دادگایی ئه‌مرۆی مامۆستا كرێكار
ئه‌مرۆ (29/10/2019) دووه‌م رۆژی دادگایی كردنی مامۆستا كرێكار بوو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئیتاڵیا‌و ناردنی مامۆستا كرێكار بۆ ئیتاڵیا، چه‌ند كه‌سێك وه‌كو شایه‌تیدان له‌و دۆسیه‌یه بانگكرابوون
شایه‌تی دانی له‌دژی مامۆستا كرێكار له ئیتاڵیا‌و نه‌رویج:
دادگاییكردنه‌كه له كاتژمێر 10ی به‌یانی به‌كاتی ئۆسلۆ پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكرد، پارێزه‌ری پۆلیس (گێیر) كه وه‌كو شایه‌تێك له‌سه‌ر داوای مێلنگی پارێزه‌ری مامۆستا كرێكار هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی مێلینگ له‌به‌رده‌م دادوه‌ر پرسیاره‌كانی ئاراسته‌بكات، چونكه (گێیر) له‌مانگی (10ی 2018) له ئیتالیا دژی مامۆستا كرێكار شایه‌تی داوه‌و هه‌روه‌ها زۆرێك له قسه‌كانی مامۆستا كرێكاری هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌و به‌ناوی ئه‌وه‌وه شتی هه‌ڵبه‌ستاوه! له‌م دادگایه‌ی ئه‌مرۆیش: گێیر له‌كاتی قسه‌كانی دا هه‌ولی خۆدزینه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كان داوه
پرسیاره‌كانی پارێزه‌ری مامۆستا كرێكار له (گێیر) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا:
مێلینگ پرسیاری له (گێیر) كردووه، كه ئایا ئێوه كاتێك شایه‌تیتان له‌سه‌ر مامۆستا كرێكار داوه، پێشتر سه‌یری به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كانتان (ده‌نگه تۆماركراوه‌كانی زیندانی مامۆستا كریكار) كردبوو؟!
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتبووی: ئێمه ده‌مانتوانی خۆمان سه‌یری ئه‌و به‌ڵگانه بكه‌ین، وه خۆمان بڕیار بده‌ین و له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌یشی دادگای بكه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه ڵێكۆلینه‌وه‌مان كرد و ئه‌وان تاوانبار نه‌ده‌كران.
چۆنییه‌تی بردنی دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار بۆ ئیتاڵیا:
سیاسه‌تمه‌درانی (Frp) كه ئێستا له‌حكومه‌تدان، كه دواتریش ئاشكرابووه كه په‌یوه‌ندیان به ئیتالیا كردووه ساڵێك، جگه له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌وله‌تی تری ئه‌وروپی قسه‌یان كردووه به‌لام نه‌یانتوانیوه قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ن، به‌ڵام توانیویانه پاره‌یه‌كی زۆر بخه‌نه به‌رده‌ستی ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه وه‌ربگرن، جا پێش ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا باسی ئه‌م دۆسیه‌یه بكات و بیباته دادگا، مێلێنگیش ده‌ڵێت: نه‌رویج زه‌ختێكی زۆریان له ئیتاڵیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ربگرێت و هاوكاریشیان ده‌كات، مێڵینگ ده‌پرسێت: (باشه ئێوه كه ئه‌و دۆسیه‌سه‌تان ئه‌وه‌نده به‌لاوه گرنگه بۆخۆتان لێره لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن بۆچی بردووتانه بۆ ئیتالیا؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێوه له سالی 2012 له دادگا دۆڕاندتان كاتێك دۆسیه‌تان به‌ناوی ره‌وتی شاخه‌وه بۆ مامۆستا كرێكار دروستكرد و له نه‌رویج بێ ئومێدبوون كه ناتوانن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا كرێكار دروستی ده‌كه‌ن كه‌چی له دادگا بۆتان ساغناكرێته‌وه؟) بۆیه دۆسیه‌كه‌یان بردووه بۆ ئیتاڵیا
