کۆمەڵکاری

دۆخی ناسۆریمان لەنێوان قەدەری ئيلاهی و قەدەری سیاسییدا

واقعنا المأساوي ما بین القدر الإلهي والقدر السیاسي

بقلم: الاستاذ سامان

منذ أن ناء المبدأ الرأسمالي الغربي العفن بكلكله علی صدر هذه الأمة في بعده القيمي (وليس العلمي) , وسيطر على كافة ميادين الحياة السياسية والفكرية والاجتماعية والاقتصادية حتى باتت الحياة ميدان صراع وتقاتل على لقمة العيش, القوي فيها يأكل الضعيف, والسيادة فيها للأقوى لا للأصلح.  قسم العالم الى اسياد وعبيد, يتحكم فيها الاسياد بمصائر ومقدرات وثروات دول العبيد, مستخدمين شريعة الغاب المسماة ميثاق الامم المستعمرة (المتحدە)  ومجلس الظلم (الأمن) الدولي.

فالذي قسّم الناس الى اسود وابيض هو الله تعالى، ولكن من قسم الناس الى اسياد وعبيد هي الدول العظمى الغربية!

ومن جعل الارض جبال وسهول وانهار اي الخارطة الجغرافية هو الله تعالى  .ولكن من قسم خلافتنا الی اكثر من 65 مزقە هما سايكس وبيكو، اي الانجليز والفرنسيون!

ومن قسم امتلاك ثروات الارض هو الله تعالى، ولكن من يتحكم في توزيعها وتسعيرها هي امريكا واوربا وروسيا!

ومن خلق النهضة والانحطاط هو الله تعالى، ولكن من سعى الى النهضة ورضي بالانحطاط هو الانسان!

فقدرنا الالهي ان نعيش في الشرق وفي القرن ال(21)، ولكن قدرنا السياسي ان نعيش  تحت سگوە المستعمَرين.! (بفتح الميم)

والله تعالى اوجب علينا ان نستسلم للقدر الإلهي؛ لأنه حتما خير ولا نملك القدرة على تغييره قال عليه الصلاة والسلام (ما أخطأك لم يكن ليصيبك وما أصابك لم يكن ليخطئك)، وحرم علينا ان نستسلم للقدر السياسي بقوله رسوله في معرض الذم (ولكنكم يومئذ غثاء كغثاء السيل) اي الذي لا يتحكم بحركته. فالقدر الالهي لا يتغير وهو خير، اما القدر السياسي فيتغير وهو شر اليوم، وهنا مفترق الطريق، فإما ان نستسلم فنخسر الدنيا والاخرة، واما ان نثور فنربح الدنيا ونفوز بالآخرة.

 

دۆخی ناسۆریمان لەنێوان قەدەری ئيلاهی و قەدەری سیاسییدا

نووسینی: مامۆستا سامان

لەو کاتەوەی سیستمی سەرمایەداری به‌رۆكی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌ لەڕەهەندی بەهاكانییەوە، نەك رەهەندە زانستییەكەی، دەسەڵاتی به‌سەر هەموو لایەنەكانی ژیان لەڕووی: سیاسی، فیكری، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە سه‌پاندووه‌، جیهان بووەتە گۆڕەپانی ململانێ و جەنگەڵستانێك لەسەر پارووی ژیان، بەهێزەكان لاوازەكان دەخۆن، سەروەری تیایدا بۆ بەهێزترینە نەك چاكترین، جیهان دابەشكراوە بۆ ئاغاو كۆیلەكان، ئاغاكان دەستیانگرتووە بەسەر چارەنووس و داهات و سامانی وڵاتانی كۆیلەكاندا، لەڕێگەی بەكارهێنانی یاسای دارستان، کە ناونراوە بەياساى نەتەوە داگیركەر(يەكگرتوو)ەكان و ئەنجومەنی ستەم (ئاسایش)ی نێودەوڵەتی..

ئاشکرایە ئەوەی خەڵكی پۆلێنكردووە بۆ رەشپێست و سپیپێست، خوای پەروەردگارە، بەڵام ئەوەی خەڵكی پۆلێنكردووە بۆ ئاغاو كۆیلەكان، وڵاتە زلهێزەكانی جیهانی ئەمڕۆن!

ئەوەی سەرزەمینی كردووە بەشاخ و دەشت و رووبار، خوای پەروەردگارە، بەڵام ئەوەی خیلافەتەكەمانی دابەشكرد بۆ زیاتر لە(56) پارچە، سایكس و بیكۆ بوون، واتە: ئینگلیزو فەڕەنسییەكان بوون.

ئەوەی موڵكایەتیی سەروەت و سامانی سەرزەمینی دابەشكردووە تەنها خوای پەروەردگارە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەستیگرتووە بەسەر دابەشبوونیدا بەنرخدانان لەسەری، ئەمریكاو ئەوروپا و روسیان!

ئەوەی بەدیهێنەری رابوون و نشوستیهێنانە خوای پەروەردگارە، بەڵام ئەوەی بەرەو رابوون دەڕوانێت و رازیدەبێت بەنشوستیهێنانی مرۆڤەكانن.

چارەنووسە ئیلاهییەكەمان ئەوەیە، كە ئێمە لەڕۆژهەڵاتدا بژێین و لەسەدەی (21)دا بوونمان هەبێت، بەڵام چارەنووسە سیاسییەكەمان ئەوەیە، لەژێر چەپۆكی داگیركەراندا بژێین، خوای پەروەردگار داوایلێكردووین ملكەچبین بۆ چارەنووسە ئیلاهییەكە، چونكە بەدڵنیاییەوە خۆشگوزەرانی ئێمەی تێدایەو توانای گۆڕینیمان نییە، هەروەک پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ما أخطأكَ لم يكن ليُصيبَكَ وما أصابكَ لم يكن ليُخْطئكَ).  واتە: ئەوەی بۆت نووسراوە ببێت بەبەشت، لێت تێناپەڕێت و هەر تووشتدەبێت، ئەوەیشی بۆت نەنووسراوە ببێت بەبەشت، تووشتنابێت و پێیناگەیت، چونکە هەر لەسەرەتاوە بڕیار وابووە بۆت نەبێت، بەڵام قەدەغەیكردووە لێمان و بەشایستەی دانەناوە بۆمان، كە ملكەچبین و خۆ بدەینە دەست ئەو چارەنووسە سیاسییە، كە پێغەمبەری پێشەوامان (صلی الله علیه وسلم) لەفەرموودەیەكدا ئاماژەیپێكردووەو وەسفی حاڵی كردووین، وەک دەفەرموێت: (…ولكنكم يومئذ غثاء كغثاء السيل…). بەوەی وەك؛ (پوش و پەڵاشی سەر سێڵاو)ین و تواناى گۆڕینی چارەنوسی سیاسیمان نەبێت.

بۆیە تەنها چارەنووسە خواییەكە خێرو نەگۆڕە، بەڵام چارەنووسە سیاسییەكە دەبێت بگۆڕرێ و سەراپای خراپەیە، ئەمەیش سەنگی مەحەكە بۆمان، یان خۆ بدەینە دەست ئەم واقیعە تاڵەو زەرەرمەندی دونیاو دواڕۆژ بین، یاخود راپەڕین و سوودمەندی دونیاو سەرفرازی دواڕۆژ بین.

2424 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-11
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.