رێپۆرتاژ

دادگایی كردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی دواخرا

دادگایی كردنی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی بۆ(2019/12/13) دواخرا


هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تادا بڕیاربوو كه‌ كه‌ پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ 3 رۆژ بخایه‌نێت، به‌ڵام له‌ دووه‌م رۆژیدا، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری دواخستنی درا، بۆ 13ی مانگی داهاتوو.
له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا داواكاری گشتی ئیتالیا، له‌به‌رده‌می دادوه‌ر لێدوانی لێوه‌رگیرا.
یاساناسێك ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ له‌م دادگایه‌دا بواری ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆمه‌تبار به‌رگری له‌ خۆی بكات و ئه‌وه‌ روونبكاته‌وه‌ كه‌ هیچ تاوانێكی ئه‌نجامنه‌داوه به‌ڵكو له‌ تۆمه‌تبار ده‌پرسن كه‌ چۆن تاوانه‌كه‌ت ئه‌نجامداوه‌!
هه‌ر بۆیه‌ له‌ رۆژی دووه‌مدا له‌لایه‌ن داواكاریی گشتییه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاراسته‌ی كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندی كرا.
یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كان كه‌ ئاراسته‌ی كاك زانا كرا ئه‌وه‌ بوو: كه‌ بۆچی تۆ نه‌چووی به‌ پۆلیس رابگه‌یه‌نیت كه‌ تۆ سه‌ر به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و له‌و ڕێكخراوه‌دا پله‌و پۆستت هه‌یه‌؟
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌ راستیدا ره‌وت ڕێكخراو نیه‌، هه‌روه‌ها ڕێكخراوێكی تیرۆریستیش نییه‌، ره‌وت ته‌نیا مه‌دره‌سه‌یه‌كی فیكرییه‌و كه‌ له‌ كوردستاندا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س ته‌به‌نی بیروبۆچوونه‌كانی ده‌كات، ئه‌مه‌ی تۆ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌پرسی وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ تۆ به‌من بڵێی: برۆ خۆت وه‌كو محامی یان وه‌كو دكتۆر بناسێنیت كه‌ له‌راستیدا من نه‌محامی بم و نه‌ دكتۆر.
داواكاری گشتی ئه‌وه‌یشی پرسیوه‌: ئه‌ی بۆچی خۆت نه‌چووی بۆ ئیتالیاو تا له‌دادگاییه‌كه‌دا ئاماده‌بیت؟
كاك زانا هه‌مه‌وه‌ندیش له‌ وه‌ڵامدا پێی وتووه‌: هه‌رچه‌نده‌ من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی دادگایی ده‌كرێم له‌و وڵاته‌، به‌ڵام وڵاتێك به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ "ساروخ" موشه‌كت بۆی بردووه‌ و به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تاوانبارت بكات،ئینجا به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌خۆت بگرێت حه‌وت ساڵ بدات به‌ته‌نگه‌ته‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێت دادگاییه‌كه‌ی چۆنبێت؟!

 

دووربین له‌م ریپۆتاژه‌ له‌گه‌ڵتان به‌رده‌وام ده‌بێت
3466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-21
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.