دۆسیه‌كه له ئیتاڵیا و شایه‌تییه‌كانی (گێیر) :
ئيتاڵیا به‌بێ سه‌یركردنی به‌ڵگه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی وته‌ی تۆمه‌تباران وه‌ربگرێت، حوكمه‌كه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵگه‌كانی لای ئیتاڵیاش بریتین له:
- ئه‌و قسانه‌ی مامۆستا كرێكار له زینداندا كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی
- لێدوانه‌كانی گێیر
(گێیر) له‌دادگای ئیتاڵیا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكراوه، ئایا كرێكار له نه‌رویج پێشتر به تۆمه‌تی تیرۆر تاوانباركراوه؟ ئه‌ویش وتوویه‌تی: به‌ڵێ تاوانباركراوه، دادوه‌ره‌كه‌ی لێی پرسیوه: ئه‌ی حوكمردا؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا قسه‌كانی دێنێت و ده‌بات و تا واده‌ركه‌وێت كه مامۆستا كرێكار له نه‌رویج به‌تۆمه‌تی تیرۆر تاوانباركراوه، له‌كاتێكدا له‌دادگا نه‌رویج له ساڵی 2004 به‌فه‌رمی بڕیار درا كه مامۆستا كرێكار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆریست نییه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر قسه‌كانی هێناوه‌و بۆ په‌رده‌پۆشكردنی حه‌قیقه‌تی مامۆستا كرێكار و دواتر وتوویه‌تی كه له‌كاتی پشكنینی مالی ماكوان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كدا گرتووه!
دادوه‌ره‌كه لێی ده‌پرسێت: چه‌كی راستی؟!
گێیریش ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه پلاستیك بووبێت! (واته یاری منداڵانبووه) بۆیه گێیر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دادگای ئیتالیا شایه‌تی درۆی دژی مامۆءستا كرێكار داوه
به‌ڵام دادوه‌ر هه‌رچه‌نده به‌ڵگاكانی لابووه، به‌ڵام وا پێده‌چێت له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌دا ته‌نها پشتی به‌ستبێت به لێداونه‌كانی گێیرو لێدوانی پۆلیسه‌كانی ئاسایشی ئیتاڵی، چونكه هێشتا كه‌سیان حوكمه‌كه‌ی دادگای ئیتاڵیان پێنه‌گه‌یشتووه
ئه‌وه‌ی كه له وه‌ڵامه‌كانی (گێیر)دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1- ئه‌وان پێشتر كه به‌ڵگه‌كانیان ته‌سلیمی ئیتاڵیا كردووه خۆیان سه‌یریان نه‌كردووه
2- ده‌ڵێت: به‌و به‌ڵگانه‌وه شتێك نا سه‌لمێنرێت كه ئێمه بتوانین تاوانباری بكه‌ین، كه‌واته به‌ڵگه‌كان له‌و په‌ڕی بێهێزییدان
3- ده‌ڵێت: ئێمه متمانه‌مان به ئه‌وروپا هه‌یه وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی به‌ژداری یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه‌دادپه‌روه‌رانه حوكمبدات، هه‌ربۆیه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه مامۆستا كرێكاریان پێتۆمه‌تباركردووه، هی ئه‌وه بینێرن چونكه متمانه‌یان به‌وه هه‌یه كه ئه‌و قسه‌یه راستبێت كه ئه‌وان ڕێكخراوێكی تیرۆریستیان دروستكردبێت
4- ده‌ڵێت: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له ئیتالیا تاوانبار كراون پێی، له‌لای ئێمه‌یش تاوانه، ئه‌ی كه‌واته بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ناكه‌ن؟
شایه‌ته‌كانی تر له دادگا:
(كوردێكی دانیشتووی نه‌رویج) بانگهێشتی دادگاكراوه كه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له ئیتالیا له‌گه‌ڵ مامۆستا كرێكار حوكمدراون به‌ڵام له‌كاتی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه ئه‌ویان بانگ نه‌كردووه تا شایه‌تی بدات
(ماكوان كه‌ریم) وه‌كو شایه‌تێك قسه‌ی كردووه‌و وتى: من هه‌رگیز په‌یوه‌ندیم به كرێكاره‌وه نه‌بووه و هیچ شتێكم به قسه‌ی كرێكار نه‌كردووه‌و من هیچ كاتێك په‌یوه‌ندیم به ره‌وتی شاخه‌وه نیه، ته‌نها وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك كارم كردووه، ئه‌وه‌یشی وتبوو كه ره‌وتی شاخ گروپێكی چه‌كداریی نیه
(ڤیدا‌ر برێن کاڵسنی) "سكرتێری پێشوی ده‌وله‌تی نه‌رویج" له‌سه‌ر ((نامه نهێنییه ئاشكرابووه‌كانی سكرتێری ده‌وڵه‌تی نه‌رویج له سه‌ر دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار)) به‌ترس و شڵه‌ژانێكه‌وه كه‌وته قسه‌كردن و چه‌ندجارێك داوای لێبوردنی كردووه له‌وه‌ی نه‌ده‌بوو ئه‌و قسانه بكات، وه‌وای ده‌رخست كه ئه‌م نامه‌یه هیچ پیلانێكی سیاسی له‌دواوه نه‌بووه
هه‌ردوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه نامه‌كانی ئاشكرابوو خێرا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه وه‌كو سكرتێری ده‌وله‌تی نه‌رویج و گرێبه‌ستی له‌گه‌ل كۆمپانیای (هواوی) به‌ست، هه‌روه‌كو ته‌واوی فه‌زاحه‌تی هاوحیزبه‌كه‌ی هه‌ر كاتێك شتێكی ئابڕوبه‌رانه‌یان لێده‌ربكه‌وێت، خێرا ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوچوونه‌كه‌یان له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌یان نه‌كه‌وێت
بۆ زانیاری له‌سه‌ر ئیمه‌یڵه كه‌شفبووه‌كانی كاڵسن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دووربین بخوێنه‌وه
(پێر ساند بێرگ جێگری پێشوو حیزبی (ئێف ئار پێ)) كاتی خۆی له ساڵی 2015 حیزبه‌كه‌ی پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌مامۆستا كرێكار دوور بخرێته‌وه بۆ دوورگه‌یه‌ك، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویج و باسه‌كه‌یان برده دادگا‌و له‌وه‌یشدا دۆڕاندیان و نه‌یانتوانی مامۆستا كرێكار دووربخه‌نه‌وه به‌پێی یاسا، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌یشدا پێر ساند بێرگ له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان بۆ نه‌چێته سه‌ر شتی تری شاراوه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كرێكار دووربخه‌ینه‌وه كه خه‌ڵك نازانێت، ئینجا له‌سه‌ر داواكاری مێلینگ خۆی ئاماده‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تی بدات له‌دادگا بۆ ئه‌وه‌ی به دادوه‌ر بڵێت ئه‌م شته شاراوه‌یه چی بوو كه‌خه‌ڵك نایزانێت و تۆ ده‌یزانی؟ ئه‌ویش پێی خۆش بووه بێت و كه‌مێك بالاناسی سیاسی خۆی به‌رزبكاته‌وه له‌ناو خه‌ڵك چونكه به‌هۆی ئاشكرابوونی هه‌ندێ گه‌نده‌ڵی و فه‌زیحه‌ته‌وه ناچاری دووركه‌وتنه‌وه كرابوو له سیاسه‌ت و كاری حیزبه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگ نامه‌كه‌ی بینیبوو، مێلێنگ وتوویه‌تی كه پێویستمان به‌شایه‌تی ئه‌و نییه (ئه‌ویش كه كه‌سێكی دژی مامۆستا كرێكاره‌و خۆی نه‌شكادۆته‌وه‌و وتوویه‌تی: ده‌ی من ده‌چم شۆپینگی كرێسمس ده‌كه‌م)
ئه‌م شایه‌تانه‌ی له‌دادگای ئه‌مرۆ ئاماده‌بوون هه‌موویان به كه‌متر له كاتژمێرێك لێدوانیان لێوه‌رگیراوه!
