رێپۆرتاژ

بڕیارەکەی دادگای شاری بوڵزانۆ لە ئیتالیا سەبارەت بە ڕەوتی شاخ

بڕیارەکەی دادگای شاری بوڵزانۆ لە ئیتالیا سەبارەت بە ڕەوتی شاخ
٢٠١٩/١١/٢٧
بڕیاری دادگای شاری بوڵزانۆی ئیتالی دژ بە مامۆستا کرێکار و ٩ کەسیتر بە زمانی ئیتالی و ئینگلیزی و، تەرجومەکەشی بە کوردی گەیشتووەتە دەست پارێزەری تۆمەتبارەکان. وێنەیەکی تەرجومە کوردییەکەی لای ئێمەش هەیە.
لێکۆڵینەوەی پۆلیس و دادگای ئیتالیا هەوڵی ئەوەیان داوە "ڕەوتی شاخ" کە ناوی گروپێک بووە لە ساڵی ٢٠١٣دا تۆڕی پاڵتۆکیان بەکارهێناوە، ببەستەوە بە ئەنساروئیسلامەوە. دادگای ئیتالیاش خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەوتی شاخ بنکە و نووسینگەی لە هیچ وڵاتێک نەبووە و، تەنها پاڵتۆکی بەکارهێناوە.
لە بڕیارەکەی دادگای ئیتالیادا هەوڵ دراوە تۆمەتی پلانی کاری تیرۆریستی بدرێتە پاڵ ڕەوتی شاخ. هەروەها بڕیارەکەی دادگا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەوتی شاخ پلانیان هەبووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێنن و خۆیان دەوڵەتێکی ئیسلامی لە شوێنی ئەو دروست بکەن و خەلیفەیەک هەڵبژێرن.
دادگای ئیتالیا لە دانیشتنی ڕۆژی ٢٠١٩/٧/١٥ دۆسیەی (١٠) کەسی سەیر کردووە و سزای بۆ دەرکردوون و، داواشی لە وڵاتەکانیان کردووە کە دەستبەسەریان بکەن تا ئەو کاتەی ئیتالیا داوایان دەکات و ڕادەستی دەکرێن.
کەسەکان ئەمانەن:
ـ مامۆستا کرێکار ١٢ ساڵ زیندانی (دەستبەسەرە)
ـ ماکوان کەریم ٩ ساڵ زیندانی (لە ىڕیاری دادگای ئیتالیادا هاتووە کە ماکوان جێگری مامۆستا کرێکارە و مانگی ٦٠٠٠ کرۆن مووچەی لە لایەن ڕەوتەوە هەبووە. ماکوان دەستبەسەر نەکراوە و، پۆلیسی نەرویج لەو بارەیەوە هیچ ناڵێت).
ـ ئاوات کەرکوکی ٩ ساڵ زیندانی (پێشتر لەسەر کێشەیەکی تر زیندان کراوە)
ـ کامیل جەلال ٧ ساڵ و ٦ مانگی زیندانی (دەستبەسەرە)
ـ زانا عبدالرحمن ٧ ساڵ و ٦ مانگی زیندانی (دەستبەسەرە)
ـ حەمەد بەکر ڕەحمان ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی (دادگا ئاماژەی پێکردووە لە کوێیە)
ـ نەورۆز عبدالرحمن (پێشتر سزا دراوە و لە ئیتالیا زیندانە)
ـ عبداللـە صالح علی (پێشتر سزا دراوە و لە ئیتالیا زیندانە)
ـ حسن ساماڵ جەلال (پێشتر سزا دراوە و لە ئیتالیا زیندانە)
ـ هۆتزا ئیڵدین کۆسۆڤۆییە و (پێشتر سزا دراوە و لە ئیتالیا زیندانە)
دەنگۆیەک هەیە کە نەرویج و لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەرتیلیان دابێت بە ئیتالیا بۆ ئەوەی ئەو کەیسە بۆ مامۆستا دروست بکات و ئەوانی تریشی تێبئاڵێنێت تاکو کەیسەکەی مامۆستا قورستر بکەن.
خالد ڕەنجدەر

3895 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-27
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.