رێپۆرتاژ

رۆژنامه‌ی ئۆنلاینی ABC: دۆسیه‌ی كرێكار تا ئێستا 12 ملیۆنی تێچووه‌!

رۆژنامه‌ی ئۆنلاینی ABC بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ی كرێكار تا ئێستا 12 ملیۆنی تێچووه‌!


له‌ 2002ه‌وه‌ تا ئێستا دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار 12 ملیۆن كرۆنی تێچووه‌، 3800000 سێ ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زاری تێچووه‌، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 1,322,395.42$ ملیۆنێك و سێسه‌د و بیستوو دوهه‌زار سێسه‌دو نه‌وه‌دو پێنج دۆلارو 42 سه‌نت! 
كه‌ 3،8 سێ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار كرۆنی بۆ زیندانی كردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی و كاروباری زیندان خه‌رجكراوه‌و 8،2 هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كرۆنیش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كانی مامۆستا كرێكار خه‌رجكراوه‌!
پارێزه‌كه‌ی مامۆستا كرێكار "وه‌كو توانجێك له‌و بابه‌تدا" ده‌ڵێت: كه هه‌وڵدان بۆ به‌ تیرۆریستكردنی بێتاوانێك پاره‌ی ده‌وێت!‌
2003 دادگا بریاری ده‌ركردنی مامۆستا كرێكاری په‌سه‌ندكرد، له‌ ساڵی 2012 مامۆستا كرێكار له‌ سه‌رقورئانی پیرۆزو به‌ناو ته‌هدیدكردن له‌ ئێرنه‌ سۆلبێرد زیندانی كرد، دوای ده‌رچوون له‌ زیندان و له‌ 2015دا حكومه‌تی نه‌رویجی هه‌وڵی نه‌فی كردنی مامۆستا كرێكاری دا بۆ لادێیه‌كی دووری نه‌رویج كه‌ناوی (شیركستێرۆرا) بوو، و كه‌چی له‌وه‌یشدا فه‌شه‌لی هێنا، ئینجا هاتن دۆسیه‌ی ئیتالیایان بۆ مامۆستا كرێكار سازكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سكتێری ده‌وله‌ت (ڤیده‌ر كارڵسێن) كه‌ سه‌ر به‌ حیزبی راستڕه‌وه‌كانه‌(FRP)، ئه‌و ئیمێله‌ی كه‌ بۆ ئیتاڵیای ناردووه‌ ئاشكرابووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بۆ مامۆستا كرێكار، له‌ نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ڵێ: ئیتر ده‌بێت له‌ ئاهه‌نگبگێڕین به‌بۆنه‌ی ده‌ركردنی كرێكارو شه‌راب بخۆینه‌وه‌! هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه‌ دانی به‌وه‌ناوه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو مافێكی مرۆڤ پێشێل بكات بۆ ده‌ركردنی كرێكار، ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایكردووه‌ كه‌ مێلێنگی پارێزه‌ری مامۆستا كرێكار بڵێیت: ئه‌مه‌ به‌ته‌واوی دۆسییه‌یه‌كی سیاسیی ڕێكخراوی پێشوه‌خته‌یه‌ بۆ مامۆستاكرێكار
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئیتالیا وتوویه‌تی كه‌ هیچ زه‌مانتێك نییه‌ كه‌ له‌میانی راده‌ستكردنی مامۆستا كرێكار له‌ لایه‌ن نه‌رویجه‌وه‌ به‌ ئیتاڵیا، ئیتاڵیا ره‌وانه‌ی عێراقی نه‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ عێراقیش له‌ سێداردانی مامۆستا كرێكار مه‌ترسییه‌كه‌و جگه‌ له‌وه‌یش له‌ ئوردینیش سزای 15 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی هیرۆین
مڵێلینگ له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌كو توانجێك ده‌ڵێت: ئه‌ی له‌و پاره‌ی كه‌ بۆ دۆسیه‌ی مامۆست كرێكار خه‌رجكراوه‌، حیسابی سه‌فه‌ره‌كه‌ی ڤیده‌ر كارڵسێن)یش كراوه‌؟ 
چونكه‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ ته‌نانه‌ت دووهه‌م كه‌سیان كه‌ پله‌ی له‌ دوای سه‌رۆكه‌وه‌ دێت تۆمه‌تبارن به‌ به‌كارهێنانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌مه‌یش گه‌ندڵییه‌كی تره‌و لێیان ئاشكرابووه‌، به‌جۆرێكه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ناو تاكه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ ئاشكرابووه‌و له‌سه‌ریشی حوكمدراون، كه‌سێكیان (Mazyar Keshvari) به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی 2 حوكمداره‌وه‌
ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌ ناونیشانی هه‌واڵه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: كرێكار 12 ملیۆن له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌وتووه‌!
جا بڕوانه‌ دیموكراسی ئه‌وروپا و یاركردن به‌رۆحی موسڵمانان!


3692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-28
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.