مامۆستا كرێكار له‌دادگای نه‌رویج:
ئینجا مێلینگ پرسیاره‌كانی ئاراسته‌ی مامۆستا كرێكار ده‌كات وه‌كو هه‌موو جارێك ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ری مامۆستا كرێكار له بابه‌ته‌كانی (جیهاد و به‌یعه‌ت و ) هه‌روه‌ها پرسیار له باره‌ی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی پالتاك و مامۆستا كرێكاریش له‌به‌رده‌می دادوه‌ر وه‌ڵامی مێلینگی داوه‌ته‌وه
مامۆستا كرێكار له باسه‌كانی دۆسیه‌ی ئیتالیا و گرتنی پارێزه‌ر به‌م شێوه‌یه قسه‌ی كردووه:
مامۆستا كرێكار: كه‌كاتێك زانیمان دیكۆمێنته‌كانی ئیتاڵیا زیاتر له 20000 (بیست هه‌زار لاپه‌ره‌یه)، هه‌ر چه‌ند بیرم لێئه‌كرده‌وه من بیره‌نه‌وتێكم هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم هه‌موو لاپه‌ره‌كان ته‌رجومه بكه‌م، یه‌كه‌مجار بیرم له پارێزه‌رێكی ناسراوی به‌ریتانی كه له‌بواری مافی مرۆڤ كارده‌كات، كه بتوانم بۆ دۆسیه‌كه بیگرم، به‌ناوی ئه‌مه‌ل كلۆنی
ئایا مامۆستا كرێكار كه‌مته‌خه‌مبووه له گرتنی پارێزه‌ر؟:
له راستیدا مامۆستا كرێكار هه‌ولی جیددی داوه تا له دادگای ئیتاڵیا ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان روونببێته‌وه، و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی له‌گرتنی پارێزه‌ر نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت مامۆستا كرێكار ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه (2000) دووهه‌زار كرۆن بدات به (ئینیریكا) بۆ سێ رۆژ، بیتاقه‌ی ئوتێل و سه‌فه‌ره‌كه‌یشی بده‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی باسی بابه‌ته‌كه بكرێـت، له‌وه‌ڵامدا وتبووی پاره‌كه كه‌مه، جا خه‌ریك بوو مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر پاره‌كه كردووه، له كاتێكدا دانیشی به‌وه‌ناوه نه په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌كانی خۆی كردووه‌و نه به‌ڵگه‌كه‌و په‌ڕاوه‌كانی دادگایشی خوێندێته‌وه!
پارێزه‌ری ئیتالیا كه ده‌وڵه‌ت بۆ مامۆستا كرێكار داناوه، داوای 3000 سێ هه‌زار یۆرۆی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌م دۆسیه‌یه‌دا بكات، مامۆستا كرێكاریش پێی وتووه كه: ناتوانم ئه‌وه‌نده كۆبكه‌مه‌وه
مامۆستا كرێكار ده‌ڵێت: من بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه پارێزه‌ری حه‌وت كه‌سه، وه ورده وورده بۆم ده‌ركه‌وت كه هیچ شتێكی له‌و دیۆكۆمێنتانه نه‌خوێندۆته‌وه، دواتر وتم: مادام وابێت، بچووكترین كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م ده‌توانێت ببێت به پارێزه‌ر
په‌یوه‌ندی مامۆستا كرێكار به‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا حوكمدراون:
مامۆستا كرێكار هه‌موو ئه‌و قسانه ره‌ت كرده‌وه كه ته‌وجیهی ئه‌وانی كردبێت وه‌ك ئه‌ندامانی ره‌وتی شاخ
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه (ماكوان) رۆلی رۆژنامه‌وانی بینیوه كه چه‌ند جاریش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ل مامۆستا كرێكار ئه‌نجامداوه
ئه‌و برایه‌ی تری كه ناسیوه كه به‌ته‌مای ژنهێنان بووه و پرسیاری لێكردووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی باشی هه‌بووه‌و به‌یه‌كه‌وه رۆشتوون بۆ گه‌ران به‌لام په‌یوه‌ندی ئه‌و برایه‌ی تریش په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی نییه له ره‌سمه‌كه‌یا وا ده‌رئه‌خه‌ن كه ئه‌و برایه‌ی تر سه‌ردانی مامۆستا كرێكاری كردووه له زیندان، وه په‌یوه‌ندی (لینك – به‌سته‌ر) بووه له نێوان مامۆستا كرێكار‌و نه‌ورۆزدا، له ره‌سمه‌كه‌دا نوسراوه كاك ماكوان پشتگیری خۆی بۆ مامۆستا كرێكار له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوكردۆته‌وه، وه كه‌سێك بووه كه چالاك بووه له‌و مفاوه‌زاتانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار
په‌یوه‌ندی نه‌ورۆز به مامۆستا كرێكاره‌وه:
عبدالرحمن نه‌ورۆز كه له ئیتالیا حوكمی 6 ساڵ دراوه‌و ته‌نها 3 جاری بینیبوه پێش خۆپیشاندانه‌كه ئه‌ویش له كوردستان
مامۆستا كرێكار له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ناسیاوێتییه‌كی وا نه‌بووه له به‌ینا، كه هاته خۆپیشاندانه‌كه یه‌كه‌مجار نه‌مبینی دواتر پێم سه‌یر بوو كه ئه‌وی لێ بوو، تێبینی ئه‌وه‌م نه‌كردبوو كه له‌ده‌ورو پشتی من بێت، ئه‌و هه‌روه‌كو 30 كه‌سی تر دوای خۆپیشاندانه‌كه هاتن بۆ سه‌ردانم له ماله‌وه، ره‌سمی له‌گه‌ل گرتم، وه وه‌من دواتر زانیم له فه‌یسبووك ره‌سمه‌كانی بڵاوكردبوویه‌وه
وه‌ك وتم: ته‌نانه‌ت ناوی راسته‌قینه‌یم نه‌ده‌زانی هه‌ر به (عومه‌ر تارانی) ناسیومه، ئه‌ویش ناوێكی زۆر جوان نیه لای ئێمه كه كورد خۆی به وڵاتانی داگیركه بناسێنێت له‌ناوه‌كه‌ی قسه‌كانی ئیتاڵیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌ورۆزو من زۆر سه‌یره، وه زۆر سه‌رم سورماوه له‌وه‌ی ئه‌ویان ناساندووه وه‌ك ده‌ستی راستم
گفتوگۆی پارێزه‌ری مامۆستا كرێكار‌و پارێزه‌ی پۆلیس:
مێلێنك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌ڵێت: ته‌رجومه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، ئێمه له‌گه‌ل كرێكار گوێمان له 566 تۆماری ده‌نگی گرتووه كه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه 15 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانانه بۆ دادوه‌ر خوێندرایه‌وه، دواتر مێڵینگ پرسیاری له مامۆستا كرێكار كرد له‌وباره‌وه
پرسیارم لێكرا: ئه‌گه‌ر كه‌سێك قورئان بسوتێنێت باشتر وایه چی بكرێت؟
ئه‌و كاته وتم: بۆ نموونه ده‌تواندرێت ده‌ستووره‌كه‌یان بسوتێندرێت، ئه‌گه‌ر به هیچ ره‌د فعلێكیان نه‌بوو، ده‌توانرێت ده‌ستووره‌كه‌یان له‌ناو په‌رله‌مان بسوتێندرێت، من شتی وام نه‌تووه وه‌ك كه نوسراوه له دیكۆمێنتی ئیتاڵیله‌كان، كه‌من وتبێتم په‌رله‌مان بسوتێنن، ئه‌وه شتێكی راست نیه، چونكه من ده‌زانم ئه‌وان په‌رله‌مان "په‌نا به‌خوا" به‌خوای خۆیان ده‌زانن، یان لانی كه‌م به شتێكی پیرۆزی ده‌زانن
مێڵینگ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه، زۆر به‌توندی ره‌خنه‌ی گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیتالیا ئه‌مه‌ی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێیت: به‌ته‌مای كاری تیرۆریستی بووه، وه هانی خه‌ڵكی داوه له‌سه‌ری، ره‌خنه گرتووه (pst)يش گرتووه كه چۆن پشتگیری‌یان له‌م قسانه كردووه، چونكه ئه‌مه‌ی كرێكار لێره باسی ئه‌كات زۆر له‌وه ده‌چێت كه باس له خۆپیشاندانێك بكات كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی یاسای ئازادی ڕاده‌بڕین ده‌رناچێت
مێڵینگ ده‌ڵێت: به‌لانی كه‌مه‌وه 4 سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه هه‌یه كه هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتنی تیایه له‌كاتی وه‌رگێڕانی زمانه‌كه (pst)یش ده‌زانێت كه ئێمه تۆماره ده‌نگییه‌كانمان لایه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چۆن به‌ڵگه‌ی ئیتالییه‌كان به‌كاردێنێت كه خۆیشی ده‌زانێت چه‌نده هه‌ڵه‌ی تیایه له وه‌رگێڕانه‌كان! ئه‌مه كاره‌ی (pst) قێزه‌ونه، وه ناشترسم له وتنی ئه‌م قسانه
