ ئیتالیا، ئەگەرچی تا ئێستا ئیتالیا بە فەرمی داوای تەسلیم کردنی نەکردووە.
ڕۆژنامەکانی نەرویج باسی ئەوەیان نەکردووە ئایا لە گفتوگۆی نیوان هەردوو سەرۆک وەزیراندا باسی گێڕانەوەی مەلا کرێکار کراوە بۆ عێراق یان نا؟
ساڵانێکی زۆرە نەرویج هەوڵ دەدات مەلا کرێکار بگێڕێتەوە بۆ عێراق، بەڵام بە بیانووی ئەوەی لە عێراق تا ئێستا لەسیدارەدان هەیە نەرویج نەیتوانیووە بینێرێتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە نەرویج هەموو مافەکانی مانەوە و کارکردن و سەفەری دەرەوەی لە مەلا کرێکار قەدەغە کردووە و، ئیقامە هەمیشەییەکەی و پاسپۆرتە نەرویجییەکی لێ سەندووەتەوە. هەروەها هیچ مافێکی تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نییە لە وڵاتی مافی مرۆڤدا.
لەسەر ئەوەشەوە ئێستا دەستبەسەرە و لە زیندانە گوایا چاوەڕێ دەکرێت ئیتالیا داوای بکات لەبەر ئەوەی لەوێ دادگایەکی ئیتالی بێ ئامادەبوونی خۆی سزای زیندانی (١٢) ساڵی داوە بەسەردا.
خالد ڕەنجدەر

4681 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-21
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.