رێپۆرتاژ

بەمەبەستی پشتگیریکردنی مامۆستا کرێکار، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکات

بەمەبەستی پشتگیریکردنی مامۆستا کرێکار، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکات

مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی: "هەتاکەی دەبێت ئێمە تەنها لەبەخاکسپاردنی زاناکانماندا بەشداریبکەین؟ لەکاتێکدا ئەسڵ ئەوەیە، لەزیندووێتییاندا پشتگیرییان بکەین".

مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی؛ ئەمیری (بزووتنەوەی موهاجیرینی ئەهلی سوننەت)، لەدوو پەیامی دەنگیدا پشتگیریی خۆی بۆ مامۆستا کرێکار دەردەبڕێت.. لەبەشی یەکەمی پەیامەکەیداو لەسەرەتادا دەڵێت: "مامۆستا لەسەردەمی لاوێتییەوە لەم کاروانەدا بەردەوامبووەو هەرگیز لەتێکۆشان لەپێناوی ئایینی ئیسلامدا کۆڵینەداوە، ئەوەی ئەو کردوویەتی، بەپێی سوننەتی دونیایی مەرگی پێوەیە، بەڵام ئەو هەر بەردەوامبووەو تەسلیمنەبووە بەخواستی عەلمانییەکان، ئەگەرچی ئەوان بەهەموو توانای خۆیانەوە هەوڵیانداوە: بەهەڕەشە، پاداشتکردن و تۆقاندنی هەڵوێستی پێبگۆڕن، بەڵام بەهیچ یەکێک لەوانە نەیانتوانیوە بیوەستێنن". هەروەها دەڵێت: "مامۆستا دەیتوانی بەشێوەیەکی تر هەوڵبدات، لەکاتێکدا لەحاڵەتی لاوازیدا بوو، بەڵام ئەو نەیویستووە وا بکات، کەچی خەڵکی پشتیانبەردا". هەروەها دەڵێت: "بەهەوڵ و تێکۆشانی خۆی، موسوڵمانانی قەرزدارکردووە، پێویستە موسوڵمانان مافی خۆیی پێبدەنەوە، وەک؛ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: "ومن صنع الیکم معروفا فکافؤه". ئایا ئەرکی سەرشانی ئێمەیش نییە، بەهەر شێوەیەک بێت، بەرگریی لێبکەین. وەک؛ بەنووسین، وتەو خۆپیشاندان، ئەگەرچی بەدەربڕینی تەنها پیتێکیش بێت". هەروەها لەبەشی دووەمی پەیامەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆچی لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی وڵاتی شامداو بەتایبەتی لەکاتی هێرشی سەر ئیدلیبدا، ئەو باسی مامۆستا کرێکار دەکات و دەڵێت: "مامۆستا کرێکار مافی لەسەرمانەو لەدەیەی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، بەرگریی لەموسوڵمانانی شام کردووەو باسی: تەدمور، حەما، مەڕوان حەدیدو هێرشی هۆلاکۆ ئاسای بۆ سەر موسوڵمانانی شام کردووە". هەروەها دەپرسێت: "بۆچی پشتگیریی مامۆستا کرێکار ناکرێ؟! ئەگەرچی مامۆستا پیاوێکی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهانداو کەسێکی راستگۆبووە لەگەڵ رابردووی خۆیدا، بەهۆی تواناکانی خۆیەوە ناسراوەو لەچەندین بواردا توانای زۆری هەیە". هەروەها دەڵێت: "ئایا مامۆستایانی مینبەر، پشتگیریی بابەتی زۆر مەترسیدارتریان نەکردووە، کە نەشیاویشبووە بۆ سەر  مینبەرەکان"، هەروەها دەپرسێت: "ئایا پارتە ئیسلامییەکانی کوردستان سوودیان لە: وتە، شیعرو هەڵوێستەکانی مامۆستا کرێکار وەرنەگرتووە؟ بۆچی ئێستا دەڵێی زمانەکان بڕراون! لەکاتێکدا دەتوانن خۆپیشاندان بکەن و باری سەرشانی مامۆستا ئاسانبکەن، بۆچی موسوڵمانان لەئەوروپا خۆپیشاندانی بۆ ناکەن؟ ئایا ناتوانن، نازانن، بەگرنگی نازانن. لەکاتێکدا وەک باوە لەئەوروپا بۆ بچوکترین شت خۆپیشاندان سازدەکرێ، بۆچی دەبێت تەنها زانایانی ئیسلام غەریب بکەون، ئایا ئیسلام بەو بێدەنگییە سەردەکەوێت؟ یان دەبێت ئێمە هەموومان هەوڵی سەرخستنی بدەین، بێدەنگیی ئێمە وایکردووە دوژمنانی ئیسلام بەو شێوەیە بکەن؟ هەتاکەی دەبێت، ئێمە تەنها لەبەخاکسپاردنی زاناکانماندا بەشداریبکەین؟ لەکاتێکدا ئەسڵ ئەوەیە لەزیندووێتییاندا پشتگیرییان بکەین".

 

بۆ بیستی به‌شی یه‌كه‌می پشتگیرییه‌كه‌ی مامۆستا عبدالرحمن لێره‌ كرته‌ بكه‌:

  

بۆ بیستی به‌شی دووه‌می پشتگیرییه‌كه‌ی مامۆستا عبدالرحمن لێره‌ كرته‌ بكه‌:

  

3225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-03
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.