شتێكی تریش كه مێڵینگ زۆر باسی لێوه‌ده‌كات ئه‌مه‌یه: كه كرێكار ناتوانرێت ڕاده‌ستی ئیتاڵیا بكرێت چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ئیتاڵیا راده‌ستی عێراقی ده‌كه‌ن، له‌وێش مه‌ترسی له سێداره‌دانی هه‌یه، چونكه ئیتالیا هیچ زه‌مانه‌تێك نادات له‌وه‌ی نه‌ینێرێت بۆ عێراق
ئه‌مه شتێكی ساده‌یه كه نه‌رویج به شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێت: متمانه‌مان به یاساكانی ئیتاڵیا هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌زانن ئیتالیا چه‌نده‌ها جار یاساكانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیشی پێشێل كردووه، له‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به (توندڕه‌و) ناو ده‌برێن، نموونه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیتاڵیا ئه‌وه‌ی له‌دژی چه‌ندین كه‌س كردووه
كۆتا قسه‌ی مێڵینگ ئه‌وه بووه كه: مامۆستا كرێكار نابێت بنێردرێت بۆ ئیتاڵیا چونكه هیچ هۆكارێك نییه وه ره‌وتی شاخ، ئیرهابی نییه، وه راستیش نییه كه كرێكار په‌یوه‌ندی به تۆمه‌تبارانه كردووه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی كه ئه‌وان كاری ئیرهابی ئه‌نجامبده‌ن
Per Niklas Hafsmoe پارێزه‌ری پۆلیس: قسه‌كانی مێڵینگ ره‌ت ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: پێویست ناكات "ره‌وتی شاخ" كارێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدابێت بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێكخراوێكی تیرۆریسی بیناسێنین، ئه‌وه به‌سه كه له یاساكه نوسراوه كه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوێك "به‌ته‌مابێـت" كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبدا به ڕێكخراوی تیرۆریسی بناسرێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئامانجی ئێمه‌یه كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه
دواتر ده‌ڵێت: دۆسیه‌ی ئیتالیا زۆر گه‌وره‌و ئالۆزه پێویست ناكات سه‌یری هه‌موو به‌ڵگه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌و تۆزه به‌ڵگانه كه له‌به‌ر ده‌ستمان هه‌یه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێن: كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه قسه‌كان ڕاستبن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره گرنگ نییه ئه‌وه‌ی مێڵینگ باسی ده‌كات له‌وه‌ی كه وه‌رگێڕانی هه‌ڵه‌ی تیایه، ئێمه سه‌یری به‌ڵگه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین، یاسا ڕێ به‌وه‌ده‌دات كه كوتكراوه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌كار بهێندرێت ئه‌گه‌ر مه‌عقول بێت، وه ئه‌گه‌ر له‌باربێت،
بڕیاری دادگا:
بڕیاری دادگا له رۆژی هه‌ینی یان له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ردچێت
مێلینگ ده‌ڵێت: ڕێگایه‌كی دوور‌و درێژمان له پێشه، ئه‌گه‌ر نه‌رویج ماف بۆ مامۆستا كرێكار نه‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌م دادگایه ئه‌وا ناچارده‌بین دادگاییه‌كه ببه‌ینه ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها به‌دوای داچوونی ته‌واو ده‌كات له‌دادگای نه‌رویج
(دووربین: له‌باره‌ی بڕیاری دادگا ئه‌م رپۆرتاژه نوێده‌كه‌ینه‌وه و ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه)
بۆچی مامۆستا كرێكار ئه‌مرۆ لێدوانی نه‌دا:
مامۆستا كرێكار ره‌تی كردۆته‌وه كه لێدوان بۆ رۆژنامه‌وانانی نه‌رویج بدات، چونكه پێی وایه له دوێنێ و له دادگایی پێشتریشدا ته‌واوی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی پێویستبووه له‌وباره‌وه بوترێت وتوویه‌تی