شەڕی ئازادی...
نووسینی: فەیسەڵ ڕەسووڵ
ئازادی وشه‌یەكه کە دژه‌كه‌ی به واتای كۆیلایه‌تی دێت. ئێمه باس له ئازادی ڕه‌ها ناكه‌ین، چونكه شتێكی هه‌ڵەیه كه كۆمه‌ڵێ كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كاتێك باس له ئازادی ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان لێی ئازادی حه‌قه، كه‌وا مافێكی مرۆڤه خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به مرۆڤ. خوای گه‌وره لە هه‌ندێك حاڵه‌ت مرۆڤی ئازاد كردووه، وەکو ئەوەی كامه ئاین هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام سزا‌و پاداشت بوونی ده‌بێت. مرۆڤی ئازاد كردووه له‌وه‌ی له كام شوێن نیشته‌جێ ده‌بێت، مرۆڤی ئازاد كردووه له‌وه‌ی چی بخوات و چی نه‌خوات(جگه له چه‌ند شتێكی كه‌م كه‌وا زیانیان هه‌یه بۆ مرۆڤ)، مرۆڤی ئازاد كردووه كه‌وا به چ زمانێك بدوێت، ئازادی كردووین له‌وه‌ی كامه ئافره‌ت بخوازین(جگه له ئافره‌تی بێ‌دین نه‌بێت)، به‌گشتی خوای گه‌وره ئازادیی پێویستی داوه به ئێمەی مرۆڤ و ئێمه‌ی به شایه‌نی ئه‌وه بینیووه، ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانی ئێمه وه‌كو فریشته‌كان دروستبكات كه نه‌توانین هیچ شتێك به‌بێ فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجام بده‌ین. كه‌واته خوای گه‌وره ئازادی به ئێمه به‌خشیووه، ئه‌ی بۆچی خەڵکانێک خۆیان ده‌كه‌ن به كۆیله‌ی خه‌ڵكی تر؟
جیهانی ئێستا بووه به سێ لایه‌ن به‌گشتی: كۆمه‌ڵێكیان بوون به كۆیله‌ی خوا و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه به‌مانه ده‌وترێت مه‌زهه‌بی ئولوهی، كه‌وا پێكدێن له: (ئیسلام، مه‌سیحییەت، یه‌هودییەت) هه‌رچه‌نده مه‌سیحییەت و یه‌هودییەت گۆڕانكاری كراوه له ئاینه‌كه‌یان، ئاینی ئیسلامیش فیرقه‌ی گومڕای تیادا دروست بووه. ئه‌مانه ته‌نها كۆیله‌ی خوان و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه مرۆڤێكی دیكه ببێت به خوایان و كۆیلایه‌تی بۆ غه‌یری خوا ڕەتدەکەنەوە.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌وانه‌ن كه‌وا باوه‌ڕیان به‌خوا نییه، یاخود فه‌رمانه‌كانی خوایان به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌مانه به شێوازێكی عه‌به‌سی ده‌ژین، ئه‌مانه خوا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و كۆیلایه‌تی كردن بۆ مرۆڤیش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و دژی زوڵمی سه‌رۆكه‌كانن هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یەكه‌م، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كردووه به خوا.. هه‌رچی هه‌واو ئاره‌زووی پێی خۆشبێت ده‌یكات. چ باشه بێت یاخود خراپه، كه‌واته ئه‌م جۆره‌یان بوون به كۆیله‌ی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان.
کۆمەڵەی سێیه‌م: تیكه‌ڵەیەكه له هه‌ردوو جۆری سه‌ره‌وه، به‌جۆرێك كه‌وا هه‌یه خۆی به دیندار هه‌ژمار كردووه، كه‌چی كۆیله‌ی حیزبێكه یان سه‌ركرده‌یەكه، چونكه بڕیاری حزبه‌كه‌ی پێ گرنگتره له بڕیاری ئایینه‌كه‌ی، یاخود بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌لا گرنگتره له ئایینه‌كه‌ی، ئه‌وانی خۆشتر ده‌وێت له ئایینه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها هه‌یه بانگه‌شه‌ی بێ ئایینی ده‌كات، به‌ڵام بووه به ده‌مڕاستی زوڵم و سته‌می سه‌ركرده‌كان، هه‌رچی ئه‌وان بیڵێن به ڕاستی ده‌زانێت، هه‌رچی ئه‌وانیش به خراپی بزانن ئه‌ویش به خراپی ده‌زانێت.
جیهان ئێستا به‌ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ده‌ناڵێنێت، چونكه كۆمه‌ڵه‌ی یەكه‌م ئه‌گه‌ر فه‌رمانی ئایینه‌كه‌ی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكات هیچ جێگای ترس نییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش ته‌نها زه‌ره‌ری بۆخۆی هه‌یه، ئەگەر داوەری بۆ لای شەرع ببرێتەوە ڕێگای لێده‌گیرێت به‌وه‌ی زوڵم بكات، ئه‌گه‌ریش داوەری ببرێتەوە بۆ لای یاسا(غەیری شەرع) ڕێگری لێدەکات كه‌وا زه‌ره‌ری بۆ كۆمه‌ڵگا ببێت. یاخود خودی خۆی كه فیتڕه‌تێكی پاكی هه‌یه ڕێگه‌ی پێنادات هه‌ڵه بكات. به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م كه‌وا ئێستا دونیا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆكاری مانه‌وه‌ی سه‌ركرده زاڵمه‌كان هه‌ر پشتگیری ئه‌وانه، چونكه ئه‌م سه‌ركردانه هه‌ر له مه‌لای سه‌ر مینبه‌ریان كڕیوه و كردوویانن به كۆیله‌ی خۆیان تا ده‌گاته قه‌شه و بێ‌دین و ئاگرپه‌رست و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسەکان، واتە كۆی گشتی چینه‌كان به‌شێكیان ڕازی بوون به‌م كۆیلایه‌تییه! ئەمەش له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یەك كه‌وا ژیانیانی پێ به‌ڕێ بكه‌ن بۆخۆیان، چ ژیانێكی شه‌رمنانه و شه‌رمه‌زارانه‌یە؟! چ حاڵه‌تێك كه‌وا خۆشت هه‌ست بكه‌ی بووی به كۆیله و ڕێگای ئازادیشت له‌به‌رده‌م بێت؟! به‌ڵام دونیای شه‌هوه‌ت و نه‌فس ڕێگه‌یان پێنادات ئه‌م ڕێگای ئازادییە بگرنە بەر، ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن ئازاده‌كان دڵیان چه‌نده ئارامه.. چۆن ئارام نابێت كاتێك دڵ ئازاد بێت، ئه‌گه‌رچی جه‌سته‌ش زیندان كرابێت؟ ئه‌م جۆرانه ده‌زانن ده‌سەڵات هه‌ركاتێك ئیشیان پێیان نه‌ما ڕسوایان ده‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه ئه‌وانە ئازادیان ناوێت و هه‌ر حه‌زیان به‌م جۆره ژیانه‌یه، ئه‌م كه‌سانه ده‌زانن ناوبانگیان باش نابێت له‌نێو كۆمه‌ڵگا و مێژوو ئه‌گه‌رچی زانستێكی باشیشیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر كۆیلایه‌تی لایان خۆشتره، چونكه له ناخیاندا چه‌قیوه و ناتوانن بیهێننه ده‌ره‌وه و به ئازادانه ژیان به‌سه‌ر بەرن.
نابینن ئێستا چەند نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ناتوانن به‌دڵی خۆیان بنوسن، ناتوانن حه‌ق بدركێنن، ناتوانن ڕاستگۆیانه باس له ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی خۆیان بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه كۆیلایه‌تی نه‌بێت کۆیلایەتی چ شتێكه؟! به‌ڵام ده‌بێت بزانن ئه‌مانه خۆیان ئه‌م بارودۆخه‌یان هه‌ڵبژاردووه و ئازادییان ناوێت، ئیتر چۆن كه‌سێك ده‌توانێت ببێت به فریادڕه‌س و ئه‌مانه ئازاد بكات و شه‌ڕی ئازادیان بۆ بكات؟! وا نه‌زانن ته‌نها چینی هه‌ژار كڕدراون و كراون به كۆیله، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له موڵكی خۆیان بكه‌ن یاخود زیادی بكه‌ن په‌نا بۆ ئه‌م ڕێگایه ده‌به‌ن، كه‌واته ئه‌مانه‌ش خۆیان ئه‌م كۆیلایه‌تییه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆیه هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌ڕی ئازادیان بۆ بكات. له ساڵانی پێشوو مامۆستای به‌ڕێزی كورد (مامۆستا كرێكار) كاتێك گفتووگۆ له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كات، ئاماژه به وته‌یەك ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: (من چۆن شه‌ڕی ئازادیتان بۆ بكه‌م كاتێك ئێوه خۆتان كۆیلایه‌تیتان هه‌ڵبژاردووه؟!) كه‌واته هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌ڕی ئازادییان بۆ بكات تا ئه‌وكاته‌ی ناخیان ده‌گۆڕێت، تا ئەوکاتەی ئاماده‌سازییان تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك شه‌ڕی ئازادییان بۆبكه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن له‌وه‌ی له كۆت و زنجیری كۆیلایه‌تی ئازاد بن. هه‌ربۆیه كارێكی گه‌مژانه‌یه هه‌وڵبدرێت ئازادی حه‌ق بۆ كه‌سانێك به‌ده‌ست بێنین كه‌وا ئەوان لە ناخیاندا كۆیلایه‌تییان پێخۆشبێت. ئه‌م جیهانه به‌وانه ناشرین بووه، چونكه یارمه‌تی زاڵم ده‌ده‌ن، كه‌وا زاڵمه‌كان چه‌ند كه‌سانێكی كه‌من به‌هۆی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی كۆیله‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماون.
ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟ چاره‌سه‌ر نایەته بوون ته‌نها به دوو ڕێگه نه‌بێت:
یەكه‌میان: یان ده‌بێت كۆیله‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م كاره‌یان ببن. دووه‌میان: ئه‌گه‌ر خاڵی یەكه‌م نه‌هاته بوون، دژایه‌تی كۆیله‌كان بكرێت وه‌ك چۆن دژایه‌تی زاڵم ده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سانی خاوه‌ن ئیراده و بەهه‌ڵوێست و جوامێر.
كێشه‌كه چییه؟ كێشه‌كه ئه‌وه نییه كه‌وا كۆیله بوونی هه‌یه، به‌ڵكو كێشه ئه‌وه‌یه ئێستا له هه‌موو لایه‌نێك كۆیله دروست ده‌كرێت، به‌جۆرێك شانازی ده‌كه‌ن به بوون به كۆیله، بۆته خولیایان، چونكه ده‌بینن گه‌وره‌كانیان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ئه‌م كاره‌یان له‌لا پیرۆزه. كێشه لێره‌دایه كه‌وا جیلێكی كۆیله به‌ڕێوه بێت و به قوڕسی ده‌توانی بیانگۆڕیت، هه‌ر له ماڵه‌وه تاوه‌كو زانكۆ و ڕۆژنامه و تیڤییەکان، هەموو پێکڕا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دروستکردنی كۆیله.
|